Celebration of CPT winning Human Rights Award
On Tuesday, February 18th, the Netherlands Embassy in Baghdad hosted a special ceremony to celebrate the Human Rights Tulip Award, which was presented to the Community Peacemaker Team (CPT) - Iraqi Kurdistan.
The event was attended by ambassadors, diplomats, politicians, and human rights activists, all gathered to honor CPT's contributions to human rights and peacebuilding in the region.
In her address, Ambassador Janet Alberda of the Netherlands emphasized that CPT's nomination for this prestigious award was due to their unwavering commitment to protecting human rights and fostering peace in the complex environment of Iraqi Kurdistan. She praised CPT for earning the trust of local communities and for their professional documentation of human rights violations.
Kamaran Osman, a member of CPT, gave an acceptance speech, stating, "At CPT, we want to make it clear that while we are honored by this award, it is not the end of our journey. It is a call to continue our work and expand our efforts. We remain dedicated to supporting communities resisting oppression, even in the face of war and violence. We will keep amplifying the voices of journalists, activists, and all those fighting for truth, no matter the risks. As we say in Kurdish, 'Resistance is life.'"
A heartfelt thank you to the Netherlands Ministry of Foreign Affairs, Embassy of the Netherlands in Iraq, and Consulate General of the Netherlands in KRI for recognizing and honoring the human rights work of Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan.
ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی شوبات، باڵوێزخانەی هۆڵندا لە بەغداد مەراسیمێکی تایبەتی بۆ پیرۆزباییکردن لە تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT ڕێکخست، کە بووە براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤی تولیپ.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی باڵوێزان و دیپلۆماتکاران و سیاسییەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو کە هەموویان بۆ ڕێزلێنان لە تێکۆشانی CPT لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ بونیادنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا کۆبووبوونەوە.
لە گوتەی کردنەوەی مەراسیمەکەدا، خاتوو جانێت ئەلبێردا، باڵوێزی هۆڵندا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی مکوڕبوونی ڕێکخراوی CPT لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و تێکۆشان بۆ وەدەستهێنانی ئاشتی لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاڵۆزی و ئاڵنگاری وەکو هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێکخراوەکە بەربژێرکرا بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. خاتوو جانێت ستایشی CPT کرد لە بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک و کۆمەڵگە و بەبەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و لێهاتووانە.
کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPT، لە گووتەی قبوڵکردنی خەڵاتەکە، لەو مەراسیمەدا گووتی “ ئێمە لە ڕێکخراوی CPT دەمانەوێت بڵێین، سەرباری هەستکردن بەوەی کە لەڕێگەی ئەم خەڵاتەوە ڕێز لە کار و تێکۆشانمان گیراوە، بەڵام ئەم خەڵاتە کۆتایی خەبات و تێکۆشانمان نیە. بەڵکو ئەم خەڵاتە بانگەوازە بۆ بەردەوام بوون و فراوانکردنی ئیش و کارەکانمان. ئێمە درێژە دەدەین بە خۆ تەرخانکردن بۆ پشتیوانیکردن لە خەباتی بەرەنگاری کۆمەڵگە لە دژی زوڵم و ستەم تەنانەت لەو کاتانەش کە ڕووبەڕوی جەنگ توندوتیژی دەبنەوە. بەردەوام دەبین لە گەیاندنی دەنگی ڕۆژنامەوانان، چالاکوانان و هەموو ئەو خەڵکانەی کە بۆ گەیاندنی ڕاستی تێدەکۆشن بە بێ گوێدانە ئەو مەترسییانەی کە ڕووبەڕوی دەبنەوە. هەروەکو ئەوەی کە ئێمە لە زمانی کوردیدا دەڵێین، بەرخۆدان ژیانە.”
لە قوڵایی دڵمانەوە سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵندا، باڵوێزخانەی هۆڵندا لە عێراق، کۆنسوڵخانەی گشتی هۆڵندا لە هەولێر دەکەین بۆ پێزانین و ڕێزلێنان لە کارەکانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.