چالاکیەک بنوێنە

بۆردوومانەکان ڕابگرن : ئێستا گوێمان لێبگرن

4 Oct, Khalilan.jpg

لەماوەی ١٣ ساڵیڕابردوودا "سی پی تی" کاریگەری بۆردوومانەکانی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کوردستانی عێراق بە بەڵگە کردووە. ئەو بۆردوومانانە کە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن کێشەی جددین.

تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٥٠ بۆردوومان لە ناوچەی سیدەکان ڕوویداوە

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە ٥٠٠ خێزان لەناوچەکەدا ئاوارەبوون

"سی پی تی" ژمارەیەک لە پیشێلکاری مافی مرۆڤی تۆمارکردووە، کە دژ بە دانیشتووانی مەدەنی ئەنجامدراون:

بۆ نموونە: سوپای ئێران و تورکیا بە گولە هاوەن، ڕاستەوخۆ منداڵیان بە ئامانجگرتووە. وە فڕۆکەکان خێزانی وەهایان بۆردوومان کردووە کە لەناو ئۆتۆمبێل و لەسەر جادەی گشتی بوون

ساڵ بە ساڵ، دانەوێڵە و بەرەوبوومی هاوڵاتیان وێرا دەبێت. کە ئەمەش کاریگەری لەسەر جوتیاران و ئابوری کوردستانی عێراق بەجێدەهێڵێت

خەڵکی لە ترسدا دەژین، وە ئاوارەبوونیش بەردەوامە

ئێمە داوای بە پەلە کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکان دەکەین، کە بۆماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە ڕوودەدەن

ئەو بۆردوومانانە ڕێگەی نا کاریگەرن بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. پێویستە دیپلۆماسییەت کاری لە پێشینە بێت

 

لەگەڵ ئەوەدا، ئەوانەی کە زیانلێکەوتووی بۆردوومانەکانن داوا لەو وڵاتانە دەکەن کە نوێنەرایەتییان هەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، یارمەتیدەربن بن لە دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکدا

ئێستا بەشداربە لەگەڵماندا، بۆ داواکردنی کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکان

ئیمەیڵیک بنێرە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داوای پاڵپشتی، قەرەبوو و پاراستنیان لێبکە بۆ بەرکەوتووانی بۆردوومانەکان

#HearUsNowStopTheBombing #KRG #Iraq وێنەیەک بگرە ولەگەڵ هاشتاگی

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی بکەوە. داوای کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکان بکە

چاودێری لاپەڕەی فەیسبووکی ڕێکخراوەکەمان بکە و ناوی خۆت لە ماڵپەڕەکەمان تۆمار بکە بۆ ئەوەی دواین هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی ئێمەت بەدەستبگات

بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە سەر بۆرددوومانەکان پەیوەندی بە نوێنەرانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وڵاتەکەتدا بکە و داوای پاڵپشتیان لێبکە بۆ خێزانە بەرکەوتووەکان و هەروەها کۆتایی هێنان بە کوشتنی خەڵکی سڤیل