لە دوای نزیکەی شەش مانگ لە ڕاگرتنی هێرش و بۆردوومانەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی دانوستان و پڕۆسەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، سوپای تورکیا سێ بۆردوومانی لە کوێستانەکانی خنێرە لە سنوری قەزای سیدەکان ئەنجامدا و بەشێکی "گەلی ڕەشاڤا"شی لە سنوری ناحیەی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک تەقاندەوە. ئەم پێشهاتانە، جەخت لەسەر ناسکی و لاوازی پڕۆسەی ئاشتی ئەمجارە دەکەنەوە کە هەردوو لا بەردەوامن لە جوڵەپێکردنی هێز، فراوانکردنی تۆڕی ڕێگاوبانی سەربازی، لێدانی تونێلی شەڕ، دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ و بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان.
Read Moreئاشتی سارد: ئاگربەستێک بەبێ وەستاندنی لەشکرکێشی و جموجوڵی سەربازی
هەرچەندە، مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە یەکەمین مانگ دادەنرێت کە لەساڵی ٢٠١٥ (کۆتایی پڕۆسەی ئاشتی پێشوو)ەوە سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی تێدا ئەنجام نەدابێت، بەڵام لەشکرکێشی سوپای تورکیا و جموجۆڵی چەکداری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیادبووندان.
Read Moreسەر لەبەیانی ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢٥، دانیشتنی دادگاییکردنی ڕۆژنامەوانی زیندانیکراو، شێروان شێروانی لەسەر کەیسێکی نوێ، لە دادگای کەتنی بنەسڵاوە بەڕێوەچوو
Read Moreپێشێلکارییەکانی ئازادی ڕادەربڕین لە مانگی تەمووزدا، کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدراون.
مانگی تەمووز، یەکێک بوو لەو مانگانەی ساڵی ٢٠٢٥ کە زۆرترین ڕێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە لایەن بەرپرسانی حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە تیایدا تۆمارکراوە. لە مانگی تەمووزدا نۆ ڕووداوی دەستگیرکردن، یەک هەوڵدان بۆ دەستگیرکردن، یەک ڕووداوی کوشتن، حەوت ڕووداوی بریندارکردن و چوار ڕووداوی تر کە تیایدا (١٨) ڕۆژنامەوان ڕێگرییان لێکراوە کاری میدیای خۆیان ئەنجام بدەن تۆمارکراوە. زیادبوونی ڕێژەی پێشێلکارییەکان هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی ناڕەزایەتییەکان و سەرنجی میدیایی لەسەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی میری، کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، دروستبوونی گرژی لە نێوان سەرۆک خێڵ و عەشیرەتەکان لەسەر بابەتی زەوی و زار، هەروەها ئەنجامنەدانی ڕێکاری پێویست و دروست لە کاتی خۆیدا بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو زەوییە کێشە لەسەرانە.
Read Moreلەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەرەوامی دانوستانەکانی ئاشتی و پیادەکردنی ڕێکارەکان، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد. هێرشەکان لە مانگی تەمووزدا، بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە، ئەمەش کە زۆر دەمێکە کەمبوونەوە و گۆڕانکاری لەو شێوەیە ڕووینەداوە. بەڵام، سەرەڕای ئەم کەمبوونەوەیەش، هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٩ی تەمووزدا، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نوێیان ڕاگەیاند و بەردەوامبوون لە چالاکییە سەربازییەکانیان کە بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و هەروەها زیان گەیاندن بە ڕەزوباخ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان.
Read More