ئازادی بۆ شێروان شێروانی ژێرنووس و ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆیی

ڕوونوسی کوردی

شێروان شێروانی ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆیە کە چەندین ساڵە کاری لەسەر دەرخستنی گەندەڵیەکانی حکومەت کردووە لە کوردستانی عێڕاق. 

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لە لایەن گرووپێکی چەکدارەوە دەڕفێنرێت. هەموو شتومەکەکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەمانچە دەخرێتە سەر سەری لەبەرچاوی خانەوادەکەی پێش ئەوەی  دەستگیری بکەن.

بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژ، خانەوادەکەی شێروان نەیاندەزانی کە لە کوێ یە پاش ئەوەی ڕفێنراو دەستگیرکرا.

لە ئێستادا، شێروان لە زیندانی تاکە کەسیدایە بە بیانووی ئەوەی بە ئاشکرا ڕەخنەی لە بەرپرسانی حکومی گرتووە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

تیمی سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق کەمپینی یەکبوون بۆ بەرگریکردن لە زیندانییە ئازادیخوازەکان ڕاگەیاندووە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازادبکەن.

ئێمە بانگێشتان دەکەین کە پشتیوانی لەم کەمپینە بکەن و واژۆی داخوازینامەکە بکەن بۆ ئازادبوونی لە وێبسایتی.

زیاتر لە بارەی کەیسی شێروان شێروانی بزانەو چالاکییەک بنوێنە. 

با پێکەوە ئازادبوونی شێروان شێروانی ببینین و بە خانەوادەکەی ئاشناببێتەو.


ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆیی بە کوردی


سڵایدی یەکەم: وێنەیەکی شێروان شێروانی کە قژی ڕەش و کەمێک لوولە لەبەردەم هەمان وێنەیە کە باگراونێکی شینی هەیە. لە وێنەکەدا، شێروان لەسەر کورسیەک دانیشتووە و هەردوو دەستی لەیەک ئاڵاندووە لەسەر مێزێک کە بوتڵێک ئاوی لەسەرە. شێروان تیشێرتێکی خۆلەمێشی لەبەردایە. نووسینەکە "شێروان شێروانی" نووسراوە کە لەسەر وێنەکەی دەردەکەوێت و پاشان نامێنێ.

سڵایدی دووەم: وێنەیەکی شێروان و هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەیانە کە دانیشتوون لە حەوشەی ماڵەکەیان قسە بۆ سی پی تی دەکەن. یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە لەلای ڕاستی شیروانەوە دانیشتووە و تێبینی دەنووسێت.

سڵایدی سێ یەم: ڕووگەش عزالدین محی الدین، هاوژینی شێروان شێروانی، لەگەڵ هەرچوار منداڵەکانیان لەسەر پردێکی بجووکی تەختە وەستاون لەسەر ڕووباڕێک کە لە پشتیانەوە درەختی سەوز هەیە. خاتوو ڕووگەش لەچكێکی سپی و جلی کوردی سووری پۆشیوە. شێروان تیشێرتێکی یەخەداری خۆڵەمێشی و کاوبۆیەکی پۆشیوە. یەکێک لە منداڵەکانیان کراسێکی ڕەشی نوقتە نوقتەی لەبەردایە. سیانەکەی تر شۆرتیان لەبەردایە، یەکێکیان تیشیرتێکی سپی یەخەداری پۆشیوە، دانەیەکی تریان تیشێرتێکی پەمەیی لەبەردایە و ئەوەی تریان فانیلەیەکی سپی لەبەردایە. 

سڵایدی چوارەم: وێنەیەکی شێروان شێروانی و گرافیکێکی سوور کە بە ڕەنگی سپی لەسەری نووسراوە "ئازادی بۆ شێروان شێروانی" هەروەها لۆگۆی سی پی تی بە ڕەنگی سپی کە کۆترێکی سپیە لەسەر تەلیکی درکاوی هەڵنیشتووە و ووشەی سی پی تی لەژێریەوە نووسراوە. شێروان شێروانی هەردوو دەستی لەیەک ئاڵاندووە لەسەر مێزێک کە بوتڵێک ئاو و چەرەسی لەسەرە. شێروان تیشیرتێکی خۆڵەمێشی پۆشیوە.

سڵایدی پێنجەم:وێنەیەکی شێروان شێروانی کە کە چوار پۆلیس دەوریان داوە کراسەکانی بەریان شینە. دووان لە پۆلیسەکانی ئێلەگێکی شینی تۆخیان لەبەرە، سیانیان کڵاوی شینی تۆخیان لەسەرە. شێروان تیشێرتێکی ڕەشی لەبەردایە سەعاتێکیش لە دەستیدایە و دەستێکیشی بەرزکردۆتەوە، یەکێک لە پۆلیسەکان هەوڵدەدات دەستی بهێنێتە خوارەوە.

سڵایدی شەشەم: گرافیکێکە کە تووڵی بەربەستی زیندانەو کۆترێک هەڵنیشتووە لەسەری. باکگراونێکی سوورە. تووڵی زیندانییەکە سپیەو هێڵێکی سوور پێیدا تێپەڕیوە. کۆترەکە سپییە. قفڵێک لەسەر تووڵی بەربەستی زیندانییەکەیە. لە ژێر کۆترەکە نووسراوە "تیمەکانی بونیاتنەری ئاشتی" لەژێر تووڵی بەربەستی زیندانیەکە لە لاکێشەیەکی سپی بە نووسراوێکی سوور نووسراوە، #هەموویان ئازاد بکەن بە زمانی کوردی و ئینگلیزی. 

سڵایدی حەوتەم: سێ ئەندامی تیمی سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق کە ئێلەگی سووریان لەبەردایە لە پارکێک ڕاوەستاون. هەندێ درەختی گەڵا سەوز لە پشتیانەوەیە. دووانیانیان دەمامکی سپیان بەستووە. هەشت مایکی میدیاکانیان لەبەردەمە. چالاکانیش لەگەڵ ئەندامانی سی پی تی ڕاوەستاون.

سڵایدی هەشتەم: کەسێک لە کوردستانی عێڕاقەوە پرچی ڕەش و درێژە و چاکەتێکی ڕەشی لەبەردایە. لە پشتی کەسەکەوە دیوارێکی سپی هەیە لەگەڵ ڕەفەیەکی خۆڵەمێشی پەرتووک کە پەرتووکی تێدایە، کە شێوەکەی لارە. کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە کوردستانی عێڕاقەوە" 

سڵایدی نۆیەم: کەسێک لە فەڵەستینەوە بلوزێکی شین و سپی لەبەردایە، چاویلکەیەکی سووری لە چاودایە، قژی کورت و ڕەشە. کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە فەڵەستینەوە" کەسەکە لەبەردەم دیوارێکی سپی وەستاوە. 

سڵایدی دەیەم: کەسێک لە کۆڵۆمبیاوە کراسێکی مۆرو زەردو شینی لەبەردایە، چاویلکەیەکی قاوەیی کاڵی لە چاودایە، قژی تاڵ تاڵە.  کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە کۆڵۆمبیاوە" کەسەکە لەبەردەم دیوارێکی پیرۆزەیی وەستاوە. 

سڵایدی یانزەیەم: کەسێک لە دوورگەی کیسەڵییەوە کراسێکی شینی لەبەردایە، چاویلکەیەکی خۆڵەمێشی تۆخی لە چاودایە، ڕیشی سپییە و قژی ڕەش و خۆڵەمێشییە. کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە دوورگەی کیسەڵییەوە سیاتڵ

سڵایدی دووانزەیەم: کەسێک لە ئوستڕالیاوە قژی قاوەیی تۆخە و کراسێکی خۆڵەمێشی و شینی لەبەردایە، لە پشتی کەسەکەوە دیوارێکی سپی و چەند نەخش و نیگارێک هەیە. کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە ئوستڕالیاوە"

سڵایدی سیانزە: کەسێک لە کۆڵۆمبیاوە کراسێکی قۆڵکورتی ڕەش و شین و سپی لەبەردایە، قژی ڕەش و درێژەو نینۆکەکانی درێژن و بە ڕەنگی شینی تۆخ و سپی ڕەنگکراون. کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە کۆڵۆمبیاوە" کەسەکە لەبەردەم دیوارێکی زەرد ڕاوەستاوە.

سڵایدی چواردە: وێنەیەکی خۆپیشاندەرانە کە کۆبوونەتەوە و ڕیزبوون پێکەوە دوو لافیتەی گەورەیان بەدەستەوەیە کە وێنەی هەریەک لە زیندانیان شێروان شێروانی و بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی لەسەرە. زۆربەی خۆپیشاندەران ماسکیان بەستووەو پۆستەری شێروان و بەدەل و ئومێدیان بەدەستەوەیە. خانەی داد لە پشتیانەوەیە.

سڵایدی پانزە: وێنەیەکی ڕەش و سپی شێروان شێروانیە کە هەردوو دەستی لەیەک ئاڵاندووەو لەسەر مێزێک دایناوە کە بوتڵێک و چەرەسی لەسەرە. شێروان کراسێکی خۆڵەمێشی لەبەردایە. لەسەر و سەریەوە نووسینێک نووسراوە، #ئازادی بۆ شێروان شێروانی. لەبەشی خوارەوەی لای ڕاستی گرافیکەکە لۆگۆی سی پی تی بە سوور نووسراوە و کۆترێکی سپی لەسەر وایەرێکی دڕکاوی و گەڵایەک هەڵنیشتووە.

سڵایدی شانزە: گڕافیکێکی مەیلەو پەمەیی دوو تەلی دڕکاوی ڕەشی لەسەرە، بەنووسراوێکی سپی لەسەری نوسراوە، "کەمپەینی یەکبوون، بۆ بەرگریکردن لە زیندانییە ئازادیخوازەکان" لە ژێریا بە ڕەنگی ڕەش نووسراوە “www.cptaction.org"

سڵایدی حەڤدە: باکگراونێکی سپی کە لۆگۆی سی پی تی لەسەرە لەگەڵ کۆترێکی سپی کە لەسەر وایەرێکی دڕکاوی و گەڵایەک هەڵنیشتووە دەردەکەوێت. پیتەکانی "سی پی تی" بە ڕەنگی سوورە، لە ژێریەوە نووسینێکی ڕەش نووسراوە "سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق-

www.cptik.org