ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان ڕوونوس و ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆیی

ڕوونوسی کوردی

لە ئابی ٢٠٢٠ وە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠ هاوونیشتیمانی دەستگیر کردووە لە ناوچەی بادینانی کوردستانی عێڕاق بە بیانووی ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی و ڕێکخستنی خۆپیشاندان.

بەدەل بەرواری, ئومێد بەروشکی, ئەیاز کەرەم, گوهدار زێباری, شڤان سەعیدو هەریوان عیسا هەموویان کراونەتە ئامانج لەلایەن دەسەڵاتەوە لەو ڕەشبگیریانەی ئەم دواییانە دەستگیرکران. 


بەدەل بەرواری مامۆستایەو ڕێکخەری خۆپیشاندانە ئومێد بەروشکیش ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆیە. 

هەردووکیان مامۆستا بەدەل و ئومێد سەرنجیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە پێنەدانی مووچەی شەش مانگی فەرمانبەرانی حکومی.

لە ٢١ی ئابدا، مامۆستا بەدەل و ئومێد زیندانی دەکرێن بە بیانووی ڕێکخستنی خۆپیشاندان و داواکردنیان لە حکومەت بۆ پێدانی مووچە.

لە ٢٢ تشرینی یەکەم، ڕۆژنامەنووسان ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری هەروەها چالاکوانانی مەدەنی شڤان سەعید و هەریوان عیسا دەستگیرکران بەبیانوی خستنەڕووی گەندەڵیەکانی حکومەت. 

مامۆستا بەدەل، ئومید، ئەیاز، گوهدار، شڤان و هەریوان لە ئێستادا زیندانیکراون لە زیندانێکی نەزانراو.

تیمی سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق کەمپینی یەکبوون بۆ بەرگریکردن لە زیندانییە ئازادیخوازەکان ڕاگەیاندووە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە دەستبەجێ زیندانیانی بادینان ئازادبکرێن.

 

ئێمە بانگێشتان دەکەین کە پشتیوانی لەم کەمپینە بکەن و واژۆی داخوازینامەکە بکەن بۆ ئازادبوونیان لە وێبسایتی

cptaction.org.

زیاتر لە بارەی زیندانیانی بادینان بزانەو چالاکییەیک بنوێنە.

 

با ئازادبوونی زیندانیانی بادینان ببینین و بە خانەوادەکانیان شاد ببنەوە.  

  


ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆیی بە کوردی

سڵایدی یەکەم: وێنەیەک کە دوو تەلی دڕکاویە بە ڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینێکی ڕەش دەردەکەوێت لەبەردەم وێنەکە کە نووسراوە، "لە ئابی ٢٠٢٠ وە حکومەتی هەرێمی کوردستان،" پاشان نووسراوێکی سپی دەردەکەوێت کە دەڵێ، "زیاتر لە ٥٠ هاوونیشتیمانی دەستگیر کردووە." 

سڵایدی دووەم: وێنەیەکە کە سەدان کەس خۆپیشاندان دەکەن کە لافیتەیەکی سپیان هەڵگرتووە لە بەردەم دادگای سلێمانی، لە کوردستانی عێڕاق. زۆربەی خۆپیشاندەران پەڕەی سپیان بەدەستەوەیە کە بە کوردی نووسینی لەسەرە.

سڵایدی سێ یەم: وێنەیەکی بەدەل بەرواری کە لە نزیک بەفرەوە دانیشتووە. مامۆستا بەدەل قژ و سمێڵی ڕەشە، قاتێکی ڕەشی پۆشیوە لەگەڵ کراسێکی ڕەش و شین. لە پشتی وێنەکە هەمان وێنەیە کە بەڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینەکە "بەدەل بەرواری" دەردەکەوێت لەسەر وێنەکە پاشان نامێنێ.

سڵایدی چوارەم: وێنەیەکی ئومێد بەروشکی. ئومێد سەرو ڕیشی قاوەییەکی تۆخە، قاتێکی شینی تۆخ و کراسێکی سپی و بۆینباخێکی سووری پۆشیوە. لە پشتی وێنەکەی هەمان وێنەیە کە بە ڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینی "ئومێد بەروشکی" دەردەکەوێت لەسەر وێنەکە پاشان نامێنێ.


سڵایدی پێنجەم: وێنەیەکی ئەیاز کەرەم. ئەیاز قژی خۆڵەمێشیەکی تۆخە، چاکەتێکی ڕەشی پۆشیوە. ئەیاز لەلای پیکابێکەوە وەستاوە، چەند خانوویەک لە پشتیوەیە. لە پشتی وێنەکەی هەمان وێنەیە کە بە ڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینی "ئەیاز کەرەم" دەردەکەوێت لەسەر وێنەکە پاشان نامێنێ.


سڵایدی شەشەم: وێنەیەکی گوهدار زێباری. ڕەنگی قژی قاوەییەکی تۆخە، تیشێرتێکی ڕەشی پۆشیوە. گوهدار هەردوو دەستی لەیەک ئاڵاندووە لەبەردەم دۆڵێکدا وەستاوە. لە پشتی وێنەکەی هەمان وێنەیە کە بە ڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینی "گوهدار زێباری" دەردەکەوێت لەسەر وێنەکە پاشان نامێنێ.


سڵایدی حەوتەم: وێنەیەکی شڤان سەعید. ڕەنگی سەروڕیشی ڕەشە، زەردەخەنەیەکی کردووە، کراسێکی سوورو ئێلەگێکی شینی لەبەردایە. لە نزیک دۆڵێک وەستاوە، لە پشت ئەم وێنەیە هەمان وێنەیە کە بەڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینی "شڤان سەعید" دەردەکەوێت پاشان نامێنێ. 


سڵایدی هەشتەم: وێنەیەکی هەریوان عیسا. ڕەنگی سەروڕیشی ڕەشە، زەردەخەنەیەکی کردووەو کراسێکی خۆڵەمێشی پۆشیوە و لە نزیک باخێکە. لە پشتی وێنەکەی هەمان وێنەیە کە بە ڕەنگی شین داپۆشراوە. نووسینی "هەریوان عیسا" دەردەکەوێت لەسەر وێنەکە پاشان نامێنێ. 


سڵایدی نۆیەم: وێنەیەکی گەورەیە کە وێنەکانی پێشووتری بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هەریوان عیسا لەیەکدراون.

سڵایدی دەیەم: وێنەیەکی ڕەش و سپی بەدەل بەرواری کە دەستی کەلەپچەکراوە، کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردایە لە ژوورێکدایە. لە پشتی مامۆستا بەدەل دەیان پەرتووک و فایل لە ڕەفەی دۆڵابێکدایە. لە تەنیشت مامۆستا بەدەل مێزێ هەیە کە چەند پەڕەیەک و پرنتەرێکی لەسەرە. لەسەر وێنەکەی مامۆستا بەدەل نووسراوێک هەیە کە دەڵێ، #ئازادی-بۆ-زیندانیانی-بادینان هەروەها لە ناو چوارگۆشەیەکی سوور بە ڕەنگی سپی نووسراوە، بەدەل بەرواری. 

سڵایدی یانزە: وێنەیەکی ڕەش و سپی ئومێد بەروشکی کە قاتێکی ڕەش و کراسێکی سپی و بۆینباخی پۆشیوە. هەروەها سەعاتێکی لەدەستدایە. لە پشت ئومێدەوە کۆمەڵێک خێزان هەیە، کە گەورە و منداڵ و ساواشی تێدایە لە نزیک قەڵای هەولێر. لەسەر وێنەکەی ئومێد نووسراوێک هەیە کە دەڵێ، #ئازادی-بۆ-زیندانیانی-بادینان هەروەها لە ناو چوارگۆشەیەکی سوور بە ڕەنگی سپی نووسراوە، ئومێد بەروشکی. 

سڵایدی دووانزە: وێنەیەکی بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی کە پێکەوە وەستاون. مامۆستا بەدەل قاتێک و کراس و بۆینباخی پۆشیوە. کراسێکی خاکی لەبەردایە. لە پشتیانەوە کۆمەڵێک کەس لە نزیکیان وەستاون. 

سڵایدی سیانزە: وێنەیەکی بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی کە پێکەوە وەستاون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا. لەبەردەم کامێرادا وەستاون. سێ کەس لە نزیکیانەوە وەستاون، دوو مایکرۆفۆن لەبەردەم ئومێد دانراوە کە ووتەکانی دەخوێنێتەوە لەسەر پەڕەیەک نووسراوە.

سڵایدی چواردە: وێنەیەکی بەدەل بەرواری و وێنەیەکی ئومێد بەروشکی لەبەردەم باکگراونێکی سوورە. قاتێکی ڕەشی پۆشیوە لەگەڵ کراسێکی ڕەش و شین.لە نزیک بەفرەوە دانیشتووە. ئومێد کراسێکی شینی تۆخ و بۆینباخێکی سووری پۆشیوە. لەسەرو وێنەکەی بەدەل و ئومێد دەقێکی سپی نووسراوە کە دەڵێت، "ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان" لە ژێر وێنەکەی مامۆستا بەدەل دەقێکی سپی ئەلێت "بەدەل بەرواری" وە لە ژێر وێنەکەی ئومێد دەقێکی سپی نووسراوە "ئومێد بەروشکی"

سڵایدی پانزە: دوو وێنەی ئەیاز کەرەم و گوهدار زیباری لەیەکدراون. ئەیاز کراسێکی سپی لەبەردایە، مایکرۆفۆنی ڕۆژنامەوانێک لەبەردەمیدایە کە قسەدەکات. گوهدار کراسێکی سپی و چاکەتێکی قاوەیی پۆشیوە، لە نزیک شاخێکەوە وەستاوە.


سڵایدی شانزە: دوو وێنەی شڤان سەعید و هەریوان عیسا لەیەکدراون. شڤان مەلایە و مێزەرێکی ڕەش و سپی لەسەرە، کراسێکی سپی و عەبایەکی ڕەشی لەبەردایە. لە پشتیەوە پەرتووک و ڕەفەی پەرتووک دانراوە. هەریوان زەردەخەنەیەکی کردووەو لە نزیک شەقامێک وەستاوەو ئۆتۆمبیلێک ڕاگیراوە لە نزیکیەوە. 

سڵایدی حەڤدە: گرافیکێکی سوور کە وێنەی پێشووتری هەریەک لە ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هەریوان عیسای لەسەرە. ئەیاز چاکەتێکی ڕەشی پۆشیوە لەلای پیکابێکەوە وەستاوە و چەند خانوویەک لە پشتیوەیە. گوهدار تیشیرتێکی ڕەشی پۆشیوە و هەردوو دەستی لەیەک ئاڵاندووە لەبەردەم دۆڵێکدا وەستاوە. شڤان لەسەر کورسییەک دانیشتووە، زەردەخەنەیەکی کردووە، قاتێکی خۆڵەمێشی و کراسێکی سپی و بۆینباخێکی سووری پۆشیوە. شڤان مۆبایلێکی بەدەستەوەیە. هەریوان زەردەخەنەی کردووە و کراسێکی خۆڵەمێشی لەبەردایە لە نزیک باخێکە. هەریەکایان ناویان لەژێر وێنەکانیانە. لەسەر وێنەکان دەقێکی سپی نووسراوە، "ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان" 


سڵایدی هەژدە: وێنەی زیندانیەکە کە سێ ڕیز وایەری دڕکاوی بازنەیی لە نزیک بینایەک کە چەندجۆرێک پەنجەرەی تێدایە. وێنەکە بە ڕەنگی شین داپۆشراوە. دەقێکی ڕەش دەردەکەوێت لەسەرو وێنەکە، نووسراوە "بەدەل، ئومێد، ئەیاز، گوهدار، شڤان و هەریوان لە ئێستادا زیندانیکراون." دەقێکی سپی لە ژێرەوە دەردەکەوێ و نووسراوە، "لە شوێنێکی نەزانراو."

سڵایدی نۆزدە: گرافیکێکە کە تووڵی بەربەستی زیندانەو کۆترێک هەڵنیشتووە لەسەری. باکگراونێکی سوورە. تووڵی زیندانییەکە سپیەو هێڵێکی سوور پێیدا تێپەڕیوە. کۆترەکە سپییە. قفڵێک لەسەر تووڵی بەربەستی زیندانییەکەیە. لە ژێر کۆترەکە نووسراوە "تیمەکانی بونیاتنەری ئاشتی" لەژێر تووڵی بەربەستی زیندانیەکە لە لاکێشەیەکی سپی بە نووسراوێکی سوور نووسراوە، #هەموویان ئازاد بکەن بە زمانی کوردی و ئینگلیزی.

سڵایدی بیست: سێ ئەندامی تیمی سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق کە ئێلەگی سووریان لەبەردایە لە پارکێک ڕاوەستاون. هەندێ درەختی گەڵا سەوز لە پشتیانەوەیە. دووانیانیان دەمامکی سپیان بەستووە. هەشت مایکی میدیاکانیان لەبەردەمە. چالاکانیش لەگەڵ ئەندامانی سی پی تی ڕاوەستاون.

سڵایدی بیست و یەک: کەسێک لە کوردستانی عێڕاقەوە کە ڕەنگی سەروڕیشی خۆڵەمێشیەکی تۆخە بلوزێکی ڕەشی کڵاوداری لەبەرە. لە پشتی کەسەکەوە قامیش و گڵوانکە هەڵواسراوە. کەسەکە وەرەقەیەکی بەدەستەوەگرتووە کە لەسەری نووسراوە، "#هەموویان ئازاد بکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شیروان شێروانی، لە کوردستانی عێڕاقەوە"

سڵایدی بیستودوو: کەسێک لە کۆڵۆمبیاوە بلوزێکی کڵاوداری سووری لەبەرە، چاویلکەیەکی ڕەشی لەچاودایە. قژی قاوەیی و لوولە، کەسەکە پارچە کاخەزێکی بەدەستەوەیەو نووسراوە، #هەموویان ئازادبکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شێروان شێروانی، لە کۆڵۆمبیاوە" کەسەکە لەبەردەم دیوارێکی سپی و پیرۆزەیی وەستاوە کە ڕەفەیەکی پەرتووک دەیان پەرتووک لە پشتیەوەیەتی. لەسەر کابینەیەک چەند ئاژەڵێکی ووەشکراو چەند نووسینێکی عەرەبی هەیە.

سڵایدی بیستوسێ: کەسێک لە کۆماری چیکەوە بلوزێکی خۆڵەمێشی لەبەردایە چاویلکەیەکی ڕەشی لە چاودایە و سەرو ڕیش و سمێڵی کورتە. کەسەکە پارچە کاخەزێکی بەدەستەوەیەو نووسراوە، "#هەموویان ئازادبکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شێروان شێروانی، لە کۆماری چیکەوە" کەسەکە لەبەردەم دیوارێکی سپی ڕاوەستاوە.

سڵایدی بیستوچوار: کەسێک لە فەڵەستینەوە بلوزێکی زەردی لەبەردایە، قژی قاوەیەککی تۆخ و دریژە. کەسەکە لای پەرژینێکی قاوەییەوە وەستاوە لە نزیک درەختێکی قەد قاوەیی گەڵا سەوز. کەسەکە پارچە کاخەزێکی بەدەستەوەیەو نووسراوە، "#هەموویان ئازادبکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شێروان شێروانی، لە فەڵەستینەوە."

سڵایدی بیستوپێنج: کە سێک لە کوردستانی عێڕاقەوە کە سەرو ڕیشی ڕەشە، جاکەتێکی ڕەش و کراسێکی ڕەشی لەبەردایە. کەسەکە پارچە کاخەزێکی بەدەستەوەیەو نووسراوە، "#هەموویان ئازادبکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شێروان شێروانی، لە کوردستانی عێڕاقەوە"

سڵایدی بیستوشەش: کەسێک لە دوورگەی کیسەڵییەوە تیشێرتێکی خەتداری سوور و سپی و چاکەتێکی کاوبۆی شینی لەبەردایە، چاویلکەی ڕەشی لە چاودایە. قژی لوولە. کەسەکە پارچە کاخەزێکی بەدەستەوەیەو نووسراوە، "#هەموویان ئازادبکەن، #ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان، #ئازادی بۆ شێروان شێروانی، لە دوورگەی کیسەڵیەوە (کەنەدا)" کەسەکە لەبەردەم دیوارێکی سپی ڕاوەستاوە.

سڵایدی بیستوحەوت: وێنەیەکی خۆپیشاندەرانە کە کۆبوونەتەوە و ڕیزبوون پێکەوە دوو لافیتەی گەورەیان بەدەستەوەیە کە وێنەی هەریەک لە زیندانیان شێروان شێروانی و بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی لەسەرە. زۆربەی خۆپیشاندەران ماسکیان بەستووەو پۆستەری شێروان و بەدەل و ئومێدیان بەدەستەوەیە. خانەی داد لە پشتیانەوەیە.

سڵایدی بیستوهەشت: گرافیکێکی ڕەش و سپی کە وێنەکانی پێشووتری هەریەک لە بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، شڤان سەعید و هەریوان عیسای تێدایە. لە ناوەڕاستی گرافیکەکە دەقێکی ڕەش نووسراوە، "#ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان."

سڵایدی بیستونۆ: گڕافیکێکی مەیلەو پەمەیی دوو تەلی دڕکاوی ڕەشی لەسەرە، دەقێکی سپی لەسەری نوسراوە، "کەمپەینی یەکبوون، بۆ بەرگریکردن لە زیندانییە ئازادیخوازەکان" لە ژێریا بە ڕەنگی ڕەش نووسراوە

www.cptaction.org"


سڵایدی سی: باکگراونێکی سپی کە لۆگۆی سی پی تی لەسەرە لەگەڵ کۆترێکی سپی کە لەسەر وایەرێکی دڕکاوی و گەڵایەک هەڵنیشتووە دەردەکەوێت. پیتەکانی "جی پی تی" بە ڕەنگی سوورە، لە ژێریەوە نووسینێکی ڕەش نووسراوە "سی پی تی لە کوردستانی عێڕاق

“cptik.org”