سێ مانگ لە هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق ٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەردەوام لە هێرش بووەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئێران و گرووپە چەکدارییە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق ئەنجامدراون.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی س.پ.ت. (٧٥١) هێرشی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە نێوان ٢٨ی شوبات بۆ ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦ بە بەڵگەنامەکردووە. ئەم هێرشانە بریتی بوون لە: هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، مووشەک، تۆپباران و تەقەکردن.

Read More
cptik
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا، داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەوانانی زیندانی و باشتر کردنی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین دەکەین


١٦ ساڵ بەر لە ئێستا، ڕۆژنامەوان سەردەشت عوسمان لەبەردەم زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر فڕێندراو و دواتر بە کوژراوی تەرمەکەی لەسەر ڕێگای موسڵ دۆزرایەوە. لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسەدا، بەڕێز و شکۆوە یادی کارە ڕۆژنامەوانییەکانی دەکەینەوە. بە بەرزی لە تێکۆشانی ناوبراو دەڕوانین بۆ فراوانکردنی مەوداکانی ئازادی ڕادەربڕین و زمانی ڕەخنەیی.

Read More
cptik
سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگ و دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی سەدان هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاژەک بوویەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراق. بە جۆرێک لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ڕۆژی ٨ی نیساندا، (٦٤٧) هێرش کرایە سەر هەرێمی کوردستان.

Read More
cptik
شکستی پڕۆسەی ئاشتی: بۆردوومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات

لە دوای نزیکەی شەش مانگ لە ڕاگرتنی هێرش و بۆردوومانەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی دانوستان و پڕۆسەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، سوپای تورکیا سێ بۆردوومانی لە کوێستانەکانی خنێرە لە سنوری قەزای سیدەکان ئەنجامدا و بەشێکی "گەلی ڕەشاڤا"شی لە سنوری ناحیەی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک تەقاندەوە. ئەم پێشهاتانە، جەخت لەسەر ناسکی و لاوازی پڕۆسەی ئاشتی ئەمجارە دەکەنەوە کە هەردوو لا بەردەوامن لە جوڵەپێکردنی هێز، فراوانکردنی تۆڕی ڕێگاوبانی سەربازی، لێدانی تونێلی شەڕ، دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ و بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان.

Read More
cptik
ئاشتی سارد: ئاگربەستێک بەبێ وەستاندنی لەشکرکێشی و جموجوڵی سەربازی

ئاشتی سارد: ئاگربەستێک بەبێ وەستاندنی لەشکرکێشی و جموجوڵی سەربازی


هەرچەندە، مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە یەکەمین مانگ دادەنرێت کە لەساڵی ٢٠١٥ (کۆتایی پڕۆسەی ئاشتی پێشوو)ەوە سوپای تورکیا هیچ بۆردوومانێکی تێدا ئەنجام نەدابێت، بەڵام لەشکرکێشی سوپای تورکیا و جموجۆڵی چەکداری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیادبووندان.

Read More
cptik

پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕادەربڕین لە مانگی تەمووزدا، کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدراون.


مانگی تەمووز، یەکێک بوو لەو مانگانەی ساڵی ٢٠٢٥ کە زۆرترین ڕێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە لایەن بەرپرسانی حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە تیایدا تۆمارکراوە. لە مانگی تەمووزدا نۆ ڕووداوی دەستگیرکردن، یەک هەوڵدان بۆ دەستگیرکردن، یەک ڕووداوی کوشتن، حەوت ڕووداوی بریندارکردن و چوار ڕووداوی تر کە تیایدا (١٨) ڕۆژنامەوان ڕێگرییان لێکراوە کاری میدیای خۆیان ئەنجام بدەن تۆمارکراوە. زیادبوونی ڕێژەی پێشێلکارییەکان هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی ناڕەزایەتییەکان و سەرنجی میدیایی لەسەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی میری، کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، دروستبوونی گرژی لە نێوان سەرۆک خێڵ و عەشیرەتەکان لەسەر بابەتی زەوی و زار،  هەروەها ئەنجامنەدانی ڕێکاری پێویست و دروست لە کاتی خۆیدا بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو زەوییە کێشە لەسەرانە.

Read More
cptik
کەمبوونەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بە ڕێژەی %٩٧، لەگەڵ بەردەوامی پڕۆژەی چارەسەر ئاشتی و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ

لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەرەوامی دانوستانەکانی ئاشتی و پیادەکردنی ڕێکارەکان، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد. هێرشەکان لە مانگی تەمووزدا،  بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە، ئەمەش کە زۆر دەمێکە کەمبوونەوە و گۆڕانکاری  لەو شێوەیە ڕووینەداوە. بەڵام، سەرەڕای ئەم کەمبوونەوەیەش، هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٩ی تەمووزدا،  ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نوێیان ڕاگەیاند و بەردەوامبوون لە چالاکییە سەربازییەکانیان کە بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و هەروەها زیان گەیاندن بە ڕەزوباخ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان.

Read More
cptik