بۆردوومانەکان ڕابگرن ، ئێستا گوێمان لێبگرن

ئێستا گوێمان لێبگرن: بۆردومانەکان ڕابگرن!

ئێمە بانگەواز دەکەین بۆ کۆتایی پێهێنانی دەستبەجێی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران لە ناو کوردستانی عێراقدا. هەروەها ئێمە داوا لە هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین کە کاری هاوبەش بکەن لەگەڵ ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، بە مەبەستی دانانی ڕێگە چارەیەک بۆ ئایندە .

بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران ژیانی خەڵکی مەدەنیان لە ناو کوردستانی عێراقدا شێواندووە. خەڵك لە سەرتاسەری ناوچە سنوورییەکاندا بە ترسی ڕۆژانەوە لە بۆردومانەکان دەژین، و زۆرێك لە منداڵان زەبری دەروونیی- تراومای درێژخایەنیان هەیە. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ، زیاتر لە 350 بۆردومان هەبووە تەنها لە ناحیەی سیدەکان.

بۆردومانەکان زۆرێك لە خەڵکانی مەدەنییان شەهیدکردووە، لە نێویاندا منداڵان.

لە 30 حوزەیرانی 2018 ، سوپای تورکیا ڕاستەوخۆ خێزانێکی کردە ئامانج بە گولە هاوەن لەو دەمەدا کە ئەوان بەرەوبوومەکانیان دەدورییەوە لە نزیك گوندی هالانیا. ئەم هێرشە لە بنکەیەکی سەربازی تورکیاوە ئەنجامدرا بە ڕۆژی ڕووناك و دونیا ڕەشیدی تەمەن 19 ساڵی کوشت. سی پی تی 2018.

2019 هێرشەکان بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی کەسانی مەدەنی زیادی کردووە.

لە 27 حوزەیرانی 2019 ، سوپای تورکیا ڕاستەوخۆ موشەکێك یان زیاتری ئاراستەی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرد لە نزیك گوندی بەردکوران لە ناحیەی سەنگەسەر. هێرشە ئاسمانییەکان بوونە هۆی مەرگی عەبدوڵا ئاڵی و هەر دوو منداڵەکەی و بە سەختیی پێنج ئەندامی دیکەی خانەوادەکەی بریندارکرد. سی پی تی، ئابی 2019

زەوییە کشتوکاڵییەکان دەسووتێنرێن ساڵ لە دوای ساڵ. 

ناوچەگەلێکی زۆر چیتر ناکرێت بەکاربهێنرێن و خاك و خۆڵ پیس بوون.

لە دەستدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و لەوەڕگەکان کاردەکاتە سەر جوتیارانی ناوخۆ و تەواوی ئابووری کوردستانی عێراق.

سەدان گوند و پێدەشتگەلی فراوان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و لەوەڕگەکان بوونەتە " ناوچە قەدەغەکراوەکان".

لە قەزای ئامێدی لانی کەم 105 گوند جێهێڵراون. کوردستان 24 ، تەمموز 2019

لە گوندی چەمی ڕەبەتکێ لە ناوچەی نەهلە زیاتر لە 70% ی خێزانەکان ئاوارەبوون لە 20ی تشرینی دووەمی 2018 ەوە. سی پی تی، ئابی 2019.

لە مانگی ئازارەوە، هێزەکانی تورکیا پێدەچێت بوونی خۆیان درێژکردبێتەوە بۆ ناو باکوری عێراق بە لانی کەم 15 کیلۆمەتر، چەندین شوێنگەلی پاسه‌وانی سه‌ربازییان بنیاتناوە، لەوانە ناوچە گوندنشینەکانی هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێری بن دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان . ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ. ٢٠١٩

بنکەکانی سوپای بێگانە و گروپە چەکدارەکان لە دەوروبەری گوندەکان ململانێ دەهێننە نزیك لە خەڵکانی مەدەنی.

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە قەزای زاخۆ پەکەکە لەگەڵ سوپای تورکیا پێکیدادا کە جێگیربووە لە بنکەیەکدا نزیك باگۆڤا. لە وەڵامدا، سوپای تورکیا بۆمب بارانی ناوچەکەی کرد. گوندنشینان برینداربوون و ماڵەکان زیانیان بەرکەوت. سی پی تی، تەمموزی 2019

لە هەندێك ناوچە، هێزە تورکییەکان بەئاراستەی سنوری هەرێمی کوردستان 30 کیلۆمەتر جوڵەیان پێکراوە . کوردستان 24، ئابی 2019

سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە سەردانێکدا بۆ تورکیا لە 29 ی ئایاردا، پێداگیریی کرد کە سەروەریی عێراق دەبێت بپارێزرێت، چالاکییە سەربازییە تاکلایەنەکانی تورکیای ڕەتکردەوە. ڕووداو، حوزەیرانی 2019

گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی نیشتەجێبووندا مەترسییەکی زیاتر دەهێنن بۆ جڤاتە ناوخۆییەکان.

خێزانەکان دووچاری زیان بەرکەوتنی زۆربوون

سیستمێکی هەنووکەیی نییە بۆ قەرەبووکردنەوە یان بودجەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری پزیشکیی.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێت قەرەبووی قوربانیانی هەر هێرشێکی نایاسایی بکەنەوە و هەموو ڕێوشوێنێکی گونجاو بگرنە بەر بۆ کەمکردنەوەی زیانی گیانیی و بەرکەوتووانی مەدەنی. هەروەها عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت گوشار بخەنە سەر حکومەتی  تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە و قەرەبوو کردنەوە  لە حاڵەتی هێرشی نائاساییدا. ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، ئەیلول 2018

هۆکاری ناڕاستەقینە بۆ مردن تۆمارکراوە لە سەر بەڵگەنامەکان وەکو " جەڵتەی دڵ".

ئێمە داوا دەکەین کە:

دەستبەجێ کۆتایی بهێنرێت بە  بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران. هەموو گروپە چەکدارەکان و سوپاکانی بێگانە پاشەکشێ بکەن لە ناوچە گوندنشینەکان.
پەرلەمانتاران بابەتی بۆردومان بوروژێنن لە دانیشتنەکانی هەر دوو پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق (KRG).
مەرگ و لە دەستدانەکانی خەڵکانی مەدەنی بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە، و قەرەبویی خانەوادە زیانلێکەوتووەکان بکرێت. 

ئەوانەی شەهیدکراون بە هۆی بۆردومانەکانەوە بە شەهید بناسێندرێن و هۆی ڕاست و دروستی مەرگیان تۆماربکرێت لە سەر بەڵگەنامەکانی مردن.

لێپرسراوانی هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆببنەوە لەگەڵ ئەوانەی کەوا زیانیان لێکەوتووە بۆ باسکردنی ئەم بابەتە و دانانی ڕێگە چارەیەک بۆ ئایندە.

چالاکیەک بنوێنە

بەشداربە لە کەمپەینەکە

چیرۆکی بۆردوومانەکان

هاوبەشەکانی "سی پی تی" باس لەوە دەکەن کە چی ڕوودەدا

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندنی کەمپەینی "ئیستا گوێمان لێبگرن"

کەمپەینی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەوێنەیەک بەشداربە لە کەمپەینەکەمان