سێ مانگ لە هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق ٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەردەوام لە هێرش بووەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئێران و گرووپە چەکدارییە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق ئەنجامدراون.

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی س.پ.ت. (٧٥١) هێرشی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە نێوان ٢٨ی شوبات بۆ ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦ بە بەڵگەنامەکردووە. ئەم هێرشانە بریتی بوون لە: هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، مووشەک، تۆپباران و تەقەکردن.

زۆرینەی هەرە زۆری هێرشەکان، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی یەکەمی ململانێکاندا و پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ ڕوویانداوە کە ژمارەیان (٦٤٧) هێرش بووە. لەم ماوەیەدا، بە زۆری دامەزراوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا ئامانجی سەرەکی بوون، کە (٢٧٧) هێرشیان بەرکەوتووە و ئەمەش ڕێژەی لە (٤٢.٨٪)ی هێرشەکان پێکدەهێنێت.

سەرباری ئاگربەستەکەش، هێرشەکان نەوەستان. لە نێوان ٨ی نیسان بۆ ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦، تیمی کوردستانی عێراقی (١٠٤) هێرشی دیکەی تۆمارکردووە، کە ئامانجی سەرەکی ئەو هێرشانە بە پلەی یەکەم حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کامپەکانییان بوون لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەم ڕاپۆرتە تێڕوانینێکی گشتی لەسەر ئەو هێرشانە دەخاتە ڕوو کە لە سێ مانگی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن تیمی کوردستانی عێراقی س.پ.ت.ەوە تۆمارکراون. هاوکات ژمارە و شێوازی هێرشەکان لەماوەی ئاگربەستدا ڕووندەکاتەوە.

ژمارەی گشتی هێرشەکان: ٢٨ی شوبات – ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦

کۆی گشتی هێرشەکان:

  • ٧٥١ هێرش

لایەنە ئەنجامدەرەکانی هێرشەکان:

  • هێزەکانی ئێران: ٢٩٨ هێرش (٣٩.٧٪)

  • گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراق: ٤٥٣ هێرش (٦٠.٣٪)

جۆری هێرشەکان:

  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ: ٥٨٩ هێرش (٧٨.٤٪)

  • مووشەک: ١٤٩ هێرش (١٩.٨٪)

  • تۆپباران: ١٢ هێرش (١.٦٪)

  • تەقەکردن: ١ هێرش (٠.١٪)

قوربانیان:

  • کوژراو: ٢٢ کەس

    • ١٠ کەس لە کوژراوەکان سەر بە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

    • ١٢ کەسی تر لە کوژراوەکان، هاووڵاتی مەدەنی یان ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود خەڵکانی چەکداری نا بەشدار لەو شەڕە بوون.

  • بریندار: ١١٢ کەس

    • ٤٦ کەس لە بریندارەکان سەر بە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

    • ٦٦  کەسی تر لە بریندارەکان، هاووڵاتی مەدەنی یان ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود خەڵکانی چەکداری نا بەشدار لەو شەڕە بوون.

حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەندامانی چەکدار کە ڕاهێندراون بۆ ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری دژ بە حکومەتی ئێران، و هەم لەو هاووڵاتییە مەدەنیانە پێکدێن کە خەریکی خەباتی سیاسی و داکۆکی مەدەنین بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموکراسی و مەدەنییەکانی کورد لە ئێراندا. ئەو شوێنانەی کە لەلایەن ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانیەوە کراونەتە ئامانج، تەنها کامپەکانی مەشق و ڕاهێنان نەبوون، بەڵکو کامپی مەدەنی نشین کە ژن و منداڵ و خێزانی تێدا نیشتەجێبوون بە ئامانجگیراون.

ژمارە و ڕێژەی هێرشەکان بە گوێرەی سنوری پارێزگاکان:

  • پارێزگای هەولێر: ٥٨٨ هێرش (٧٨.٣٪)

  • پارێزگای سلێمانی: ١٣٥ هێرش (١٨.٠٪)

  • پارێزگای دهۆک: ٢٢ هێرش (٢.٩٪)

  • پارێزگای هەڵەبجە: ٦ هێرش (٠.٨٪)

شوێنە بە ئامانجگیراوەکان:

  • دامەزراوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا (لەوانەش کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا): ٢٨١ هێرش (٣٧.٤٪)

  • دامەزراوەی مەدەنی و نابەشدار لە شەڕ (لەوانەش دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوچە مەدەنی نشینەکان، کێڵگە نەوتییەکان، پاڵاوتگەکان، کۆمپانیاکانی پەیوەندی و شوێنە مەدەنییەکانی دیکە): ٢٣٨ هێرش (٣١.٧٪)

  • حزبەکوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کامپی پەنابەران: ٢٣٢ هێرش (٣٠.٩٪)

بەرئەنجامەکان

  • گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراق بەرپرسیار بوون لە زۆربەی هێرشەکانی ئەم سێ مانگە بۆسەر هەرێمی کوردستان کە لە (٦٠٪)ی هێرشەکان ئەوان ئەنجامیانداون.

  • زۆرینەی هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە ئەنجامدراون کە ڕێژەی زیاتر لە سێ لەسەر چواری جۆری هێرشەکان پێکدەهێنێت.

  • بەدرێژایی ماوەی هێرشەکان، سنوری پارێزگای هەولێر ئامانجی سەرەکی هێرشەکان بووە. زیاتر لە سێ لەسەر چواری هێرشەکان بۆسەر سنوری ئەو پارێزگایە بوون.

  • ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوە فەرمی و نابەشدارەکانی شەڕ لە هەرێمی کوردستاندا ڕووبەڕووی بەئامانجگرتن و هێرشی بەرفراوان بوونەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کاریگەری ئەو ململانێیانە لەسەر هاووڵاتییانی مەدەنی، دامەزراوە فەرمییەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان ڕەنگ بداتەوە.



هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئاگربەستدا: ٨ی نیسان – ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦

ئەگەرچی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦دا بووە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی هێرشەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو، بەڵام هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامیان هەبوو و حزبە کوردییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان و کامپەکانییان بوونە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان لەماوەی ئاگربەستدا.

سەرجەمی هێرشەکان لەماوەی ئاگربەستدا:

  • ١٠٤ هێرش

لایەنە ئەنجامدەرەکانی هێرشەکان:

  • هێزەکانی ئێران: ٩٢ هێرش (٨٨.٥٪)

  • گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی سەر بە ئێران: ١٢ هێرش (١١.٥٪)

جۆری هێرشەکان

  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ: ٧٥ هێرش (٧٢.١٪)

  • ڕاکێت و مووشەک: ٢٧ هێرش (٢٦.٠٪)

  • تۆپباران: ٢ هێرش (١.٩٪)

قوربانیان:

  • کوژراو: ٥ کەس

  • بریندار: ١٧ کەس

سەرجەم ئەو قوربانیانەی لە ماوەی ئاگربەستەکەدا تۆمارکراون، ئەندامی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

ژمارە و ڕێژەی هێرشەکان بە گوێرەی سنوری پارێزگاکان:

  • پارێزگای هەولێر: ٧٨ هێرش (٧٥.٠٪)

  • پارێزگای سلێمانی: ٢٤ هێرش (٢٣.١٪)

  • پارێزگای دهۆک: ٢ هێرش (١.٩٪)

  • پارێزگای هەڵەبجە: ٠ هێرش (٠٪)

شوێنە بە ئامانجگیراوەکان:

  • گرووپ و کەمپەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران: ٨٦ هێرش (٨٢.٧٪)

  • شوێنە مەدەنی و غەیرە شەڕکەرەکان: ١٤ هێرش (١٣.٥٪)

  • دامەزراوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا: ٤ هێرش (٣.٨٪)

بەرئەنجامەکان

  • سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامبوون.

  • ئامانجی سەرەکی هێرشەکان لەماوەی ئاگربەستدا، حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کامپی پەنابەران بوون.

  • زۆرینەی هێرشەکان لەماوەی ئاگربەستدا، ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون کە (٨٩٪)ی کۆی گشتی هێرشەکان لەماوەی ئاگربەستدا پێکدەهێنێت.

  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، وەکو سەرەکیترین جۆری چەک لە هێرشەکاندا بەکارهات و سێ لەسەر چواری هێرشەکان لەم ڕێگەیەوە بوون.

  • سنوری پارێزگای هەولێر، لەماوەی ئاگربەستیشدا ڕووبەڕووی زۆرترین هێرش بووەوە بەراورد بە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان.


راسپاردەکان

بەردەوامی هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق، دەرخەری نا سەقامگیری و مەترسی ئەمنییە کە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕوی دەبێتەوە

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی س.پ.ت., داوا لە سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی جەنگەکە دەکات بگەنە ڕێککەوتنێکی پابەندکەر و جێبەجێی بکەن، کە ڕاگرتنی تەواوەتی هێرشەکان مسۆگەر بکات و ڕێگری بکات لە هێرشی زیاتر بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

پێویستە حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەی و پرساندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و لێپێچینەوە لەو گروپە چەکدارییە عێراقییانەی کە لەناو خاکی عێراقەوە هێرشەدەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.

هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەسبەجێ قەرەبووی هەموو ئەو هاووڵاتیانە بکەنەوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش بەپێی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ی عێراق و یاسای هەموارکراوی ژمارە ٥٧ی ساڵی ٢٠١٥ کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکراوە.

cptik