ڕۆژنامەوانێکی کوردی سەربەخۆ باس لە سەرکوتکارییەکانی دەوڵەت دەکات

ڕۆژنامەوانێکی کوردی سەربەخۆ باس لە سەرکوتکارییەکانی دەوڵەت دەکات.

ئەیوب وەرتی ڕووبەڕووی لێدان، زیندانیکردن و تەشهیرکردن بووەتەوە لەپای کارە ڕاستگۆکانی وەکو ڕۆژنامە نووسێك لە کوردستانی عێراق.

ئەیوب وەرتی لە کوردستانی عێراق، بە هۆی ڕاستگۆیی لە پیشەکەیدا وەکوو ڕۆژنامەوانێک ڕووبەڕووی لێدان، زیندانیکردن و تەشهیرکردن بووەتەوە.

"تۆ مافی وەڵامدانەوەت نیە"، ئەیوب عەلی وەرتی باسی ئەو هەڕەشانە دەکات کە ئەفسەرێکی ئاسایش لێیکرد لەکاتی لێکۆڵینەوەدا. "ئەگەر قسە بکەیت ئەوا لێت دەدەین" لە کەشە پارێزراوەکەی ئۆفیسیCPTەوە، ئەیوب باسی یادەوەریەکانی دەکات لەناو جەرگەی زیندانی بنکەی ئاسایشی بنەسڵاوە. ئەو ئەم زیندانەی بینیبوو وە پێشتریش ستافەکەی ناسیبوو. وەکو ڕۆژنامەوانێك بێگانە نیە بە هەڕەشەکانی زیندانیەکانی هەولێر.

ئەیوب عەلی وەرتی ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆیە کە دانیشتووی هەولێرە، پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق و جێی فەرمانڕەوایی حیزبی یەکەمی ناوچەکەیە، پارتی دیموکرراتی کوردستان (پ.د.ك). لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە، لەگەڵ دەزگای میدیایی سەربەخۆدا کاریکردووە وەکو ئێستا و کەی ئێن ئێن و چیرۆکەکانیشی دەربارەی تۆمەتی گەندەڵی حکومین و ئەو هەوڵی لێکۆڵینەوانەشی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیکات بەرامبەر بە ڕۆژنامەوانان. بەداخەوە، هەوڵەکانی بۆ دەرخستن و تۆمارکردنی نادادپەروەریەکان ئەیوبی ڕووبەڕووی ناڕەحەتی کردووەتەوە لەگەڵ بەشە پۆلیسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان. لەبەرامبەر هەوڵەکانیدا ڕووبەڕووی هەراسانکردنی ڕۆژانە بۆتەوە، تیایدا ٣ جار دەستبەسەر کراوە، لێدراوە و هەوڵی کڕینیشی دراوە، بەوەی بۆ دەزگای میدیایی حیزبی کار بکات. ئەزموونەکانی بیرۆکەیەك دەبەخشن دەربارەی ئەو ناڕەحەتیانەی ڕۆژنامەوانان لە کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی دەبنەوە ئەگەر هاتوو شتێك بنوسن کە ڕەخنەبێت لە دژی دامودەزگاکانی حکومەتدا.

"پێویست ناکات کارەکانت ڕاستگۆیانەبن؛ ئازادتر دەژیت"

ڕۆژی شەممە، ٦ی ئاب، ئەیوب گەڕایەوە ماڵەوە، پیاوێکی ماندوو، بە درێژایی بەیانی لەلای میکانیکی بوو لەگەڵ ئەوەشدا کاروباری ڕۆژانەی خۆی ئەنجام دەدا و بەپەرۆشەوە دەیویست پشوویەك بدات لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی. ڕۆژەکانی پێشووش ماندوویان کردبوو. لە سەرتاسەری کوردستانی عێراق، خۆپیشاندانی ڕەخنەگرانەش لە بەرامبەر حکومەت ڕاگەیەندرابوو بۆ کۆتایی هەفتەکە. ئەیوب ئارەزووی دەکرد ڕای خەڵك بزانێت دەربارەی خۆپیشاندانەکانی داهاتوو. بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر شەقامەکانی هەولێر چاوپێکەوتنی لەگەڵ خەڵك دەکرد، بەڵام زۆرینەیان دەترسان لەوەی قسە بکەن.

لەناکاو، لە دەرگای ماڵیان درا. چەند پیاوێکی بەدیکرد لە دەرەوەی دەرگاکە. "لە من وابوو کە ئەوان میوانبن،" ئەمە بە خەیاڵیدا هاتبوو کاتێك خۆی ئامادەکرد تا پێشوازییان لێبکات. بەدەم بەخێرهاتنەوە ئەیوب دەستی درێژکرد بۆ تەوقەکردن لەگەڵ پیاوەکاندا. ڕاستەوخۆ ڕاپێچکرا و دوورخرایەوە لە ماڵەکەی. ئەو هێشتا هاوارکردنی هاوسەرەکەی لەیادایە کاتێك ڕاپێچیانکرد بۆ ناو ئوتومبیلێك کە وەستێندرابوو.

ئەیوب دەستی درێژکرد بۆلامان، نیشانەکانی سەر مەچەکی پشانداین کە چەقۆیەک دەستی بریندار کردبوو کاتێك لێکۆڵەرەوەکان کەلەپچە پلاستیکیەکانی دەستیان بڕی. "من بۆ ماوەی حەوت سەعات لەو ژووری لێکۆڵینەوەیە بووم"، زیاتر ڕوونکردنەوەی دا، "پاسەوانەکە پێی وتم، 'دەبێت بەپێوە بووەستیت کاتێك لێکۆڵینەوەت لەگەڵ دەکەم." بەبەرچاوی خۆیەوە لێکۆڵەرەوەکە بەناو مێژووی کۆمێنتەکانی و نامەکانی ئەیوبدا دەگەڕا لەناو پێگە کۆمەڵایەتیەکانیدا. "ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە هەن لە دژت؛ دەتوانین بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ زیندانت بکەین." یەکێك لە پاسەوانەکان بە دەنگێکی بەرز وایوت، "دەزانین کە تۆ هیچ شتێکت نەکردووە." لەناکاو لێکۆڵینەوەکە تەواوبوو بەوەی بە پەڕۆیەك چاویان بەستەوە و پاشان تورەکەیەکی ڕەشیشیان کرد بەسەریدا.

ڕۆژی دواتر، پاسەوانەکان ئەیوبیان برد بۆ ژوورێکی لێکۆڵینەوەی تر. ئەمجارەیان، پێی وترابوو کە ئازاد دەکرێت بەو مەرجەی لاپەڕەیەکی بەتاڵ ئیمزا بکات. واتاکەی ئەوەبوو کە هێزەکان دواتر دەیانتوانی وەك دانپیادانانێك ساختە یاخود ڕێکەوتنێکی بێ ڕەزامەند بەکاری بهێنن. لە دەرەوەی ژوورەکە، پیاوێك لێی نزیکبۆوە و لێی پرسی، "بۆچی وڵاتەکەت خۆشناوێت؟ بۆچی کار بۆ دەزگا میدیاییەکانمان ناکەیت؟"

لە وەڵامدا ئەیوب وتبووی "کاری من ڕەخنەگرانە نیە. ڕاستگۆیانەیە."

پیاوەکەش ئاگاداری کردەوە و وتی"هەندێك کات، کارەکەت پێویست ناکات ڕاستگۆیانەبێت؛ ئازادتر دەژیت. با ئەمە کۆتا جارت بێت. نامانەوێت جارێکی دیکە دەستبەسەر بکرێیتەوە."

"هەر بە ئارەزوو"

ئەیوب تەماشای شەقامەکان دەکات بە وردی کاتێك ماڵەکەی جێدەهێڵێت. هەمیشە لەژێر هەڕەشەی دەستەبەسەرکردندایە، وا هەست دەکات کە هەر جارێك لە شوێنی گشتیدابێت چاودێری دەکرێت لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە. لەم دواییانەوە، کاتێك ئوتومبیلی لێدەخوڕی لە ڕانیەوە بۆ دۆڵی خۆشناو، ئوتومبیلێك لە جۆری BMW ی ڕەش هاتووەتە لای ئوتومبیلەکەیەوە بە خێراییەکی زۆر. پاشان هەوڵیداوە ئوتومبیلەکەی ئەیوب پاڵپێوەنێت بۆ دەرەوەی شەقامەکە بەڵام بیرکردنەوەی خێرا لە ئەیوبەوە دووریخستووەتەوە لە مەترسی.

زۆری نەخایاند پاش ئەو ڕووداوە، ئەیوب لە شەقامی ئیسکان دەپەڕیەوە لە هەولێر لەگەڵ هاوڕێیەکی. ئوتومبیلێکی جام ڕەش بەخێرایی و بە ویستی خۆی دەستی شکاندۆتەوە و نیازی ئەوەی هەبووە لێیان بدات. هاوڕێکەی بەپەلە ڕایکێشابوو بۆ دواوە تا زیانی پێنەگات.

لە مانگی ئابدا بە جۆرێك چاوپۆشی دەکرا لە تاوان دژ بە ڕۆژنامەوانان کاتێك ئەیوب ئوتومبیلەکەی لێدەخوڕی لەناو جەرگەی شاری هەولێردا. ئوتومبیلەکەی لە دواوە لێیدرا بە ئوتومبیلێکی جام ڕەش. ئەیوبیش بە سەرسوڕماوی لە شۆفێرەکەی پرسیبوو بۆ خۆی پیاکێشاوە. پیاوەکەش تەماشای ناوچاوی کردبوو، بە ساردوسڕی پێی وتبوو، "هەر بە ئارەزوو."

تەشهیرکردن وەکو ئامڕازێك

لە ١٨٠ وڵاتی جیهاندا، عێراق لەپلەی ١٧٢ هەمین دێت لەسەر ئاستی ئازادی ڕۆژنامەوانی جیهانی. ڕۆژنامەوانی کارێکی مەترسیدار و نا سەقامگیرە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لەم چەند دەیەی دواییدا، نەتەوە یەکگرتووەکان، چاودێرانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، ڕۆژنامەوانانی بێ سنور و چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی، بە ڕێکخراوی (CPT) ەوە. دوودڵی خۆیان دەربڕیوە دەربارەی دۆخی ڕۆژنامەگەری لە ناوچەکەدا. لە ڕاپۆرتێکی سەنتەری میترۆدا کە بۆ داکۆکیکردن و مافی ڕۆژنامەوانان کاردەکەن، ٣٥٣ حاڵەتی پێشێلکاریان تۆمارکردووە دژ بە ٢٦٠ ڕۆژنامەوان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە لەلایەن حکومەت یاخود کەسانی سیاسیەوە ئەنجامدراون لە ٢٠٢١ دا.

ئەو تەکتیکانەی بەکاردەهێندرێن بۆ هەراسانکردنی ڕۆژنامەوانان خۆیان دەبیننەوە لە هەراسانکردنی جەستەیی، توندووتیژی و هەڕەشەی "داهێنراو" وەکو ئەوەی دەستبەسەر بکرێن بە یاسای ناڕوون. بۆ نمونە، ٥ زیندانی بادینان بە شێوەیەکی گووماناوی تۆمەتبارکران بە "تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان" (ماددەی ژمارە ١، یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ حکومەتی هەرێمی کوردستان) لە ساڵی ٢٠٢١ دا. هەندێك ڕۆژنامەوانانی دیکە تۆمەتبارکراون بە ئیهانەکردنی خەڵك' (ماددەی ٤٣٣، یاسای سزادانی عێراقی) و 'تەشهیرکردن' (ماددەی ٤٣٤، یاسای سزادانی عێراقی).

ئەیوب تێبینی ئەوەی کرد کە فشارکردن لەسەری زیادیکرد پاش ئەوەی ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد دەربارەی دکتۆرێكی دەستڕۆشتوو لە حیزبدا لە هەولێر کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر دوو نەخۆشی خۆی کە خوشکی یەکترن. لە چیرۆکەکەدا، هەوڵیدا هۆشداری زیادبکات دەربارەی ئەو توندووتیژیانەی پەیوەستن بە ڕەگەز لە هەرێمی کوردستان. بەڵام پاش بڵاوکردنەوەی، سەندیکایەكی ڕۆژنامەوانان کە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت ڕایگەیاند کە داوایەکیان تۆمارکردووە لە دژی ئەم. "پۆلیس بانگهێشتیان کردم، بەڵام دەترسام لەوەی بەتەنیا بڕۆم. بۆیە ڕۆژی دواتر، لەگەڵ پارێزەرەکەم چووم. ئەوان دەستگیریان کردم" ١٨ی تەموزی ٢٠٢٢ بوو. ئەیوب تۆمەتبارکرا بە تەشهیرکردن لەژێر یاسای ژمارە ٤٣٤ یاسای تەشهیرکردن (یاسای سزادانی عێراقی) لەسەر ڕاپۆرتەکەی دەربارەی دکتۆرەکە.

ئەیوب تۆمەتەکانی لە یادە، هێشتا سەروسوڕماوە لێیان. زوڵمە سەرەکیەکە ئەوەبوو کە وێنەیەکی دکتۆری بەکارهێناوە لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکەدا. ئەیوب وتی "بۆ ڕاپۆرتەکە، پێویستم بەوەبوو وێنەیەك دابنێم، چوومە سەر ماڵپەڕی یوتیوبی عەرەبی بۆ وێنەیەکی دکتۆرێك، کە تەنها چاوەکانی دیاربوون،" وێنەی دکتۆرێکی نەناسراو لە یوتیوب بەکارهێندرابوووە هەروەها لێڵ کرابوو لە کاتی مۆنتاژکردبوو. ناسینەوەی کەسێك مەحاڵە. ئەیوب ئەوەشی وت کە دکتۆرەکە لەم دیمەنەدا هیچ لەو دکتۆرە ناچێت کە لە ڕاپۆرتەکەدا باسکراوە.

هەرچەندە بەڵگەکان دەبوو ڕوونبن بۆ دەسەڵات و چاودێرەکان، ئەوەش دەردەخات کە یاساکانی تەشهیکردن بەکاردەهێندرێت لەلایەن هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان. هەندێك کات، ئەندامانی پارتە سیاسیە سەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان دۆسیەی تەشهیرکردنی هاوڵاتیان بەکاردەهێنن دژی ڕۆژنامەوانان کاتێك هیچ بەڵگەیەکیان نیە بۆ دۆسیەیەکی تاوان.

"ئێمە چیبکەین؟"

ئەیوب داهاتوویەکی تاریك دەبینێت. هیچ بەروارێکی دادگاییکردن دانەنراوە بۆ ئەو دۆسیانەی هەن لە دژی، و ئەو فشارە زۆرەی لەسەر خێزانەکەیەتی هێندەی کە ئەیوبی ناڕەحەتکردووە.

لە تەمووزدا، سەرچاوەیەکی هەواڵی نافەرمی لە پێگەی تویتەر ڕایگەیاند کە مردووە. لەپاش ئەوە، خەڵکانێکی زۆر پەیوەندیان بە دایك و باوکیەوە کردووە، پێیان ڕادەگەیاندن ئایا ئەگەر هاتوو ئاگاداربن کە کوڕەکەیان مردووە و سەرەخۆشی خۆیان پێشکەش دەکرد. ئەیوب وتی، "بۆ من، زۆر ئازاربەخشبوو. هەموو یەم کردەوانە بەکاردەهێندرێت تاوەکو فشارم لەسەر زیاد بکەن."

خاوەن خانووەکەی لە هەولێر هەڕەشەی بۆ هاتووە لە لایەنی دەسەڵاتەوە کە ناویان ئاشکرا نەکردووە، ئاگاداریان کردووەتەوە کە دەبێت دەریبکات لە خانووەکەی. هێزە چەکدارەکان درۆیان لەگەڵ دراوسێکانیان کردووە، وتویانە کە ئەو کێشانەی لەگەڵ پۆلیسدا هەیەتی بەهۆی گێچەڵەی سێکسیەوە بووە. بڕیاریدا کە خێزانەکەی بگوازێتەوە، بەڵام دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان زۆر ئەستەمبوو کاتێك چوونە ناو ماڵە تازەکەیانەوە. حکومەت بە توندی دەستی بەسەر گشت خزمەتگوزاریەکاندا گرتووە لە هەولێر، بۆیە پاش چەند هەفتەیەك کارەبا و ئاویان بۆ ڕاکێشرا. "فشارێکی زۆر لەسەر خێزانەکەمە، تەنها خۆم نیم. کاریگەری هەیە لەسەر دۆخی دەروونی منداڵەکانم. دوێنێ کچەکەم پێی وتم 'ئێمە چیبکەین؟'"

تیمەکانی بنیادنەری ئاشتی کۆمەڵگە CPT لە کوردستانی عێراق زۆر نیگەرانە دەربارەی ئەو ئەزموونانە و هەڕەشانەی ڕووبەڕووی ئەیوب وەرتێ بوونەتەوە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی. داوای زامنکردنی پاراستنی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دەکەین. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەڕەشەکان بووەستێنێت و لێکۆڵینەوە بکات لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی ئەیوب بوونەتەوە. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە دەستبگرێت بە بەهاکانی ڕاستگۆیی و شەفافیەتی پرۆسەکانی دادگاکان و ئەو بەڵێنانەش کە داویەتی بە پاراستنی گیانی ڕۆژنامەوانان و ئازادی ڕادەربڕین.

پیتەر مۆرگان

تیمی CPT لە کوردستانی عێراق

ئەیلولی ٢٠٢٢

cptik