ڕاپۆرتی قوربانیانی مەدەنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوری عێراق (٢٠١٥ - ٢٠٢١)

لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢دا، لە گوندی پەرەخێ نزیک زاخۆ لە (پارێزگای دهۆک) هێرشێک ئەنجامدرا، هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی 9 هاوڵاتی مەدەنی و 24 هاوڵاتیش برینداربوون ئەم جۆرە هێرشەی تورکیا کە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ماوەی حەوت ساڵە لە باکوری عێراق بەڕێوەدەچێت و بەلایەنی کەمەوە 95 هاوڵاتی مەدەنی کوژراوەو هەزارانی تر ئاوارەو برینداربوون ، ڕاپۆرتێکی نوێ لەو بارەیەوە ئامادەکراوە.

ڕاپۆرتەکە (توێژینەوەکە)، لەلایەن هاوپەیمانیەتیەکی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی" کۆتایی به بۆردومانە سنووریەکان بهێنن" ئامادەکراوە، کە بۆ یەکەم جارە وردەکارییەکانی کاریگەریەکانی ئەم دەستدریژیانە بۆ سەرخەڵکی مەدەنی بڵاودەکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، هێزەکانی تورکیا زیاتر لە ٤٠٠٠ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە و زەمینییان لە سنوورەکانی عێراق ئەنجامداوە کە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٦٠٠ هێرش تۆمارکراون.

ئەم ئۆپەراسیۆنانە تەنها نەبوونەتە نائارامی و ناسەقامگیری ناوچەکە، بەڵکو بە شێوەیەکی ناسەقامگیر کاریگەرییان لەسەر ژیانی ئەو هاوڵاتیانە هەیە کە لەو ناوچانەدا دەژین، وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە.

لە نیو ئەو داتاوزانیاریانەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا هەن ئەمانەن:

  • کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بوونەتە هۆی کوژرانی ٩٨ بۆ١٢٣ هاوڵاتی مەدەنی کە بەلایەنی کەمەوە لە ٨٨ ڕووداودا ڕوویداوە.

  • ئەو ڕووداوانەی زیانە مەدەنییەکانی تێدابووە ڕوو لە زیادبوون بووە و لە ساڵانی٢٠٢٠و٢٠٢١ بەلایەنی کەمەوە 40 ڕووداو ڕوویانداوە.

  • زیاتر لە ٥٥ جووتیار و شوانکار لەکاتی کشتوکاڵکردن یان لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژراون یان بریندار بوون.

  • لە ٪١٣ ی ئەو کوژراوانە ژنن و لە ٪٨٧ پیاوانە و بەلانی کەمەوە شەش منداڵ لە هێرشەکاندا کوژراون و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.

  • نزیکەی ٥٠٠ گوند لەژێر هەڕەشەی چۆڵبونی تەواوەتیدان لە هەمان ئەو ماوەیەدا.

"هەموو ئەو چیرۆکانەی کە لەم ڕاپۆرتەدا باس کراون، گرنگن، وە نابێت زیاتر چاوەڕێ بکەین بۆ بە بەڵگەنامەکردنی چیرۆکی زیاتر. بەڵکو دەبێت هەموومان پێکەوە وەک مرۆڤایەتی بەدوای ئاشتیدا بگەڕێین و کار بۆ ئاشتی بکەین بۆ گەلانی عێراق. تەنها پێکەوە دەتوانین کاربکەین بۆ ئەوەی نەهێڵین تراژیدیای مێژوو لەسەر ئەم خاکە دووبارە ببێتەوە."محەمەد سەلاح ئەندامی ڕێکخراوی تیمەکانی بنیادنەری ئاشتی کۆمەڵگە کە ڕێکخراوێکی ئەندامە لە کەمپینی "کۆتاییهێنان بە بۆردومانە سنوربەزینەکان" وا دەڵێت.

cptik