بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران لە خۆپێشاندانەکانی ٦ی ئابدا

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، لە کاتی تۆمارکردنی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە خۆپێشاندەران لە یەکێک لە خۆپێشاندانەکانی سلێمانیدا

لەدوای بانگەوازی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە پارتێکی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقە، هێزە ئەمنییەکانی کوردستان لە هەرسێ پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان، پشتیوانانی نەوەی نوێ و ئەو چالاکوانانەی کە پشتگیری بانگەوازی خۆپێشاندانەکەی ٦ی ئابیان دەکرد.

تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، لە نزیکەوە چاودێری کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دەکرد لە بەرامبەر بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستاندا. لە ڕۆژی ١ی ئابەوە تاوەکو ٧ی ئابی ٢٠٢٢، تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، دەستگیرکردنی ٣٤ رۆژنامەوانی بە بەڵگەنامە کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاگەیاندراوەکەی تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، گرتە لەسەر ڕاگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی بکە


cptik