پێویستە تورکیا، ئاگربەستی یەکجاری و تەواوی ڕابگەیەنێت.

وێنەی یەکێک لە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر دەڤەری برادۆست.

لە ٩ی ئەیلوولدا، وەزیری بەرگری تورکیا "مەولود چاوشئۆغلو"، وەستاندنی هەڵمەتی سەربازی خاکڕوەی "چنگی پڵنگی" بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە سنوری  نێوان باکوری کوردستانی عێراق و تورکیا ڕاگەیاند. لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بوونەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ٩ هاوڵاتی مەدەنی و ژمارەی سەرجەمی شەهیدانی مەدەنی بۆردوومانەکانیش لەساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٩٩ شەهیدە. هەرچەندە  ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ کۆتاییپێهاتووە، بەڵام ئەوە بە مانای کۆتاییهێنان بە مردن و بوونە قوربانی بەهۆی  بۆردوومانەکانەوە نایەت.

حکومەتی تورکیا هێزە سەربازییەکەی لە ناوچەکەدا ناکشێنێتەوە و بۆردوومانکردنی گوندەکانی هەرێمی کوردستانیش بەردەوامی دەبێت.لە ڕۆژی ٨ی ئەیلوولدا و تەنها لە دوای دوو ڕۆژ لە کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ، حکومەتی تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانەکانییەوە بۆردوومانی ٦ گوندی کرد لە دەڤەری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

کاولکردنی خانوو و ماڵی هاوڵاتیان و وێرانکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەهۆی  بۆردوومانەکانەوە ژیانی گوندنشینانی ئەستەم کردووە بەتایبەت لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا. بژێوی ژیانی زۆرێک لە گوندنشینان تێکچووە. سەرباری مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆرێک لە گوندنشینان ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە بۆ دەستبەرکردنی ئەمنییەت و ئاسایشی ژیانیان.

"دەستپێشخەری هاوبەندی جڤاکی عێراقی" بە هاوبەشی "تیمەکانی بنیاتنانی ئاشتی مەسیحی" و لە هاوسۆزی هەموو ئەو خەڵکانەی کە بوونەتە قوربانی ئەو کردە سەربازییانە، بانگەواز لە تورکیا دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکجارەکی تەواوی، و هەروەها کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکەی و هەڵگرتنەوەی تەواوی بنکە و بارەگا سەربازییەکانیان لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

cptik