Mahssa Amini killed by Iranian police Sep. 16
On September 16, Mahssa (Zhina) Amini died in Tehran’s Kasra hospital. Days before her death, Zhina was traveling with her family to Tehran, where she was arrested and detained by the Iranian morality police for allegedly not complying with the state’s four-decade mandatory hijab policy.
While Zhina was in custody, she was beaten into a coma by the police. Zhina left police custody in an ambulance to a hospital, where she died from her injuries. Zhina was 22 years old.
Immediately after Zhina’s death, hundreds of people gathered in Zhina’s hometown Saqez to protest Zhina’s death and Iran’s violence against women. Thousands of people across Iran are now demonstrating against the state’s oppression and violence in solidarity with Zhina. Protestors have been killed and hundreds of people have been injured by Iranian police.
We as CPT Iraqi Kurdistan stand in solidarity with Zhina’s family and protestors across Iran.
لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢، ژینا ئەمینی لە نەخۆشخانەی کەسرا لە شاری تاران گیانی لەدەستدا.
چەند ڕۆژ پێش گیانلەدەستدانی، ژینا لە گەڵ خێزانەکەی گەشتێکیان بەرەو شاری تاران کردبوو. کە لەوێدا ژینا لەلایەن پۆلیسی "گەشتی ئیرشادەوە" بە بیانووی جێبەجی نەکردنی یاسای سەپێنراوی چل ساڵەی حیجاب, دەستگیر دەکرێت.
لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە لێدەدرێت و لە ئەنجامی ئەوەدا بێهۆش دەبێت. دواتر بە ئەمبوڵانسێک دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێدا بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیان لەدەستدەدات. ژیانی تەنیا تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو.
دەستبەجێ دوای گیانلەدەستدای ژینا، سەدان کەس لە شارەکەی خۆیدا سەقز، بە هۆی مەرگی ژیناوە و لە دژ ئەو توندوتیژیەی کە لە ئێران بەرانبەر بە ژنان دەکرێت دەستیان بە خوپیشاندان کرد. ئێستا هەزاران کەس لە ئێران بۆ بەرزنرخاندنی یادی ژینای شەهید و هەروەها ناڕەزایی دژی ستەم و توندوتیژی دەسەڵات لەسەر شەقامەکانن. چەندین خۆپیشاندەر شەهید کراون و سەدان کەسی دیکە بریندار بوون.
ئێمە وەک تیمەکانی بنیاتنەری ئاشتی کۆمەڵگا پشتگیری خۆمان بۆ خێزانی ژینا و هەموو خۆپیشاندەران لە سەرانسەری ئێران دەردەبڕین.
مهسا_امینی#