Globalization Conference in Oslo, Norway

This month, as part of his Community Peacemaker Teams advocacy commitment, CPT Iraqi Kurdistan team member Kamaran Osman participated in the Globalization Conference in Oslo, Norway. Kamaran was a panelist speaking about the CPT IK team’s work in Iraqi Kurdistan. The Globalization Conference was organized by the Norwegian Social Forum.

In one of the panels, Kamaran spoke about human rights violations against journalists in Iraqi Kurdistan and the obstacles that human rights defenders are facing in the region. He also briefed the audiences about the current situation of the Badinan Prisoners who have been arrested and imprisoned by the Kurdish Regional Government for exposing corruption and promoting human rights in the Kurdistan Region of Iraq.

In the same panel, Kamaran explained the impacts of the Turkish and Iranian cross-border military operations inside Iraqi Kurdistan and shared some stories of the CPT partners who have been impacted by the bombardments.

On the last day of the Globalization Conference, Kamaran asked the participants for a group photo expressing solidarity with the Badinan prisoners and calling for ending the Turkish and Iranian cross-border military operations. Some of the conference participants organized a march against imperialism and

and systemic oppressions. The marchers called for the Badinan Prisoners’ freedom and also ending the Turkish and Iranian bombardments in Iraqi Kurdistan.

وەک بەشێک لە ئەرکی داکۆکیکردنی بۆ تیمەکانی بونیادنەری ئاشتی کۆمەڵگە، ئەم مانگە، کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانگیریدا کرد کە لەلایەن Norwegian Social Forumەوە ڕێکخرابوو. لەو کۆنفرانسەدا کامەران وەک پانێڵست بۆ قسەکردن لەسەر کار و پڕۆژەکانی تیمی کورستانی عێراقی CPT بانگهێشتکرابوو.

لەیەکێک لە پانێڵەکاندا، کامەران دەربارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژ بە ڕۆژنامەنوسان و ئەو ئاستەنگ و دژواریانەی کە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا ڕووبەڕویاندەبنەوە قسەیکرد. لە میانەی پانێڵەکەدا ئەو ئەندامەی CPT تیشکی خستەسەر بارودۆخی زیندانیانی بادینان کە بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی و شەڕکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون.

هەر لەو پانێڵەدا، کامەران دەربارەی کاریگەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و عێراق بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان دووا و چیرۆکی بەشێک لە هاوبەشەکانی CPT بۆ ئامادەبووان باسکرد کە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە کەسوکاریان لەدەستداوە و زیانی گیانیان بەرکەوتووە.

لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، کامەران داوای لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکەکرد کە بە وێنەیەکی بەکۆمەڵ بەشداربن بۆ هاوسۆزی دەربڕین بۆ زیندانیانی بادینان و هەروەها داوای کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکی هەرێم بکەن. وەک دوا چالاکی، بەشێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ڕێپێوانێکیان دژ بە ئیمپریالیزم و زوڵمی و ستەمی سیستەماتیک ڕێکخست. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە داوای ئازادیان دەکرد بۆ زیندانیانی بادینان و هەروەها داوای کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێرانیان دەکرد لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.

cptik