9 killed and 23 injured in Turkish military strike!
This afternoon, July 20, the Turkish military base of Khamtir in the Duhok province near Zakho bombarded the tourist area of Parakhe village four times.
The bombardments have resulted in the largest ever loss of civilian life from a Turkish military strike in Iraqi Kurdistan.
Speaking to local witnesses, CPT has learnt that at least nine civilians have been killed and 23 injured during the artillery strikes. All civilians are thought to be Arab tourists who were visiting the area from the central and southern provinces of Iraq. The victims range from a baby to a 71-year-old.
This is not the first time civilian casualties have occurred in Parakhe. On 15 June this year, two farmers in the village were wounded during a Turkish artillery bombardment on their farm.
Since August 2015, 138 civilians have been killed by the Turkish military in Iraqi Kurdistan.
CPT demands that Turkey cease targeting civilians and that the Iraqi government and KRG protect its citizens and sovereignty.
ڕاگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی تیمی كوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە ھێرشەكەی ئەمڕۆی سوپای توركیا لە گوندی پەرەخێ لە قەزای زاخۆ.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای توركیا لە بارەگای سەربازی خامتیرێ'وە لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆك، چوار جار بۆردوومانی ناوچەیەكی گەشتیاری گوندی پەرەخێ'ی كرد.
بەدرێژایی مێژووی ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانەكانی توركیا بۆسەر كوردستانی عێراق، زۆرترین ژمارەی قوربانی گیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە ڕووداوەكەی ئەمڕۆدا ھەبووە.
لەدوای گفتوگۆكردن لەگەڵ ھاوڵاتیان و شایەتحاڵانی ڕووداوەكە لەگوندی پەرەخێ و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ، تیمی كوردستانی عێراقی CPT، دڵنیابۆوە لە شەھیدبوونی ٩ ھاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ٢٣ ھاوڵاتی تری مەدەنی لەو تۆپبارانەی سوپای توركیادا. بەگوێرەی زانیارییەكانی تیمەكەمان، تەواوی قوربانیەكانی گەشتیاری بە نەتەوە عەرەبن و لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ پشوو وەرگرتن ھاتبوونە ناوچەكە. لەناو قوربانیەكاندا منداڵی ساوا و قوربانی بە تەمەنی ٧١ ساڵی تێدایە.
ئەمە یەكەم جار نیە كە بۆردوومانەكانی توركیا لە گوندی پەرەخێ قوربانی مەدەنی لێدەكەوێتەوە، بەڵكو ھەر لەم ساڵدا و لە ڕۆژی ١٥ی حوزەیراندا دوو جوتیاری گوندی پەرەخێ لە باخەكەی خۆیاندا، بەھۆی تۆپبارانەكانی توركیاوە برینداربوون.
لە ئابی ٢٠١٥ەوە تاوەكو ئێستا، ١٣٨ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر خاكی ھەرێمی كوردستانی عێراق شەھیدبوون.
تیمی كوردستانی عێراقی CPT، داوا لە سوپای توركیا دەكات كە چیتر ھاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج نەگرێت و ھەردوو حكومەتی عێراقی و ھەرێمی كوردستانیش پارێزگاری لەسەروەری خاكی عێراق و گیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی بكەن.