Trial for 5 Shiladze Prisoners
Today the trial for 5 Badinan Prisoners from Shiladze, Mahmood Naji, Amjad Yousif, Kovan Tariq, Yousif Sharif and Nechir Badih was held in Erbil Criminal Court. The 5 unjustly accused and imprisoned activists received two year sentences and are expected to be released soon based on time served. All the 5 prisoners claimed that they were tortured during their investigation process. Electrical shock, beating, dousing in cold water and other forms of torture were used to coerce the prisoners to confess to crimes they never committed. CPT Iraqi Kurdistan team urges KRG authorities to respect the freedom of expression and not retaliate against those who criticise political corruption and call for a better governmental services.
ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییكردنی ھەر پێنج زیندانی شیلادزێ، مەحمود ناجی، ئەمجەد یوسف، كۆڤان تاریق، یوسف شەریف و نێچیر بەدیع لە دادگای باڵای تاوانەكانی ھەولێر بەڕێوەچوو.
ئەو پێنج زیندانییە بە ناڕەوا دەستگیركراوە بە دوو ساڵ زیندانیكردن حكومدران و بەھۆی بەسەربردنی زۆرینەی حوكمەكەیان، چاوەڕوان دەكرێت بەمزووانە ئازادبكرێن.
ھەر پێنج زیندانیەكە ئاماژەیان بەوەكرد كە لەكاتی پڕۆسەی لێكۆڵینەوەدا ئەشكەنجەدراون. لێدانی كارەبایی، كوتان، پێداكردنی ئاوی سارد و چەند شێوەیەكی تری ئەشكەنجەدان لە دژی ئەو پێنج زیندانیە بەكارھێندرابوو بۆ دانپێدانانی زۆرەملێیانە بە چەند تاوانێكدا كە ھەرگیز ئەنجامیان نەدابوو.
تیمی كوردستانی عێراقی CPT، داوا لە بەرپرسانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات كە ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین بگرن و خۆیان بەدووربگرن لە تۆڵەكردنەوە لەو كەسانەی كە ڕەخنە لە گەندەڵی سیاسی دەگرن و داوای خزمەتگوزاری باشتر لە حكومەت دەكەن.