Shangal Airstrike, June 16
A 12 years old boy, Salih Khdir, has been killed in a Turkish airstrike in Shangal this afternoon.
A Turkish drone targeted a Shangal Resistance Unit (YBS) headquarters in Snune sub-district in Shangal district. The attack resulted in the death of Salih Khdir inside his bookstore and injury to his grandfather and eight other civilians in the neighborhood surrounding the YBS headquarters.
The majority of Snune’s inhabitants, including the family of Salih, are Yazidis who survived the 2014 genocide after ISIS occupied the area.
لە ھێرشە ئاسمانیەكەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی توركیادا بۆ سەر قەزای شەنگال، ساڵح خدری ١٢ ساڵان شەھیدبوو. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بارەگایەكی ھێزەكانی پاراستنی شەنگال'یان لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شەنگال بە ئامانج گرت. بۆردوومانەكە بووە ھۆی شەھیدبوونی ساڵح خدر كە لەناو دوكانێكی كتێبفرۆشیدابوو و بووە ھۆی برینداربوونی باپیرەی ساڵح و ھەشت ھاوڵاتی تری مەدەنی كە نیشتەجێی كۆڵانەكانی دەورووبەری بارەگاكەی ھێزەكانی پاراستنی شەنگال بوون. زۆرینەی دانیشتووانی سنونێ و لە ناویشیاندا خانەوادەی ساڵح خدر، یەزیدین و ڕزگاربووی جینۆسایدی ساڵی ٢٠١٤ن كە چەكدارانی داعش لەدوای داگیركردنی ئەو ناوچانە دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیاندا