Imprisoned Badinan Activists Begin Hunger Strike
On 21 July, imprisoned Badinan civil activists from Sheladze, Amjad Yousif, Kovan Tariq, Yousif Sherif, Mahmood Naji and Nechir Badih began a hunger strike in Erbil Adult Prison. The protest is in response to the KRG Chief Public Prosecutor's decision against their conditional release, which was expected in May this year.
The five activists are joined in their hunger strike by ten Badninan prisoners and 42 other prisoners at the Erbil Adult Prison. All of whom have been questionably convicted under Article 1, Law Number 23, (KRI Parliament 2003), which prohibits "acts prejudicial to the security, stability and sovereignty of the Kurdistan region of Iraq".
CPT has concerns for the health and well-being of all prisoners in the hunger strike, particularly Amjad Yousif. He contracted Hepatitis C during his incarceration and has since been denied access to adequate hospital care, with only basic medicine provided for his condition.
In observing the judicial process surrounding these cases, CPT Iraqi Kurdistan team is worried about the interference of the higher political power above the judiciary system and its impact on justice and the independence of the judges in Iraqi Kurdistan. The KRG Chief Public Prosecutor had initially expressed his intention to release the prisoners to CPT before the Eid al-Adha holidays this year. However, in subsequent meetings, he expressed that conditional release was impossible under their convictions. CPT explained that a number of Badinan prisoners convicted by the same law were conditionally released earlier this year.”
لە ٢١ی تەمووزەوە، چالاكوانانی زیندانیكراوی بادینان، ئەمجەد یوسف، كۆڤان تاریق، یوسف شەریف، مەحموود ناجی و نێچیر بەدیع لە زیندانی چاكسازی گەورانی ھەولێر مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم مانگرتنە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێم لەھەمبەر ڕێگریكردن لە بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار بۆ ئەو زیندانیانە كە دەبوو لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە ئازادبكرێن.
لەپاڵ ئەو پێنج زیندانیەی شیلادزێدا، ١٠ زیندانی تری بادینان و ٤٢ زیندانی تری چاكسازی گەورانی ھەولێر بۆ ھەمان مەبەست مانگرتنیان ڕاگەیاندووە. تەواوی ئەو زیندانیانە بە پێی ماددەی یەك لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی كوردستان سزادراون كە پەیوەستە بە "زیانگەیاندن بە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستانی عێراق"ەوە.
تیمی كوردستانی عێراقی CPT، نیگەرانە لە بارودۆخی تەندروستی تەواوی زیندانیانی مانگرتوو، بەتایبەت ئەمجەد یوسف كە لە زینداندا توشی نەخۆش ڤایرۆسی جگەری جۆری C ھاتووە و لە كاتی توشبوونیەوە تاوەكو ئێستا جگە لە پێدانی چەند چارەسەرێكی سەرەتایی ھیچ چارەسەرێكی پزیشكی گونجاوی بۆ دابیننەكراوە.
لە بەرئەنجامی چاودێریكردنی كەیسی زیندانیانی بادیناندا، تیمی كوردستانی عێراقی CPT، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەبەرامبەر دەستتێوەردانی دەسەڵاتی سیاسی لە سیستەمی دادوەریدا و كاریگەرییەكانی لەسەر دادپەروەری و سەربەخۆیی دادوەرەكان لە ھەرێمی كوردستانی عێراقدا. بەر لە جەژنی قوربان، سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێم لاری نەبوونی خۆی بۆ ئازادكردنی ئەو زیندانیانە بە تیمی CPT ڕاگەیاند، بەڵام لە دوای پشووەكانی جەژن و لەدوای چەند كۆبوونەوەیەك، سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێم بە تیمی CPT ڕاگەیاند، كە جێبەجێكردنی ئازادبوونی مەرجدار بۆ ئەو سزادراوانەی كە بە پێی ماددەی یەك لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی كوردستاندا حكومدراون، مەحاڵە. CPT ئەوەی بۆ سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێم ڕوونكردەوە، كە ھەر ئەم ساڵ، چەند زیندانیەك كە بە ھەمان ماددە حكومدرابوون، بە ئازادبوونی مەرجدار ئازادكران.