Release of Sherwan Sherwani Announced
On September 9th 2023 well known journalist Sherwan Sherwani will finally be released!
Rugash Jabary, Sherwan Sherwani’s wife, told CPT IK the good news as we visited her home in the outskirts of Erbil earlier this week.
Sherwani was arrested in October 2020 by the KRG security forces and later sentenced and imprisoned due to his journalism work. Altogether 81 independent journalists and civil activists from the Badinan region have been arrested. They have spent several years in jail while suffering human rights abuses because of their struggle for freedom of speech, and fighting against corruption. After Sherwani will be released in September, there will still be two journalists and activists in prison.
Rugash Jabary is a very strong, independent woman. She supports her husband in his struggle for justice, freedom and free speech. She works as a teacher and has had a big responsibility in raising their four children these past years as Sherwani has been in prison.
CPT welcomes the coming release of Sherwani. CPT has observed the “trials” of many of the activists and journalists from the Badinan region. We support people working for and protecting human rights and defending their freedoms.
لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوولدا، ڕۆژنامەوانی دیاری کوردستان، شێروان شێروانی ئازاد دەکرێت!
لە میانەی سەردانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT بۆ ماڵی شێروان شێروانی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا، ڕوگەش جەباری هاوژینی شێروان، هەواڵی ئازادبوونی ئەو ڕۆژنامەوانەی بە تیمەکە ڕاگەیاند.
شێروانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەنی هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە دەستگیرکرا و دواتر بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانیەکانیەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. لەو کاتەدا ٨١ ڕۆژنامەوان و چالاکوانی دەڤەری بادینان دەستگیرکران. ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکوانانە چەند ساڵێکیان لە زینداندا بەسەربردووە و بەهۆی تێکۆشانیان لە پێناو ئازادی ڕادەربڕین و خەباتیان لە دژی گەندەڵیدا مافەکانیان پێشێلکراوە. لە دوای ئازادبوونی شێروان شێروانی، تەنیا ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی تری پەیوەند بە دۆسیەی زیندانیانی بادینان لە زینداندا دەمێننەوە.
ڕوگەش جەباری، خاتوونێکی بەهێز و سەربەخۆیە. پشتیوانی بەردەوامی شێروان شێروانیە لە خەباتیدا بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئازادی. ڕوگەش کاری مامۆستایەتی دەکات و لەو چەند ساڵی دوایدا کە هاوژینەکەی لە زینداندایە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی هەڵگرتووە بۆ بەخێوکردن و گەورەکردنی چوار منداڵەکەیان.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، پێشوازی لە ئازادابوونی شێروان شێروانی دەکات. تیمەکە چاودێری پڕۆسەی دادگاییکردنی زۆرینەی زیندانیانی بادینانی کردووە. ئێمە پشتیوانی لەو خەڵکانە دەکەین کە کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و بەرگری لە ئازادیەکانیان دەکەن.