ECBBC Delegation visits Baghdad

On 29 November, CPT Iraqi Kurdistan team and two members of End Cross Border Bombing Campaign accompanied a delegation of nine survivors of Turkish and Iranian cross-border bombardments to Baghdad.

The delegates met with the First Deputy of the Speaker of Iraqi Council of Representatives, Mr. Mohsin Al-Mandalawy. On behalf of all Iraqi and Kurdish families whose lives have been taken and otherwise deeply impacted by Turkish and Iranian bombardments and military operations in Iraqi Kurdistan, members of the delegation asked his Excellency Mr. Al-Mandalawy to compensate the families and to use all diplomatic and legal measures through Iraqi Parliament in order to stop these cross-border attacks.

Mr. Al- Mandalawy promised the families to use all his powers to ensure the Iraqi Federal Government be accountable to compensate the families and to protect the civilians living in Iraqi Kurdistan border regions.

The delegation of the survivors of Turkish and Iranian cross-corder attacks has also met with the Iraqi Minister of Justice, Mr. Khalid Shwani. The delegation raised their concerns of being neglected by both Kurdistan Regional and Iraqi Federal Governments. Mr. Shwani promised to compensate all families whose relatives were killed and all civilians who were wounded by the cross-border attacks. Mr. Shwani also promised to raise this issue at the next meeting of the Iraqi Council of Ministers.

CPT Iraqi Kurdistan is deeply grateful for the amazing work and support of members of Iraqi Civil Society Solidarity Initiative and other partner organizations from End Cross Border Bombing Campaign, as well as Member of Iraqi Parliament Mr. Soran Omer, whose extensive efforts have made this delegation to Baghdad possible and greatly successful.

لە ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەمدا، تیمی کوردستانی عێراقی CPT و دوو ئەندامی کەمپەینی “کۆتاییهێنان بۆ بۆردوومانەکانی سەرسنور” یاوەری وەفدێکی ٩ کەسیان کرد لە ڕزگاربووانی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران لە بەغداد.

وەفدەکە چاویکەوت بە بەڕێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. لە دیدارەکەدا، نوێنەرانی وەفدەکە بە نوێنەرایەتی تەواوی ئەو خانەوادانەی کە لە کوردستان و عێراق بوونەتە قوربانی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران، سەرباری داوای قەرەبووکردنەوەیان، داوایان لە بەڕێز مەندەلاوی کرد کە لە ڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە، هەموو ڕێگە دیپلۆماسی و یاساییەکان بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی بۆردوومانەکان.

بەڕێز مەندەلاوی بەڵێنی بەو خێزانانەدا کە هەموو دەسەڵاتێکی خۆی بەکاربهێنێت بۆ بەرپرسیارکردنی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و خانەوادەی قوربانیان، هەروەها دڵنیاییدان لە پاراستنی گیانی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی کە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین.

لە بەشێکی تری سەردانەکەیاندا بۆ بەغداد، وەفدەکە چاوی کەوت بە بەڕێز “خالید شوانی” وەزیری دادی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق. خانەوادەی قوربانیەکان، نیگەرانیان دەربڕی لەوەی کە قوربانیانی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە فەرامۆشکراون. بەڕێز شوانی بەڵێنیدا کە قەرەبووی تەواوی ئەو خانەوادانە بکاتەوە کە لە بۆردوومانەکاندا کەسوکاریان لەدەستداوە یاخود برینداربوون. هەروەها بەڕێز شوانی بەڵێنیدا کە لە کۆبوونەوەی ئایندەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، ئەم باسە بخاتە بەر گفتوگۆ.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سوپاسگوزاری خۆی دەردەبڕێت بۆ هەوڵ و پشتیوانیەکانی ئەندامانی ICSSI و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی تری لە کەمپینی “کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکانی سەرسنور”. هەروەها CPT سوپاسی سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات بۆ هەوڵە بەرفراوانەکانی و پشتیوانی کردنی وەفدەکە لە بەغداد کە بتوانن بە سەرکەوتوویی سەردانەکەیان ئەنجامبدەن.

cptik