Meeting on Freedom of Expression in Kurdistan

On January 18, alongside Muhamad Rauf from Draw Media and Hazhan Khalid from Metro center, CPT Iraqi Kurdistan team member Kamaran Othman met with the consul general and diplomats of 12 consulates in Iraqi Kurdistan to discuss the current situation of freedom of expression in the region.

During the meeting, Kamaran gave a presentation about the obstacles facing journalists and activists and how it affects freedom of press. Additionally, he updated the diplomatic representatives about the latest developments in the Badinan Prisoners’ cases.

While sharing their concerns, the three panelists also asked the Consul General Coordination Group to empower civil society groups in KRI and provide more support to independent journalists and media outlets in Iraqi Kurdistan.

بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی هەنوکەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووەمدا، هاوشان لەگەڵ محەمەد ڕەئوف لە درەو میدیا و هەژان خالید لە سەنتەری میترۆ، کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی CPT چاویکەوت بە سەرکۆنسوڵ و دیپلۆماتکارانی ١٢ کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان.

لەو دیدارەدا، کامەران باسی لەو کۆسپ و تەگەرانە کرد کە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان ڕووبەڕوی دەبنەوە و کاریگەری ئەو ئاستەنگانەی لەسەر بارودۆخی کاری میدیای ڕوونکردەوە. هەر لەو دیدارەدا، کامەران دیپلۆماتکار و نوێنەرایەتیەکانی لە دواین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆسیەی زیندانیانی بادینان ئاگادارکردەوە.

لە میانەی گفتوگۆکانیاندا، هەر سێ پانێڵستەکە داوایان لە گروپی هەماهەنگی کۆنسوڵە گشتییەکان کرد بۆ بەهێزکردنی گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان و داواشیان کرد کە ڕۆژنامەوانانی سەربەخۆ و میدیا بێلایەنەکان پشتیوانی زیاتربکرێن.

cptik