Cross Border Bombings- August 16

Since August 1st, at least 50 bombardments have occurred throughout Iraqi Kurdistan mainly occurring in high-traffic areas frequented by civilians. At least 5 civilians have been killed and one has been injured.

On August 6th, Alan Ismaeel, who was recently married, was killed by a Turkish drone strike in Shkfate Snoore village in the Chamanke sub-district belonging to Amedi in Duhok province. Hashim Shkur was injured in the same attack. On August 9th, Nazhwan Abdulla was killed in Qalat village in the Dukan district of Sulaymaniyah province. On 11th August, Hassan Ahmad Kashmoola, Ziyad Mustafa and his daughter, Rayan, were killed by Turkish military air strikes on their vehicle in the Penjwen district while traveling to Iran.

This year has seen a large increase in military operations by Turkey deep within Iraqi sovereignty. Penjwen is approximately 210 kilometers away from the Turkish border. Dwkan is about 135 kilometers away from the Turkish border and Chanmanke is approximately 32 kilometers away. Military operations are increasingly targeting dense civilian areas even reaching major cities. Some bombardments such as the one on August 13th struck a popular tourist area of Golle, in the Penjwin district.

CPT-IK is highly concerned about the continued frequent targeting of civilians by Turkish bombardments. Additionally, CPT-IK is concerned about Turkish military operations in dense civilian areas and the high likelihood for continued civilian casualties. CPT-IK calls on the Iraqi authorities and international community to apply pressure on Turkey to end their bombing campaigns and military operations against civilians.

لە ١ی ئابی ئەمساڵەوە، بە لایەنی کەمەوە ٥٠ بۆردوومان لە سەرانسەری

کوردستان عێراقدا ڕوویان داوە. ئەو شوێنانەی بە ئامانج گیراون بەزۆری شوینی پڕ لە هاتوچۆی وان کە لەلایەن خەڵکی مەدەنییەوە بەکاردەهێندرێن. لەسەرەتای مانگی ئابەوە تاوەکو ئێستا، بە لایەنی کەمەوە ٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و هاوڵاتییەکیش بریندار بووە.

ئالان ئیسماعیل، کە هێندە نەبوو ژیانی هاوسەری پێکهێنابو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکییەوە، لە ٦ی ئابدا لە گوندی شکفاتێ سنوورێ لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک شەهیدکرا. هاشم شکور لە هەمان بۆردووماندا بریندار بوو. نەژوان عەبدوڵا لە گوندی قەڵاتی سەر بە قەزای دوکانی پارێزگای سلێمانیدا، لە ٩ی ئاب شەهیدکرا. حەسەن ئەحمەد کەشموولا، زیاد موستەفا و کچەکەی ڕەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیاوە کە ئۆتۆمبێلەکەیانی لە قەزای پێنجوێن کردە ئامانج لە بەرواری ١١ی ئابدا لە کاتی سەفەرکردن بۆ ئێراندا شەهیدکران.

لەمساڵدا ژمارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لە قووڵایی سەروەری عێراقدا زیادبوونێکی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە. پێنجوێن نزیکەی ٢١٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە. دوکان ١٣٥ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورە و چەمانکێ ٣٢ کیلۆمەتر دوورە. ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانە تا دێت زیاتر ناوچەگەلی مەدەنی نشین دەکەنە ئامانج، کە ئەوە تەنانەت شارە گەورەکانیش دەگرێتەوە. هەندێک لە بۆردوومانەکان، تەنانەت شوێنی گەشتیاری وەکو ناوچەی گوڵێی قەزای پێنجوێنیش نابوێرن کە لە بەرواری ١٣ی ئابدا بۆردومان کرا.

تیمی کوردستانی عێراقی ‘سی پی تی’، زۆر نیگەرانە لە بەردەوامی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن بۆردوومانەکانی تورکیاوە. لەگەڵ ئەوەشدا، تیمی ‘سی پی تی’ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی پڕ مەدەنی نشین، کە ئەوە ئەگەری بەردەوامبوونی کەوتنەوەی قوربانی مەدەنی زیاترکردووە . سی پی تی کوردستانی عێراق داخوازی لە تەواوی دامودەزگا عێراقیەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی کە هەڵمەتی بوردوومانکردن و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی لە دژی خەڵکی سیڤیل کۆتایی پێبهێنێت.

cptik