داوا دەکەین ئاوڕێکی بەپەلە لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی عیراق بدرێتەوە
لە ئێستادا پیشێلکاریەکی زۆر بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ دەکرێت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەوەش پێویستی بە ئاوڕدانەوەیەکی جدی هەیە. ئەو پێشێلکاریانە، توندودیژی، گرتنی هاوڵاتیانی سڤیل و بەکارهێنانی هیزێکی زۆر لەلایەن دەزگاکانی ئاسیشی هەرێمی کوردستانی عێراق لەخۆ دەگرێت بەرامبەر خۆپێشاندانە ئاشتیخوازەکانی پارێزگای سلێمانی.
لە ڕۆژانی ١٨/١٩ی مانگی ١٢ی ٢٠١٧، رێکخراوی بونیادنانی ئاشتی مەسیحی یاوەری خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکەی سلێمانی کرد کە لەلایەن مامۆستایان، کارمەندانی حکومەت و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە رێکخرابوو. خٶپیشاندەرەکان لە خۆپیشاندانەکانیان داوای پێدانی مووچە، بنەبڕکردنی گەندەڵی و هەروەها داوایان لە دوو پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم کرد دەسەڵات ڕادەست بکەن و حکومەت بەجێبهێڵن. لە ١٨ی مانگدا، لە بازاڕی سلێمانی و شەقامی مەولەوی گازی فرمێسک ڕێژ و گولەی پلاستیکی لەبەرامبەر خۆپیشاندەرەکان بەکارهاتبوون. ڕێکخراوی بونیادنەری ئاشتی مەسیحی یاوەری خۆپیشاندانێکی کرد کە ڕابەرایەتی دەکرا لەلایەن ١٠٠ مامۆستا و کارمەندی تری فەرمانگە جۆراو جۆرەکانی حکومەت لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی. خۆپیشاندەرەکان باڵٶن و بانەری جیاوازیان هەڵگرتبوو بۆ داوا کردنی مافەکانیان کەلەسەرەوە باسکراوە، بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە.
لەکاتێکدا کە خۆپیشاندەرەکان لەبەردەمی بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی وەستابوون، نزیکەی ١٧ کارمەندی ئاسایش بە سەیارەکانیان گەیشتنە بەردەمی بەرێوەبەرایەتیەکە. کارمەندانی ئاسایش بە زۆرو بە زەبری هێز هەوڵیان بە بڵاوەپێکردن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرەکاندا. لە کاتی پڕۆسەی دەستگیرکردنەکەدا، رێکخراوەکەمان بەوردی چاودێری باروودۆخەکەی دەکرد کە چۆن هیزەکانی ئاسایش لە خۆپیشاندەرەکانیان دەدا و دەستگیریان دەکردن.
ئێمە هەواڵی ئەوەشمان پێگەیشت کە لەهەمان کات و ساتدا لەبەشێکی تر شاری سلێمانی، لە گۆڕەپانی سەرا، خۆپیشاندەرەکان تەقەیان لێدەکرا و خەڵکێکی زۆریش دەستگیر کران لەلایەن هێزەکانی ئاسیش.
هەواڵی ئەوەشمان پێگەیشتووە، کە خۆپیشاندەران لەشاڕی رانیە تەقەیان لێکراوە و ژمارەیەکی زۆریشیان دەستگیر کراون.
بە رێکخراوەکەشمان ڕاگەیەندرا کە، هێزە سەربازیەکان لە هەرێمی کوردستان داوایان لێکراوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆپیشاندەرەکان.
وە گیراوە. NRTوێنەکە، لە