نیگەرانیەکانی سەمیعە بۆچی؟
لەتیف حارس
گوندی بەربزین، یەکێکە لەگوندەکانی ناحیەیی سیدەکان. کوێستانەکانی ئەو گوندە بە ئاو و فێنکن. زەوی و کەش و هەواکەشی لەبارە بۆ کشتوکاڵ کردن، بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پەلەوەر.
خاوەنی زەوی و زاری ئەو گوندە خەریکی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتن. هەموو ساڵێک بەهار، هاوین و بەشێکی پایزیش لە گوندەکەیان بەسەر دەبەن بەمەستی پەیداکردنی بژێویی ژیانیان. بۆ زۆربەی خەڵکی ئەو گوندە تاکە سەرچاوەی بژێویی ژیانیان ئەو شاخ و داخانەیە. بەڵام تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران خەڵکی دەڤەری سیدەکان و بەتایبەتیش گوندی بەربزینیان خستۆتە ژێر مەترسیەکی گەورە.
سەمیعە لەکاتی قسەکردنیدا لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان دەربارەی تۆپبارانەکانی ئەو دوایەیی گوندەکەیان. وێنەکە لەلایەن جولی بڕاونەوە گیراوە
سەمیعە مجید، کە یەکێک بوو لە دانیشتوانی گوندی بەربزین پێی گووتین: ''کە خۆم و خێزانەکەم، ژمارەمان ٨ کەسە، بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێران بەناچاری موڵک و ماڵمان بەجێهێشتووە''.
سەمیعە درێژەی بە قسەکانیدا و گووتی: ''١١ی ڕەمەزانی ئەمساڵ، کاتژمێر ٩ی بەیانی بووکاتێک تۆپبارانەکانی ئێران دەستی پێکرد و بەردەوامیش بوو تاوەکو کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ. تۆپەکانیان ئاڕاستەی ماڵەکانمان دەکرد، بەڵام ئەگەر ئێمە خۆمان نەشاردبایەوە، زۆر ئەستەم دەبوو بەبێ زیانی گیانی دەربازمان بووبایە. لە دەرئەنجامی تۆپبارانەکەدا، نیوەی ماڵەکان و خێوەتەکانمان سوتان، ٢٠ قەڵ و ١٥ مریشکمان مردن وئێمەیش وەکو دانیشتوانەکەی ڕاستەوخۆ شوێنەکەمان بەجێهێشت. نزیکەی ٢٠ ماڵ لەوێدا ژیانمان دەکرد. ئەوەش وای لێمان کردووە کە نەتوانین شوێنەکانمان بەجێبهێڵین. تەنها پیاوەکان جار بە جار دەڕۆنەوە بۆ ئاودانی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکانمان''.
سەمیعە لەبەر پەڕۆشی و نیگەرانی دەربارەی تۆپبارانەکان بەردەوامی بە قسەکانیداو گووتی، ''ئەو تۆپبارانانە نەک بە تەنها زیانی ماڵی هەبووە، بەڵکە کاریگەریەکی دەروونی خراپیشی لەسەر هەموومان بەجێهێشتووە. بەڵام ئەوە نەبۆتە هۆی وەستانی تۆپبارانەکان بەڵکە بەردەوامە و زیاتریش بووە''.
حکومەتی ئێران، لەساڵی ٢٠١١ەوە تۆپ بارانی سنورەکانیان وەستاندبوو، بەڵام بەم دوایانە دەستیان کردەوە بە تۆپبارانەکان. تورکیاش لەدوای تێکچوونی پڕۆسەی ئاشتی بە بەردەوامی تۆپ بارانی شاخ و چیایەکانی کوردستانیان کردووە.
ئەو وێنەیە، بەشە سووتاوەکەی بەربزینتان پیشان دەدات بەهۆی تۆپبارانەکانەوە. وێنەکە لەلایەن جولی بڕاونەوە گیراوە
سەمیعە بە دڵ ناخۆشیەکی زۆر باسی ئازار و خەمی بەجێهێشتنی ماڵ و موڵک و چیا جوان و ڕەنگینەکانی دەکرد. باسی کاتە خۆشەکانی خۆی، هاوژینەکەی و منداڵەکانی دەکرد لە چیاکان. هەروەها ئەوەشی بەبیر دەهێناینەوە کە ئەوان لەوێ بوون چونکە ئەوە تەنها بژێوی ژیانیان بووە. سەمیعە و دۆستەکانیان بە پەرۆشەوە چاوڕێی چارەسەری ململانێ سیاسیەکان و کۆتایی هێنان بە تۆپبارانەکانن.
ئەو نموونانەی کە ئێمە دەیانگوازینەوە و لەبارەیانەوە دەنووسین پیشانی دەدات کە ژیانی گەلانی ئەو ناوچەیە چەندە بە ئەزموونێکی تاڵ و ناخۆشدا دەڕوات. هەر ئەوەشە خەڵکی ناچار کردووە بە ململانێ کردنی یەکتری، ڕاسیزم و چەندین کێشەی تر کە بەئاسانی ناتوانین لێیان ڕزگار ببین.
لەماوەی ڕابردوودا، بۆمبارانەکان زیانی گیانی، ئابووری و دەروونی خراپی هەبوو لەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرە. جڤاکی نیودەوڵەتیش هەمیشە بێدەنگی هەڵبژاردووە لەبەرامبەر ئەو کێشەیە. گوندنیشینانی کوردستانیش هیوایان وایە کێشەکەیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و کۆتایی بەو ئاڵۆزی تووندو تیژیانە بێت. پێم وایە سەمیعە ڕاستی گووت: ''باو و باپیرانمان نەیانتوانی بە ئارامی سەر بنێنەوە بەڵام ئێمە و هاوڕێکانمان نامانەوێت بەهەمان شێوەی باو باپیرانیان ئەو دونیایە بەجێ بهێڵێن''.