من دەمەوێت دەنگ بدەم، وە هەرگیز دەستبەرداری ئەوە نابم
كارۆخ عوسمان فه‌تاح عه‌بدوڵڵا ڕۆژنامه‌نوسه، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسه و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، له "سی" ئه‌یلولدا له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناوه‌ندێكی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه گه‌مارۆدراو به توندی لێیدرا، كارۆخ له‌م دواییانه‌دا سه‌ردانی ئۆفیسی "سی پی تی" كرد و چیرۆكی خۆی گێڕایه‌وه.
له‌ڕابروودا كارۆخ وه‌ك توێژه‌رێك كاری ده‌كرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی توركیا و بازرگانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا. توێژینه‌وه‌كه‌ی تیشكی ده‌خسته‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئه‌وان له‌پێناو ئازادی ڕاده‌ربڕیندا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وله ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كاندا.
به‌ر له هه‌ڵبژاردن كارۆخ ته‌له‌فۆن و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێگه‌یشت وه هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی لێكرا له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه كه به‌سه‌یاره دوای كه‌وتبوون، ئه‌و بۆئه‌وه‌ی هاونیشتیمانیانی تر نه‌ترسێن ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به نهێنی هێشته‌وه له‌ماوه‌ی وه‌رزی هه‌ڵبژاردندا. كارۆخ پلانی وابوو له‌دوای هه‌ڵبژاردن دۆسیه‌ی یاسایی بكاته‌وه له دژی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوو.
له‌ڕۆژی "سی" ئه‌یلول، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا، كارۆخ ڕۆیشت بۆ ده‌نگدان له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی قه‌سرێ له شارۆچكه‌ی قه‌سرێ له قه‌زای چۆمان له پارێزگای هه‌ولێر. ئه‌و له ڕیزی ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه له گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر كه ده‌یانویست ده‌نگ بده‌ن چاوه‌ڕوانی چوونه ژووره‌وه بوو. له‌كاتی وه‌ستانی له ڕیزه‌كه‌دا كارۆخ سڵاوی كرد له ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منیه‌كان كه له‌وێ بوون. هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یانده‌دا له یه‌ك كاتدا نزیكه‌ی "ده" كه‌س بچنه ژووره‌وه بۆ حه‌وشه‌ی ناوه‌ندی ده‌نگدانه‌كه بۆ ده‌نگدان.
كاتێك كارۆخ گه‌یشته پێشه‌وه‌ی ڕیزه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یاندا له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی "ده" كه‌سی تردا بچێته حه‌وشه‌كه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان گرت له‌وه‌ی كه كارۆخ ده‌نگبدات له‌كاتێكدا ڕێگه‌یاندا ده‌نگده‌ره‌كانی تر بچنه ناوه‌ندی ده‌نگدانه‌كه و ده‌نگ بده‌ن. كاتێك كارۆخ سێ هه‌نگاو چووه ژووره‌وه‌ی حه‌وشه‌كه‌وه، ئه‌وان ده‌وره‌ی كارۆخیان دا. ( یه‌كێك ده‌سته‌كانی گرتم و پرسی) تۆ كێی؟ بۆ كوێ ده‌ڕۆی؟ چی ده‌كه‌ی لێره؟، ئه‌وان به كارۆخیان گووت ناوی تۆ له‌سه‌ر لیستی ده‌نگده‌ران نییه وه تۆ ڕێگه پێدراو نیت كه لێره ده‌نگ بده‌یت. كارۆخ به‌ره‌نگای هێزه ئه‌منیه‌كه بۆوه و پرسیاری ده‌كرد كه ئه‌وان چۆن ناوی ئه‌وانه ده‌زانن كه‌له‌سه‌ر لیستی ده‌نگده‌ران هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لیستی ده‌نگده‌رانیان هه‌یه و ڕێگه پێدراون دیاریبكه‌ن كه كێ ده‌نگده‌دات.
له‌دوای ئه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان داوایان كرد كه ناسنامه‌ی كارۆخ سه‌یر بكه‌ن له‌كاتێك له‌ڕووی یاساییه وه داواكردنی ناسنامه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌نگداندا ناڕه‌وایه.
(من پێم گووتن كه ئیشی ئه‌وان پشكنینه بۆ چه‌ك. ته‌نیا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێت ناسنامه و لیستی ده‌نگده‌ران بپشكنێت. دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تمكرده‌وه كه ناسنامه‌كه‌میان پێبده‌م ئه‌فسه‌رێكی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیكرد به جوێنپێدان و پاڵپێوه‌نانم. له‌كاتێكدا ئه‌فسه‌ره‌كه له پێشه‌وه پاڵی پێوه‌نام یه‌كێكی تر له هێزه ئه‌منیه‌كان له پشت منه‌وه هات و ئه‌ویش ده‌ستی كرد به جنێو پێدان و پاڵپێوه‌نانم. هه‌وڵیاندا بمكه‌نه ده‌ره‌وه)
كارۆخ ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وێ جێبهێڵێت و پێی گوتن كه مافی ئه‌وه بمێنێته‌وه و ده‌نگ بدات. كاتێك دوو پیاوه‌كه پاڵیان پێوه‌نا مۆبایله‌كه‌ی له گیرفانی كه‌وته خواره‌وه. كاتێك مۆبایله‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرته‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان كرد به شه‌ق تێهه‌ڵدان و به قۆنداخی تفه‌نگه‌كانیان لێیانده‌دا، وه ده‌مانچه‌ی كاره‌باییان به‌كارهێنا بۆ لێدانی. ده بۆ پازده كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان لێیانده‌دا. یه‌كێك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌سرێ بوو. كارۆخ هه‌وڵیدا كه له‌ژێر ده‌ستیان ڕزگاری ببێت به‌ڵام كاتێك خه‌ریك بوو هه‌ڵبستێته‌وه هێزه ئه‌منیه‌كه له پشته‌وه لێیاندا و دووباره خستیانه‌وه خواره‌وه.
له كۆتاییدا، هێزه ئه‌منییه‌كان به پاڵپێوه‌نان كارۆخیان كرده ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای حه‌وشه‌كه. به‌رپرسی هێزه ئه‌منیه‌كه و ئه‌ندامێكی هێزه‌كه كارۆخیان ئاگادار كرده‌وه و پێیان گووت (تۆ نا‌توانیت لێره ده‌نگ بده‌یت). كارۆخیش له وه‌ڵامدا گوتی (من ده‌مه‌وێت ده‌نگ بده‌م. ده‌مه‌وێت مافی دیموكراسی خۆم پیاده بكه‌م. وه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه نابم).
زۆرێك له‌و شایه‌تحاڵه مه‌ده‌نیانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه بوون وێنه و ڤیدیۆی ڕووداوه‌كه‌یان گرت. به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایله‌كانیاندا گرت و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیان سڕینه‌وه. شایه‌تحاڵه‌كان هه‌وڵیاندا قسه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن و پێیان گوتن كه ڕێگه بده‌ن كارۆخ ده‌نگ بدات. كاتێك هێزه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه كه كارۆخ ده‌نگ بدات شایه‌تحاڵه‌كان هه‌وڵیاندا یاوه‌ری كارۆخ بكه‌ن بۆ ناو بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه.
ئه‌و كاته، پۆلیسی ناو بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كه و یاوه‌ری كارۆخیان كرد بۆ ژووری پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كان له ژووره‌وه. بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كارۆخ .له كاتێكدا كارۆخ له ژووری پۆلیس بوو به‌رپرسی هێزه ئه‌منیه‌كه كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ركردبوو بۆی هاتوو به توڕه‌ییه‌وه پێی گوت (ئێمه ڕێگه ناده‌ین ده‌نگ بده‌یت). كارۆخیش به به‌رپرسه‌كه‌ی گووت (ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌م لێبكه‌یت، ئه‌وا من له دادگا سكاڵات له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م). به‌رپرسه‌كه زۆر هه‌ڵچوو و هه‌وڵیدا كه له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی تر له هێزه ئه‌منیه‌كه بچێته ژووره‌وه. پۆلیسه‌كانی كه له‌وێ بوون بۆ پاراستنی كارۆخ ڕوبه‌ڕوی هێوه ئه‌منیه‌كه بوونه‌وه و ده‌ستیان خستبووه سه‌ر په‌لاپیتكه‌ی چه‌كه‌كانیان و یه‌كێك له پۆلیسه ئه‌فسه‌ره‌كان گووتی (كارۆخ هاووڵاتیه وه مافی ده‌نگدانی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هیچی تر بێنه پێشه‌وه ئه‌وا ئێمه ده‌ست ئه‌كه‌ین به ته‌قه كردن). چه‌ند هاووڵاتیه‌كی شایه‌ت حاڵیش به‌ره‌نگاری هێزه ئه‌منیه‌كه بوونه‌وه و داوایان كرد ڕێگه به كارۆخ بده‌ن كه ده‌نگ بدات.
له كۆتاییدا كارۆخ توانی ده‌نگ بدات و ناوه‌ندی ده‌نگدانه‌كه جێبهێڵێت به‌بێ هیچ ڕووداوێكی تر. هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌و هه‌ر نیگه‌ران بوو سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی خۆی دوای ده‌نگدان و بڕیاریدا كه بچێت بۆ مه‌كۆی بووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌وێ بمێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌یویست قسه بۆ میدیاكان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی تر نه‌ترسێن. له كاتژمێر "سێ و نیو"ی دوانیوه‌ڕۆوه هه‌واڵ ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه له سه‌رتاسه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوه‌زه‌كان بڵاوبۆوه و ته‌نانه‌ت گوتیان كارۆخ كوژراوه. بۆیه كارۆخ بڕیاریدا كه لێدوان بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ی ئێن ئێن بدات بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت كه ئه‌و زیندووه و سه‌لامه‌ته.
دوای ئه‌وه كارۆخ به هاوه‌ڵی پۆلیسێك بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی چوو بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك. له‌وێ چاره‌سه‌ر بۆ برینه‌كانی كرا. وه هه‌ردوو ڕاپۆرتی پزیشكی و ڕاپۆرتی پۆلیس نوسرا. كارۆخ ئامۆژگاریكرا كه به‌هۆی مه‌ترسی ڕفاندن له‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه نه‌مێنێته‌وه. بۆیه ئه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌وێ دكتۆرێكی تر پشكنینی بۆ برینه‌كانی كرد. ئه‌و له‌وێ مایه‌وه تا ده‌وروبه‌ری نیوه‌ی شه‌و و دوایی ئه‌وێی جێهێشت و ڕۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی حكومڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان. باوكی كارۆخ و خێزانه‌كه‌ی نیگه‌رانن ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی كوڕه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ چۆمان. له ئێستادا خوشكی كارۆخ كه پارێزه‌ره بریكاری دۆسیه‌كه‌ی كارۆخه له چۆمان.
كارۆخ تا ئێستا كێشه‌ی بیستنی هه‌یه. وه هه‌ست به ئازار ده‌كات له ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌یدا به‌هۆی ئه‌و لێدانه تونده‌وه. ئه‌و گووتی كێشه‌ی بیستنه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت له داهاتوودا.
كارۆخ نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی خۆی به‌لام سوره له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆرتر ئاگادار بن ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆتێهه‌ڵقورتاندنیان له مافی خه‌ڵكی بۆ ده‌نگدان.