سی پی تی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، لە چەندان وڵاتی جیاجیای جیهانەوە، داوای ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان دەکەن

سوپاس بۆ پشتیوانیتان، ئێمە لە ئێستادا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی ، بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی لە زیندان.

"سی پی تی" خەریکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ سکاڵانامەیەک بووە کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە شێروان شێروانی، بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی ئازاد بکات. ئەمڕۆ، ئێمە سکاڵانامەکە لە گەڵ واژۆی هەموو ئەوانەی کە سکاڵانامەکەیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسەند کردووە(واژۆ کردووە) دەنێرین. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانەین کە پاڵپشتی چالاکیەکەی ئێمەیان کردووە. ئێمە بە بێ پشتیوانی ئێوە ناتوانین بۆ ئازادی بەدەل و ئومێد هەوڵ بدەین.

کاری ئێمە تا ئێستاش بەردەوامە. لە بەرواری ٢١ ی ئابەوە، بەدەل و ئومێد لە سەر داواکردنی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حکومی و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە سەر ئەو نادادپەروەریەی کە فەرمانبەرانی حکومی لە هەرێمی کوردستاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە لە زینداندان. و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، شێروان شێروانی لە بەر ئەوەی بە ڕاشکاوانە ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە دەستبەسەرکراوە و ئێستا لە زیندانی تاکەکەسی بەسەر دەبات.

پێویستە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گوێ لە داواکاریەکەمان بگرێت و هەر ئەمڕۆ شێروان شێروانی، بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی ئازاد بکات.

ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە گوێ بۆ دەنگی چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن و شێروان شێروانی ئازاد بکات.

با بەردەوام بین لە داخوازیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئازاد کردنی تەواوی چالاکانی زیندانی، با جارێکیتر شێروان شێڕوانی، بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی بە ئازادی ببینینەوە.

https://cptaction.org/ar/sherwan-sherwani/

https://cptaction.org/ar/free-badinan-prisoners-2/

cptik