دادگاییکردنی مەسعود، شێروان، کارگەر و بەندەوار

ڕێبێکا داوڵینگ

لەڕیزی سەرەوە، دەستی ڕاست کارگەر، دەستی چەپ مەسعود. لە ڕیزی خوارەوە، دەستی ڕاست شێروان، دەستی چەپ، بەندەوار.

دوای تێپەڕبوونی ١٤ مانگ بەسەر زیندانی کردن و چوار جار دواخستنی دانیشتنی دادگاییکردنی، مەسعود عەلی لەناو قەفەسی هۆڵی دادگای باڵای تاوانەکانی هەولێر وتی '' من نازانم بۆ چی دەستگیرکراوم''. هەروەها ئەو سێ کەسەی تریش کە لەگەڵی بوون، بەندەوار ئەیوب، شێروان تەها و کارگەر عباس، هەمان وەڵامیان هەبوو  کاتێک پرسیاریان لێکرا، وتیان کە هەرگیز  پێشتر سزا نەدراوون و هەروەها نەیاندەزانی بۆچی دەستگیرکراون. مەسعود گووتی '' ئێمە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان نەبووین بۆیە دەستگیرکراوین''.

بەشدار حەسەن، پارێزەری خۆبەخشی زیندانیانی بادینان

دادوەر ئەو دانپیانانەی تۆمارکردبوو کە لە لایەن هێزی ئاسایشەوە پێێ درابوو و دڵنیاییان دابووە دادوەر کە گوایە ئەوە دەسگیرکراوەکان ئەمانەیان نوسیبێت. بەڵام هەرکاتێک دادوەر دەستی دەکرد بە خوێندنەوەیان و لە دەستپێکدا دەیگووت، '' من تاوانبارم...'' تۆمەتبارەکان ڕەتیان دەکردەوە و دەیانگووت ئەمانە وتەی ئاسایش خۆیانە.

کارگەر گووتی '' ئێوە هیچ بەڵگەیەکتان لەبەردەستدا نیە بیسەلمێنێت کە تەنانەت من بەشداری هیچ خۆپیشاندانێکم کردبێت،''.

بەڵام دادگاییەکە بەردەوام بوو.

بەگوێرەی تۆمەتەکانی هێزەکانی ئاسایش،"گروپی ئایندە" گروپێکی چەکداری بووە و لەلایەن ئەو تۆمەتبارانەوە دروستکراوە بۆ  ڕوخاندنی حکومەت و هەروەها هەڵسان بە تیرۆر کردنی هەریەک لە پارێزگاری دهۆک و کوڕی سەرۆکی حکومەت. هەروەها بەوە تۆمەتبارکراون کە گوایە ویستوویانە خۆپیشاندانەکانی تشرین لە بەغداد بگوازنەوە بۆ کوردستان بە هاوکاری کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر.

بە پشت بەستن بە گووتەکانی شێروان، کارگەر و بەندەوار، دروستکردنی "گروپی ئایندە" تەنیا تۆمەتێکی هەڵبەستراوە یاخود ئەو ڕێکخراوەی کە ویستویانە دروستی بکەن بۆ پارتی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لەکاتی ڕاکێشانی چەند لۆگۆیەک لە ئینتەرنێتدا لە لێواری یەکێک لەو لۆگۆیانە ناوێک نوسراوە کە "حرکە المستقبل" گروپی ئایندە'یە و لە یەکێک لە گروپەکانی واتس ئەپدا بۆ یەکتریان ناردووە.

'' بۆ ماوەی بیست ساڵ وەکو مامۆستا خزمەتم کردووە و تەنانەت زلەیەکم لە فێرخوازێکیش نەداوە. چۆن دەتوانم هێزی چەکدار دروست بکەم؟، تەنانەت هەر کاتیشم نیە بۆ ئەمە'' مەسعود بەسەرسوڕمانەوە ئەم قسانەی کرد.

''من خاوەنی حەوت شەهیدم، چۆن دەتوانم پیلانی ڕوخاندنی حکومەتێک دابڕێژم کە ئازیزانم لەپێناویدا گیانی خۆیان فیداکردووە؟'' بەندەوار پرسیاری کرد.

لیستی تۆمەتەکان  ئاڵۆز بوون و لە زۆر شوێنیش ناڕوونی تێدابەدیدەکرا '' ئایا تۆ زانیاریت ئاڵوگۆڕ کردووە لەگەڵ مەکی ئامێدی لە تۆڕی کۆمەڵەیاتی فەیسبووک؟'' پرسیاریان لە مەسعود کرد. '' نەخێر، من فەیسبووکم نیە، بەڵام ناوم بیستووە،''  بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە. ئەمانە هەموو لە ڕوانگەی پرسیارکردنەوە بوون.

کونسوڵخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا  لە ناو داگاییەکە تێوەگلێندران چونکە، بە پێی بەڵگەکانی هێزەکانی ئاسایش، زیندانیەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان نوسیبوو دژی بۆردوومانەکانی سەر سنورەکانی کوردستان و هەروەها تۆمەتبارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەوەی کە دەستی هەیە لەم بۆردوومانکردنانەدا، بۆیە داوایان لە وڵاتان کردووە کە ئیدانەی هێرشەکان بکەن.

ڕوون نیە کە ئاخۆ ئەو بەیاننامەیە بووەتە هۆکاری تۆمەتبارکردنیان بە سیخوڕیکردن. بەڵام دواجار داواکاری گشتی لە کۆتا گووتەیدا داوای لابردنی ئەو تۆمەتانەی کرد کە درابوونە پاڵ شێروان و داوای سزادانی هەریەک لە سێ تۆمەتبارکراوەکانی تریکرد بە زیندانی کردن بە پێی ماددەی ١٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی. پارێزەرە بەرگریکارەکان تانەیان لە بڕیارەکەدا. بە دادوەرەکەیان گووت کە ئەوان بە پێێ ماددەی ١٥٦ تۆمەتبارکراون بەڵام ئەم یاسایە لەگەڵ هیچ کام لەو تۆمەتانە یەکناگرێتەوە کە دراوەتە پاڵ زیندانیەکان. ئەوان ئەوەشیان ڕوونکردەوە کە '' ئەو یاسایە بۆ سیخوڕیکردنە، دادگاش هیچ بەڵگەیەکی لەبەر دەست نیە کە سەلمێنەری ئەوە بێت ئەوان سیخوڕییان کردبێت. هەموو کەس دەزانێت کە کێ سیخوڕی دەکات لە کوردستان.''

دواتر بەردەوام بوون لە ئاماژە کردن و  خستنەڕووی ئەو رێوشوێنانەی کە پڕۆسەی دادگایی کردنەکە پێیدا تێپەڕیوە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە دادگا شایەتی نهێنی هەبوو بەڵام هەرگیز ئەو شایتحاڵانە نەهاتوونە دادگا و لە دانیشتنەکان ئامادە نەبوون. تاکە شایەتحاڵ کە هەبووبێت ئەو پێنج زیندانیەی تر بوون کە هەریەکەیان وتوویەتی هیچ شتێکیان نیە تاکو شایەتی لەسەر بدەن. لە هیچ کام لە پڕۆسەی لیکۆڵینەوەکاندا پارێزەرەکان ئامادە نەبوون. هەریەک لە زیندانیەکان ڕەتیان کردەوە کە ئەو دانپێدانە نوسراوانە هی ئەوان بێت کە هێزەکانی ئاسایش وەک بەڵگە ڕادەستی دادگای کردبوون. بە پێی یاسا نابێت هێزەکانی ئاسایش بێن و لە دانیشتنی داگاکە ئامادە بن، هاوکاری دادگاییەکە بکەن.

دادوەر وەڵامی هیچ کام لەم داواکارییانەی نەدایەوە و بڕیاری دواخستنی بڕیاری دانیشنتی دادگاییەکەی دا بۆ ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. یەکێک لە دادوەرەکان بڕیاریدا کە پێویست نیە ئەو بەشێک بێت لە بڕیارەکەی دادگا بۆیە لە کەیسەکە دوورکەوتەوە. لە کاتێکدا دادوەرەکانی تر وتیان کە پێویستیان بە کاتە بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی ئەو بەڵگە دەنگیەی شێروان تەها و هەروەها دڵنیابونەوە لە دەستنوسەکەی مەسعود عەلی. پارێزەرانی بەرگریکار وتیان کە پێویست بە دڵنیابنەوە لە ڕاست و دروستی ئەو بەڵگانە ناکات لە کاتێکدا ئەم بەڵگانە بۆ لایەنی تاوانکاری بەکارنەهاتبن. بەڵام هێزەکانی ئاسایش کە بەڵگەکانیان ڕادەستی یاساکردبوو پێیان وابوو ئەمە شتێکی باش دەبێت.

لە دەرەوەی هۆڵی دادگا خێزانی زیندانیەکان دڵنیا نەبوون کە ئاخۆ ئەمە چی دەگەیەنێت بەڵام ئازادکردنی بەدەل بەرواری لە ڕۆژی پێشووتردا لەوانەیە ئومێدی ئەوەیان پێبدات کە ئەوانیش لە چەند هەفتەیەکی تردا بە ئازیزانیان شاد دەبنەوە.


cptik