Total Civilian Impact by the Latest Turkish Military Operation: June 15 - July 15 2024
July 16th, 2024
Total Civilian Impact by the Latest Turkish Military Operation: June 15 - July 15 2024
9 villages have been completely displaced
At least 184 families have been displaced
Approximately 68,000 dunams of land have been burned
1 church, 1 tahini factory, 1 car, 2 water projects, and 19 civilian houses have been damaged or destroyed
1 civilian injured
The electricity grids and towers of Bari Gare villages and Miska village have been targeted
Turkish telecommunication equipment and towers have interrupted the networks in the areas of over 110 villages
On June 15th, the Turkish Armed Forces began a new military operation and offensive in the Berwary Bala area to seize control of Matina Mountain and its surrounding areas with an eye towards gaining control of Gara Mountain. The military operations have been conducted by both ground and aerial forces with the deployment of an estimated 1250 Turkish soldiers, 300 tanks, and intensifying aerial bombardments. Since the new operation on June 15th, Turkey has conducted at least 381 bombardments in Iraqi Kurdistan mainly through fighter jets but also by artillery shellings and drones. There has been considerable civilian impact mainly in the form of displacement, loss of economic livelihoods, agricultural land loss, ecological damage, and one verified casualty (1 injured).
The new military operation has resulted in the displacement of nine villages. Eight of the villages are located in the Amedi district with one located in the Batifa district. Four villages from the Bari Gara area, located south of Amedi on the northern foot of Gara Mountain have been displaced. Those include Mizhe village, which had 38 families and had one of its schools bombed in February earlier this year during the preparatory phase of the current operation and had two houses destroyed; Spindare village, which had 43 families and a civilian house bombed and destroyed; Kafna Mizhe, which was home to 32 families and had one civilian house destroyed; and Girgashe, which was inhabited by 16 families. Many of the families, who relied on agriculture for their income, have lost their economic livelihoods due to their displacement to Deraluk and Duhok. The displaced families are now jobless, with some working as laborers or fruit sellers. In addition to displacement, the area had much of its forests burned that had vital trees and plants, which included apple trees, sumac trees, oak trees, walnut trees, qazwan trees, and daraban trees. Four villages from the Berwary Bala area, located northwest of Amedi near the northern foot of Matina Mountain have also experienced displacement. Those include Miska village, which had 16 families and was subjected to intense bombardments and the entry of Turkish soldiers into civilian houses, resulting in 85% of its agricultural land being burned, two houses being bombed, its church being bombed, its water well being bombed, and nine total civilian houses being damaged; Dargale Musa Bagi, which had 10 families, had its Tahini factory bombed, and were explicitly told by Turkish soldiers to leave; Shelaza; and Bishele. One village called Demka, located in the Batifa region, has also been displaced, and it was home to 12 families.
Many villages in the Amedi and Batifa regions have been suffering from agricultural loss, ecological damage, and intense bombardment. At least 68,000 dunams of forests and agricultural land have been burned. Local farmers used much of the land for harvesting vegetables, fruits, and nuts, which served as a primary source of income for many families in the impacted area. For example, on July 6th, Turkish soldiers were shooting at Dere village in the Zakho region from their base on Shakhol Mountain, which caused a fire that spread for four kilometers. Additionally, Turkey has bombed the village of Guharze, home to 174 families and located 10 km southeast of the city of Amedi, at least 45 times, causing damage to six houses, one vehicle, and an agricultural water project. The attacks mainly originate from a newly established military base near Gre Bahar Hill. Additionally, the new military bases have imported and constructed telecommunication towers that have disrupted Kurdish telecommunication networks in the areas of over 110 villages, resulting in local residents receiving messages such as "Goodbye from Iraq" and “Have a nice trip in Turkey".
In total, Turkey has built 10 additional military bases and outposts in Iraqi Kurdistan, totaling 74. The new bases include two in the Nhely area of Amedia, seven in the Batifa area of Zakho, and one in the Sidakan area of Soran. Additionally, the Turkish military has established one checkpoint and at least two temporary checkpoints in the evenings and have been checking the IDs and vehicles of all civilians passing through.
As a result of the latest operation, there has been one civilian casualty. On July 12, 2024, Nechirwan Hakim was injured by artillery shelling in the Sidakan area while shepherding and tending to his animals. The bombardment originated from the newly established Turkish military base on Shakif Mountain in the Sidakan area.
Civilian harm, displacement, and damages to civilian infrastructure and livelihoods are part of ongoing patterns of Turkish military operations and incursions into Iraqi Kurdistan. At the beginning of the year, Turkey conducted a preparatory phase of the current military operations, resulting in nine casualties (8 killed and one injured). Furthemore, since the 1990s 170 villages have been displaced and 602 are at risk of complete displacement. Since 1991, there have been at least 703 civilian casualties by the Turkish Armed Forces.
CPT Iraqi Kurdistan
سەرجەمی زیانە مەدەنییەکانی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق.
لە (١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤)ەوە بۆ (١٥ی تەمووزی ٢٠٢٤).
(٩) گوند بە تەواوەتی چۆڵبوون.
(١٨٤) خێزان ئاوارەبوون.
زیاتر لە (٦٨،٠٠٠) دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستان سوتاون.
(١) کەنیسە، (١) کارگەی تەحینی، (١) ئۆتۆمبێل، (٢) سەرچاوەی ئاو، (١٩) خانووی هاووڵاتی مەدەنی بۆردوومان کراون و وێران بوون.
(١) هاووڵاتی مەدەنی برینداربووە.
کارەبای گوندەکانی بەری گارێ و گوندی میسکا بە ئامانجگیراون و لە کار کەوتوون.
ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و بورجی تەلەفۆنی هێڵەکانی پەیوەندیکردنی تورکیا، لە بارەگا سەربازییەکانی تورکیاوە کاریگەرییان کردووەتە سەر هێڵەکانی پەیوەندیکردنی زیاتر لە (١١٠) گوند.
لە ١٥ی حوزەیران، سوپای تورکیا بەمەبەستی قوفڵکردنی تەواوەتی چیای مەتینا و پێشڕەویکردن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زنجیرە چیای گارا، دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە دەڤەری بەرواری باڵا. ئۆپەراسیۆنەکە لە ئاسمان و زەمینەوە بەرێوەدەچێت و لە ساتەوەختی دەستپێکردنییەوە بە نزیکەیی (١٢٥٠) سەرباز و (٣٠٠) زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ بەشداریکردن لەم ئۆپەراسیۆنە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و هێرشە ئاسمانییەکانیش چڕتر بوونەتەوە. لەماوەی یەک مانگی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سوپای تورکیا (٣٨١) جار هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە زۆرینەی هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بوون و بەشێکی تری بۆردوومان و هێرشەکان لە ڕێگەی تۆپباران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بوون. ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی، لەدەستدانی بەرهەمی جوتیاری و بژێوی ژیانی گوندنشینان، لەدەستچوونی ڕەز و باخ و زەوی کشتوکاڵی، وێرانبوونی ژێنگە و برینداربوونی هاووڵاتییەکی مەدەنی.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بووەتە هۆی چۆڵبوونی (٩) گوند. هەشت لەو گوندانە دەکەونە سنوری قەزای ئامێدی و گوندەکەی تریش دەکەوێتە سنوری قەزای باتیفا. چوار لەو گوندانەی کە چۆڵبوون، گوندەکانی بەری گارێن کە دەکەونە باشوری قەزای ئامێدی و دامێنی باکوری چیای گارا. ئەم گوندانە بریتین لە گوندەکانی، مژێ کە پێشتر (٣٨) خێزان لە ناویدا دەژیان و لە قۆناغی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکە، لە مانگی شوباتدا قوتابخانەی ناو گوندەکە بۆردوومان کرا و لەگەڵ زەویدا تەخت بوو. لەچوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا خانووی (٢) هاووڵاتی مەدەنی گوندی مژێ بۆردوومانکراون. گوندی سپیندارێ کە پێشتر (٤٣) خێزان لەوێدا دەژیان، خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی ناو گوندەکە بۆردوومان کراوە. کەفنە مژێ کە پێشتر (٣٢) خێزان تیایدا دەژیان و گیرگاشێ کە ماڵی (١٦) خێزانی تێدا بوو، بەتەواوی چۆڵکراون. خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی گوندی کەفنە مژێ بەهۆی بۆردوومانەکانەوە وێران بووە. زۆرینەی گوندنشینەکانی بەری گارێ، کە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان کشتوکاڵکردن بوو، بەهۆی ئاوارەبوونیانەوە بەشێکیان لە شارەدێی دێرەلووک نیشتەجێن و بەشەکەی تریشیان بۆ ژیان کردن ڕوویان کردۆتە پارێزگای دهۆک، بەمەش لەکاری جوتیاری دوور کەوتوونەتەوە و لە زەوی و باخ و بێستانەکانیان دابڕاون. زۆرینەی ئەو خەڵکانەی کە ئاوارەبوون، لە ئێستادا بێکارن و بەشێکی کەمیان لە شوێنی تازەی نیشتەجێبوونیان توانیویانە ئیشی کرێکاری بدۆزنەوە و هەندێکی تریشیان میوە و بەرهەمی جوتیارانی گوندەکانی تر دەفرۆشن. سەرباری چۆڵبوونی ئەو گوندانە، دارستان و باخ و بێستانی گوندەکان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیاوە سوتاون. باخ و بێستانەکانی ئەو گوندانە، داری سێو، بەڕوو، ترش، گوێز، قەزوان و بنێشتیان تێدا بووە. چوار گوندەکەی تری قەزای ئامێدی کە چۆڵبوون، لە دەڤەری بەرواری باڵان و دەکەونە باکوری خۆرئاوای قەزای ئامێدی لە باکوری دامێنی چیای مەتینا. گوندە چۆڵبووەکانی ئەو ناوچەیە بریتین لە، گوندی میسکا کە پێشتر (١٦) خێزانی مەسیحی و مسوڵمان لەو گوندەدا دەژیان گوندەکە لە ژێر بۆردوومانی بەردەوام دایە. سەربازانی تورکیا چوونەتە ناو گوندەکەوە و کیوماڵی ناو ماڵی گوندنشینانیان کردووە. لە (٨٥٪)ی زەوی و زار و بێستانی گوندەکە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە سوتاون. دوو خانووی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکەدا بۆردوومان کراون. کەنیسەی گوندەکە و سەرچاوەی ئاوی گوندەکە بۆردوومانکراون. بەگشتی، (٩) خانووی هاووڵاتیانی مەدەنی ناو گوندەکە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی تورکیا، یان سوتاون یاخود زیانی زۆریان بەرکەوتووە. گوندی دەرگەلێ موسا بەگی لە بەرواری باڵا، یەکێکی ترە لە گوندە چۆڵبووەکان و پێشتر (١٠) خێزان لە گوندەکەدا دەژیان. کارگەیەکی دروستکردنی تەحینی لە گوندەکەدا بۆردوومانکراوە. لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، هاووڵاتیانی گوندەکە لەلایەن تورکیاوە ئاگادارکران بۆ جێهێشتنی گوندەکەیان. گوندەکانی شێلازە و بشیلێ، دوو گوندی تری بەرواری باڵان کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا چۆڵبوون. گوندی (دێمکا)ش کە دەکەوێتە قەزای باتیفا و پێشتر (١٢) خێزان تیایدا دەژیان، لە ئێستادا چۆڵبووە.
زۆرێک لە گوندەکانی قەزای ئامێدی و باتیفا، بەهۆی بۆردوومانە چڕەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکە کارەساتی گەورەی ژینگەیی و لەدەستچوونی بەرهەمی جوتیاران تیایاندا روویداوە. لەماوەی یەک مانگی ئۆپەراسیۆنەکەدا، زیاتر لە (٦٨،٠٠٠) دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستانی ناوچەکە سوتاون. ئەو زەوی و باخ و بێستانە سوتاوانە، لەلایەن جوتیارانی ناوچەکەوە بۆ کشتوکاڵکردن و چاندنی داری میوە و بەرهەمێنانی سەوزە و پاقلەمەنی و دانەوێڵە بەکاردەهاتن و سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانی گوندنشینان بوون. بۆ نموونە، لە ٦ی تەمووزدا، سەربازانی تورکیا لە بنکەی سەربازی شاخۆڵ لە قەزای باتیفاوە، بە هەڕەمەکی تەقەیان بەڕووی گوندی (دێرێ)دا کرد. تەقەکردنەکان بوونە هۆی دروستبوونی ئاگرێکی زۆر بە درێژایی چوار کیلۆمەتر لە ناوچەکەدا. لەگەڵ ئەمانەشدا، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا بەلایەنی کەمەوە (٤٥) جار بۆردوومانی ناو گوندی گوهەرزێی کردووە کە تەنیا بە دووری (١٠) کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدییەوە. گوهەرزێ شوێنی نیشتەجێبوونی (١٧٤) خێزانە. بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی ئەم دوواییەی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکە، (٦) خانووی هاووڵاتیانی مەدەنی و (١) ئۆتۆمبێلی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە. (١) سەرچاوەی ئاوی کشتوکاڵی گوندەکە بۆردوومانکراوە. زۆرینەی بۆردوومانەکان بۆسەر گوندی گوهەرزێ، لەڕێگەی بارەگای سەربازی نوێی تورکیا لەسەر (گرێ بەهار)ەوە ئەنجامدراون. هەروەها، لەگەڵ دامەزراندنی هەر بارەگایەکی سەربازییدا، سوپای تورکیا بورجی هێڵەکانی پەیوەندی کردنی دامەزراندووە و ئەمەش بووەتە هۆی لاوازی هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە زیاتر لە (١١٠) گوندی ناوچەکە و گوندنشیانانی ئەو ناوچەیە، بەبەردەوامی پەیامی ئۆتۆماتیکییان بەدەست دەگات و پێیان دەگوترێت "خوات لەگەڵ لە عێراق"، "بەهیوای گەشتێکی خۆش لە تورکیا".
بەگشتی، لە ماوەی یەک مانگی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیدا، سوپای تورکیا (١٠) بارەگای سەربازی نوێی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بنیاتناوە و بەمەش ژمارەی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتۆتە (٧٤) بنکە و بارەگای سەربازی. دوو لە بارەگا سەربازییە نوێیەکان دەکەونە دەڤەری نهێلی لە قەزای ئامێدی و (٧) بارەگای تری سەربازی نوێ لە قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بنیاتنراون و بارەگایەکی تری سەربازی نوێ لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروستکراوە. لەگەڵ ئەمانەشدا، سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا، خاڵێکی پشکنینی داناوە و لەکاتی هاتووچۆی هاووڵاتیانی مەدەنیدا، داوای ناسنامە لە هاووڵاتیان دەکەن. لە شەوانیشدا، سوپای تورکیا بە لایەنی کەمەوە (٢) خاڵی پشکنینی کاتی لە سەر ڕێگاکانی قەزای ئامێدیدا، دادەنێت.
بەهۆی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکی تورکیا، تەنیا یەک هاووڵاتی مەدەنی بۆتە قوربانی. لە ڕۆژی ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٤دا، هاووڵاتییەکی مەدەنی قەزای سیدەکان بە ناوی (نێچیروان حەکیم)، لە کاتی شوانیدا بووە ئامانجی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و برینداربوو. تۆپبارانەکە، لەلایەن بارەگا سەربازییە نوێیەکەی تورکیا لەسەر چیای شەکیف لە قەزای سیدەکانەوە ئەنجامدرا.
زیانی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، ئاوارەبوون، بەئامانجگرتن و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، بەردەوام بەشێک بوون لە کاریگەری ئۆپەراسیۆن و چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا. لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا سوپای تورکیا دەستیکرد بە قۆناغی ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی لە خاکی هەرێمدا و بە هۆیەوە (٩) هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی (٨ شەهید ١ بریندار). دواتر لە قۆناغی یەکەمی جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکەدا هاووڵاتییەکی تری مەدەنی برینداربوو، بەمەش ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لەم ساڵدا گەیشتە (١٠) قوربانی (٨ شەهید و ٢ بریندار). بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ساڵانی (١٩٩٠)ەکانەوە، (١٧٠) گوند بەتەواوەتی چۆڵبوون و نزیکە (٦٠٢) گوندی تریش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە. لە ساڵی (١٩٩١)ەوە، (٧٠٣) هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (سی پی تی)