Press Freedom Under Attack

CPTer in red vest observing a demonstration in Sulaymaniyah while security forces fire tear gas on the street.

Targeting of Journalists and Media Workers During August 6 Demonstrations in Iraqi Kurdistan.

After the call for demonstrations from Shaswar Abdulwahid, the president of the New Generation Movement in the Iraqi Kurdistan Region, security forces from the three governorates of Sulaymaniyah, Erbil and Duhok began to arrest journalists, supporters of New Generation, and other activists who were supporting the demonstrations on August 6.

CPT Iraqi Kurdistan has been closely observing the KRG authorities and their security forces’ reaction since the call for demonstrations in Iraqi Kurdistan. Moreover, CPT has documented the arrest of 34 journalists and media workers from August 1 to August 7, 2022.

On August 6, nine journalists and media workers from Erbil governorate were detained. This includes Ayoub Ali, Abdulwahab Ahmad from KNN, Rizgar Kocher, Herish Qadir, Omed Chomani, Kareem Kaify from NRT, Hozan Qadir the head of Reporters Organization for Rights and Development, Arshad Khalil and Kochar Mantik freelance journalists. By the end of the day, all had been released.

From August 1 to August 7, 21 journalists, reporters, camera crew, and drivers in Sulaymaniyah governorate and surrounding areas had been arrested. This includes Karzan Tariq, Chinar Ahmed, Diyar Mohammed, Soran Mohammed, Mahmood Rizgar, Mohammed Rahim, Huner Faiaq, Shivan Othman, Briyar Ali, Adnan Said Husen from NRT, Abdullah Ahmed the editor of Kurd News, Snur Kareem, Muhammed Nawzad from VOA, Zhiliya Ali, Azhy Abdulqadir from Diplomatic Magazine, Muhammed Mahmood from Dang Radio, Xalid Abdulkareem the editor of Binar News, Sirwan Ghareeb, Arkan Abdulqadir, Zaniyar Mariwan, Hevar Hiwa from Westga News. As of August 9, all those detained have been released.

On August 6, four journalists and media workers from NRT Duhok office were arrested. This includes Taeif Goran, Sabah Yousif, Briyar Haji and Adil Sabry, all of whom were released on the same day.

CPT Iraqi Kurdistan met with some of the released journalists to discuss their detainment and current situation.

CPT seeks to draw the attention of the international community and partner organizations to the fact that all the 34 media workers were arrested without any court warrants and 19 of them report being ill-treated while in Asaish prisons. 14 media workers were forced to sign unknown documents and were denied the ability to read the content of what they were signing. In particular, one reporter from Erbil was forced to sign a blank sheet of paper, through which authorities could create a pledge where the signature could be used against the journalist. Despite their release, the cameras, mobile phones and other equipment of the nine media workers have not been returned by security forces.

Respecting press freedom and the role of journalists, reporters, and media workers is the responsibility of any democratic country. CPT is concerned about the recent escalation of the KRG authorities’ pressure on the press. We urge the Kurdistan Regional Government to create a safe environment for journalism work, where journalists and media workers will not be targeted nor fear retaliation.

ڕاگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی:

ھەرێمی كوردستانی عێراق - بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران لە خۆپێشاندانەکانی ٦ی ئابدا.

لەدوای بانگەوازی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە پارتێکی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقە، هێزە ئەمنییەکانی کوردستان لە هەرسێ پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان، پشتیوانانی نەوەی نوێ و ئەو چالاکوانانەی کە پشتگیری بانگەوازی خۆپێشاندانەکەی ٦ی ئابیان دەکرد.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، لە نزیکەوە چاودێری کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دەکرد لە بەرامبەر بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستاندا. لە ڕۆژی ١ی ئابەوە تاوەکو ٧ی ئابی ٢٠٢٢، تیمی کوردستانی عێراقی CPT، دەستگیرکردنی ٣٤ رۆژنامەوانی بە بەڵگەنامە کردووە.

لە ٦ی ئابدا، ٩ ڕۆژنامەوان و کامێرامان لە پارێزگای هەولێر بە ناوەکانی (ئەیوب عەلی و عەبدولوەهاب ئەحمەد لە کەناڵی KNN، ڕزگار کۆچەر، هێرش قادر، ئومێد چۆمانی و کەریم کەیفی لە کەناڵی NRT، هۆزان قادر سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان و هەردوو ڕۆژنامەنوسی فریلانس کۆچەر مەنتک و ئەرشەد خەلیل) دەستگیرکران. لە کۆتایی هەمان ڕۆژدا، هەر ٩ میدیاکارەکە ئازادکران.

لە ١ی ئابەوە تاوەکو ٧ی ئاب، ٢١ ڕۆژنامەوان، پەیامنێر، کامێرامان و شۆفێری پەیامنێران لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەرووبەری بە ناوەکانی (کارزان تاریق، چێنەر ئەحمەد، دیار محەمەد، سۆران محەمەد، مەحموود ڕزگار، محەمەد ڕەحیم، هونەر فایەق، شڤان عوسمان، بڕیار عەلی و عەدنان سەید حوسێن لە کەناڵی NRT، عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرنوسەری ماڵپەڕی کورد نیوز، خالید عەبدولکەریم سەرنوسەری بینەر نیوز، سنور کەریم و محەمەد نەوزاد لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا VOA، ژیلیا عەلی و ئەژی عەبدولقادرلە دەزگای دیپلۆماتیک مەگەزین، محەمەد مەحموود لە ڕادیۆی دەنگ، سیروان غەریب، ئەرکان عەبدولقادر، زانیار مەریوان وهێڤار هیوا لە ماڵپەڕی وێستگە نیوز) دەستگیرکران. تاوەکو ٩ی ئاب، تەواوی ئەو میدیاکارە دەستگیرکراوانە ئازادکران.

لە ٦ی ئابدا، ٤ ڕۆژنامەوان و میدیاکاری ئۆفیسی کەناڵی NRT لە دهۆک بە ناوەکانی ( سەباح یوسف، تایف گۆران، بڕیار حاجی و عادل سەبری) دەستگیرکران. سەرجەمی ئەو میدیاکارە دەستگیرکراوانە لە هەمان ڕۆژدا ئازادکران.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT، چاویکەوت بە بەشێک لە میدیاکارە ئازادکراوەکان و سەبارەت بە دەستگیرکردنیان و دۆخی ئێستایان گفتوگۆی لەگەڵ ئەو میدیاکارانەدا ئەنجامدا.

تیمی CPT، سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکانی بۆ ئەوە ڕادەکێشێت کە تەواوی ئەو ٣٤ میدیاکارە بە بێ بڕیاری دادگا دەستگیرکراون و لە زیندانەکانی ئاسایشدا مامەڵەی ناشیاو لە گەڵ ١٩ لەو میدیاکارانە ئەنجامدراوە. ١٤ میدیاکار بەزۆر بەڵێننامەیان پێ واژۆ کراوە بەبێ ئەوەی کە ڕێگەیان پێبدرێت ناوەڕۆکی بەڵێننامەکە بخوێننەوە. بە تایبەت یەکێک لە میدیاکارەکان لە پارێزگای هەولێر بە زۆر پەڕەیەکی بە تاڵی پێ واژۆ کراوە کە لەڕێگەیەوە دەسەڵاتداران دەتوانن هەر جۆرە بەڵێننامەیەک لەو پەڕەیەدا بنوسن و دواتر لە دژی ئەو میدیاکارە بەکاریبهێنن. سەرباری ئازادکردنیان، تاوەکو ئێستا مۆبایل و کامێرا و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانیی ٩ لەو میدیاکارانە دەستیانبەسەردا گیراوە و ڕادەستیان نەکراوەتەوە.

ڕێزگرتن لە ئازادی کاری میدیایی و ڕۆڵی میدیاکاران، ئەرکی هەر وڵاتێکی دیموکراسیە. CPT نیگەرانە لە زۆربوونی فشارەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆسەر ئازادی کاری میدیایی. ئێمە هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کاری ڕۆژنامەگەری کە تیایدا ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران هەست بە مەترسی تۆڵەکردنەوە و بەئامانجگرتن نەکەن.

cptik