Eyaz Karam, Shvan Saeed, and Hariwan Issa Released from Prison!

Community Peacemaker Teams is pleased to announce the release of three Badinan Prisoners. However, at the same time CPTIK condemns the sudden additional sentencing for Guhdar Zebary which means he will stay imprisoned for seven more months.

This morning, three journalists and civil rights activists from the Badinan region, Eyaz Karam, Shvan Saeed, and Hariwan Issa were released after spending two and a half years in prison.

On February 26th, 2021 all three of the recently released Badinan activists along with two other journalists named Sherwan Sherwani and Guhdar Zebary were sentenced to prison for six years after being wrongfully convicted of conducting espionage and sabotage. After the public outcry and reaction from both the Iraqi Kurdistan and international civil society, the five prisoners were granted amnesty by the KRG president, and their sentences were commuted by 60% except for Sherwan Sherwani whose sentence was only commuted by 50%.

This morning, Guhdar Zebary was supposed to be released with Eyaz Karam, Shvan Saeed, and Hariwan Issa but yesterday morning, Guhdar was convicted and sentenced to seven more months for entirely different charges.

Despite celebrating the release of Hariwan, Shvan, and Eyaz, we as CPT Iraqi Kurdistan condemn the intention of keeping Guhdar Zebary in prison and also call for the ‏ immediate release of the remaining Badinan prisoners Sherwan Sherwani, Qaraman Shukry, Guhdar Zebary, and Nazir Barwary.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT بە خۆشحاڵیەوە، ئازادبوونی سێ لە زیندانیانی بادینان ڕادەگەیەنێت و لە هەمانکاتدا سەرکۆنەی دادگاییکردن و جارێکیتر سزادانی چاوەڕواننەکراوی گوهدار زێباری دەکات کە دەبێت بۆ ماوەی حەوت مانگیتر لە زینداندا بمێنێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ، دوای بەسەربردنی دوو ساڵ و نیو لە زینداندا، سێ لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیکراوی بادینان، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا ئازادکران.

هەر سێ چالاکوان و ڕۆژنامەنوسە ئازادکراوەکە، لە پاڵ دوو ڕۆژنامەنوسی تر بە ناوەکانی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری، لە ڕۆژی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١دا بە تۆمەتی ناڕەوای سیخوڕیکردن و ئاژاوەگێڕی تاوانبار کران و سزای ٦ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا. بەڵام لەدوای ناڕەزایەتی بەرفراوانی ڕایگشتی و کاردانەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆی و نێودەوڵەتی، پێنج زیندانیەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە کەمکردنەوەی ماوەی زیندانی بەڕێژەی ٦٠٪ بۆ چواریان و ڕێژەی ٥٠٪ بۆ شێروان شێروانی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەرکرا.

چاوەڕواندەکرا لەپاڵ ئەو سێ ڕۆژنامەوان و چالاکوانە ئازادکراوەدا، ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباریش ئازادبکرێت، بەڵام دوێنێ بە تۆمەتێکی تەواو جیاواز لە تۆمەتەکانی تر کە خرابووە پاڵی، گوهدار زێباری بۆ حەوت مانگی تر زیندانیکردن سزادرا.

سەرباری دەربڕینی شادی و دڵخۆشیمان بە ئازادبوونی هاریوان و شڤان و ئەیاز، ئێمە وەکو تیمی کوردستانی عێراقی CPT سەرکۆنەی هێشتنەوەی مەبەستدارانەی گوهدار زێباری لە زینداندا دەکەین و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شێروان شێروانی، قارەمان شوکری، گوهدار زێباری و نەزیر بەرواری دەکەین.

cptik