Two Killed in Turkish Air Strike
On April 3rd Arif Omer and Ahmed Husen went to the mountains to harvest wild vegetables, but as they were harvesting they were targeted and killed by Turkish air strikes. After 11 days, their bodies were finally found.
Arif Omer, 50 years old, and Ahmed Husen, 35 years old, were two civilians from the Sire collective town in the Shiladze sub-district. They went to Shrine Mountain near Ardel village to collect wild vegetables as part of their normal livelihoods. They were both at one of the caves on Mount Shrine when the Turkish air strikes targeted and killed them.
During the last 11 days, the relatives and families of Arif and Ahmed were searching for them. Both of their dead bodies were found by their families today.
CPT strongly condemns the Turkish airstrikes in Iraqi Kurdistan that result in the death of hundreds of civilians and injures many more.
بۆ کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهارە ڕوویان لە شاخ کردبوو، بەڵام بوونە ئامانجی بۆردوومانەکانی تورکیا و لەدوای ١١ ڕۆژ، ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
عارف عومەری تەمەن ٥٠ ساڵ و ئەحمەد حەسەنی تەمەن ٣٥ ساڵ کە دانیشتووی کۆمەڵگای سیرێ’ن لە شارەدێی شیلادزێ، لە ڕۆژی ٣ی نیساندا بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە و پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، ڕوودەکەنە چیای شرین لە گوندی ئەردێل. هەردوو هاوڵاتیە مەدەنیەکە لە زالکی ئەشکەوتێکی چیاکە دەبن کاتێک دەبنە ئامانجی بۆردوومانەکانی تورکیا و لەوێدا گیان لەدەستدەدەن.
لەماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا، خانەوادە و کەسوکاری ئەم دوو هاوڵاتیە مەدەنیە بەدوای سۆراغ و هەواڵی ئەم دوو هاوڵاتیەوە بوون، تاوەکو سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەردوو هاوڵاتیەکە دۆزرایەوە.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، بەتوندی سەرکۆنەی بۆردوومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا دەکات بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، کە بوونەتە هۆی شەهیدبوونی سەدان هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ژمارەیەکی زیاتری هاوڵاتیان.