Press Release: Turkish Military Bombings
Since April 3rd, 2023, the Turkish Armed Forces have conducted a series of at least 11 bombardments across the territory of Iraqi Kurdistan. These attacks have killed two civilians and put the lives of several thousand civilians at risk.
In comparison to the general patterns of earlier cross-border attacks, Turkey has been conducting its military attacks much deeper into Iraqi sovereign territory. The most recent targeted areas of Turkish attacks, such as Shekhan and Barzan, are located up to 65 kilometers south of the Iraqi and Turkish borders, while some attacks within the city of Sulaymaniyah and rural areas of Penjwen are up to 200 kilometers away from the border.
On April 3rd, Turkish forces conducted four airstrikes on Shrin Mountain in the Barzan area of the Erbil governorate, which killed two civilians. The two civilians, Aref Omer (50 years old) and Ahmed Husen (35 years old) were killed while harvesting wild vegetables and foraging for wild plants. The collection of wild plants and the harvest of vegetables in the mountains serve as a primary and important source of income for thousands of families living in the mountain regions of Iraqi Kurdistan.
On April 7th, a Turkish drone bombed a convoy of cars within the area of the Sulaymaniyah International Airport, located about 186 kilometers south-east of the Iraqi and Turkish border. According to local and foreign media sources, the commander-in-chief of the Syrian Democratic Forces, Mazloum Abdi, was traveling in the convoy with members of the Coalition Forces. The reports did not state any casualties.
Turkish drones were reported to be flying in the areas of Sinjar (Ninewa governorate), Nahla Valley (Duhok), Harir (Erbil), and Penjwen (Sulaymaniyah) between April 15th and 16th. In the morning hours of April 15th, Turkish drones twice bombarded Bekher mountain in the Shekhan district of the Ninewa governorate, which is about 62 kilometers south of the Iraqi and Turkish border. No civilian casualties were reported, however, the attack occurred in areas near villages used by civilians. At 6:35 p.m., a Turkish drone bombed the Kani Mirani Komary, and Sallyawa villages in Penjwen district, which are located about 200 kilometers southeast of the Iraqi and Turkish border. Five minutes later, a nearby village, Wryawa, was also bombed twice. The airstrikes occurred while villagers were breaking the Ramadan fast. The bombings spread fear among the villagers, who then isolated themselves in their homes and remained inside them for fear that more airstrikes might occur.
CPT Iraqi Kurdistan team is highly concerned about the intention and conduct of the Turkish Armed Forces to bomb areas inhabited by civilians, as well as their expansion of operations further away from the Iraqi and Turkish border regions. These attacks endanger civilian lives, civilian livelihoods, farmlands, orchards, and the environment. We call on the international community and military partners of Turkey to demand a stop to such operations and the perpetual violation of international law and Iraqi sovereignty, which ultimately harm civilians.
ڕاگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT، سەبارەت بە بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە مانگی نیساندا.
لە ٣ی نیسانەوە، سوپای سەربازی تورکیا
بەلایەنی کەمەوە ١١ بۆردوومانی زنجیرەیی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژیانی هەزاران هاوڵاتی تری مەدەنیش کەوتۆتە مەترسییەوە.
بە بەراورد بە هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ساڵانی پێشووتری، لە دواین زنجیرە بۆردوومانەکاندا، دەوڵەتی تورکیا بۆردوومان و هێرشە سەربازییەکانی لە قوڵاییەکی زیاتری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەنجامداوە. ئەو ناوچانەی کەبوونەتە ئامانجی دواین هێرشەکانی تورکیا وەکو قەزای شێخان و دەڤەری بارزان نزیکەی ٦٥ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و تورکیاوە دوورن. ئەمە لە کاتێکدا بەشێکی تری هێرشەکان بۆ قوڵایی زیاتری ناو خاکی هەرێمی کوردستان بوون و هەریەکە لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی و دەووروبەری قەزای پێنجوێن کە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و تورکیاوە دوورن بوونەتە ئامانجی هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیا.
لە ٣ی نیساندا، سوپای تورکیا چوار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چیای شرین لە دەڤەری بارزان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون. هەردوو هاوڵاتیەکە، عارف عومەری ٥٠ ساڵ و ئەحمەد حوسێنی ٣٥ ساڵ، لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە لە چیای شرین بە ئامانجگیران و شەهیدبوون. کۆکردنەوەی گیای بەهارە، سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانی ئەو خێزانانەیە کە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا دەژین.
لە ٧ی نیساندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، قافڵەیەکی ئۆتۆمبێلی لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە بەدووری ١٨٦ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی سنوری نێوان عێراق و تورکیاوە، بە ئامانجگرت. بەگوێرەی زانیاری میدیا ناوخۆیی و بیناییەکان، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوپای سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی کە هاوشان لەگەڵ چەند ئەندامێکی سوپای هاوپەیمانان لە قافڵەی ئۆتۆمبێلەکاندابوو، بە ئامانجگیرا. سەرچاوەکان پشتڕاستی هیچ قوربانییەکیان لەم ڕووداوەدا نەکردۆتەوە.
بەدرێژایی ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی نیسان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە بەردەوامی بە سەر ناوچەکانی شەنگال لە پارێزگای نەینەوا، دۆڵی نەهلە لە پارێزگای دهۆک، ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر و قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانیدا سوڕاونەتەوە. لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٥ی نیساندا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دوو جار بۆردوومانی چیای بێخێریان کرد لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە بەدوری ٦٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری سنوری نێوان عێراق و تورکیا. هەرچەندە لە بۆردوومانەکەی چیای بێخێردا هیچ هاوڵاتیەکەی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی، بەڵام هێرشەکە لە نزیک ئەو گوندانەدا ڕوویداوە کە گوندنشین و هاوڵاتی مەدەنی تیایاندا نیشتەجێن. لە کاتژمێر ٦:٣٥ خولەکی هەمان ڕۆژدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بۆردوومانی گوندەکانی کانی میرانی کۆماری و ساڵیاوایان لە قەزای پێنجوێن کرد کە بەدووری نزیکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر دەکەونە باشوری ڕۆژهەڵاتی سنوری نێوان عێراق و تورکیا. وە پێنج خولەک دواتر هەمان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، دوو جار بۆردوومانی گوندی وریاوای لە هەمان قەزادا کرد. بۆردوومانەکان لە کاتێکدابوون کە گوندنشینان سەرقاڵی شکاندنی ڕۆژووەکانیان بوون. بۆردوومانەکان بوونە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا. گوندنشینان لە ترسی ئەگەری دووبارە بۆردوومانکردنەوەی گوندەکانیان، لە ماڵەکانیاندا خۆیان حەشاردا و بەدرێژایی ئەو شەوە نەیانتوانی لە ماڵەکانیاندا بێنە دەرەوە.
تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی، نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لە بۆردوومان و هێرشەکانی سوپای سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنی نشینەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق. لە هەمانکاتیشدا سەرکۆنەی نیازی فراوانکردنی مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دەکات بۆ قوڵایی خاکی هەرێم.
ئەم جۆرە هێرش و بۆردوومانانە مەترسین بۆسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، بژێوی ژیانی گوندنشینان، زەوی و زاری کشتوکاڵی، لەوەڕگا و ژینگەی هەرێمی کوردستانی عێراق. ئێمە بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوبەشە سەربازییەکانی تورکیا دەکەین بۆ فشار خستنەسەر دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ڕاگرتنی پێشێلکاری بەردەوامی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق کە لە دواجاردا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی ئەم پێشێلکارییانە.