Two civilians killed in Turkish Drone attack

Today, as a result of a Turkish drone attack, two civilians were killed.

At 11:30 AM, Turkish drones bombarded Shahe village, located in the Dinarta area of the Akre district. The victims were a married couple named Jafar Jalal Nepakhi, 58, and Teen Muhammad, 47. They were residents of the Bamishmish community who had gone to Shahe village with a few others for agricultural purposes.

Since 1991, there have been 720 casualties from Turkish bombardments and invasions in Iraqi Kurdistan; with 353 fatalities and 367 injuries reported. So far this year, there have been four casualties: two killed and two injured, all from the Duhok governorate.

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا، دوو هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی.

لە کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی سنوری “گوندی شەهیێ”ی سەر بە ناحیەی دینارتەیان لە قەزای ئاکرێدا کرد و لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی مەدەنی کە هاوژینی یەکتری بوون گیانیان لەدەستدا.

قوربانییەکان دانیشتووی “کۆمەڵگای بامشمش”ن. ناسنامەیان بەم شێوەیەیە: (جەعفەر جەلال نپاخی ٥٨ ساڵ) و (تین محەمەد ٤٧ ساڵ). بۆ کاری کشتوکاڵ و چاندن لەگەڵ چەند هاونیشتیمانیەکی تردا چونەتە گوندی شەهیێ و توشی ئەم ڕووداوە بوون.

لە ساڵی ١٩٩١ەوە تاوەکو ئێستا ٧٢٠ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی بۆردوومان و لە شکرکێشییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا، بەشێوەیەک (٣٥٣ هاووڵاتی مەدەنی شەهید) و (٣٦٧ هاووڵاتی تری مەدەنی بریندار) بوون.

بەتەنیا لەم ساڵیشدا، چوار هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی بەشێوەیەک کە (دوو هاووڵاتی شەهید و دوو هاووڵاتی تریش بریندار) بوون. سەرجەمی قوربانییەکانی ئەمساڵ خەڵکی پارێزگای دهۆکن.

cptik