ژیانی كوندەكانی كوردستانی عێراق:داراو

From Daraw in Sidakan

مەودای دوری گوندی داراو لە سنورەكانی توركیا و ئێرانەوە دوو بۆ سێ كاتژمێرە. ئەم ناوچەیە بەجێهێڵراوە بۆ گوندشینەكان، و پكك، و توركیا و ئێران. هیچ پارێزگاری كردنی نی یە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.

چواردە خێزانی لێ یە لە گوندەكە ژیان دەبەنەسەر. گوندنشینەكان ڕایانگەیاند كە توركیا دەمێكە لە 1998 بۆمبارانی ماڵەكانی دەكات. یەك كەسی خەڵكی گوندەكە كوژراوە و چەندی دیكەش بریندار بون. بۆمباران كردنی گوندی داراو لە 15ی كانونی دووەمی 2008 دەستی پێكرد و خەڵكەكەشی ڕایانكردە ناو شارۆچكەی سیدیكان لەو ناوە. بەڵام دوای هەشت مانگ خێزانەكان گەڕانەوە ناو گوندی داراو چونكە سەرچاوەكانی دەرامەتیان گەیشتە كۆتایی و توانای كرێ دانیان نەبوو.

خەڵكانی ئەم گوندانە ڕوبەڕوی هەڕەشەكانی توركیا و ئێران دەبنەوە. بەپێ ی ووتەی مامۆستایەكی ناوخۆیی، كاك ئارارات، توركیا تۆپ بۆ ئێران دابین دەكات، كە ئەویش لەلای بەری ئێرانەوە دەیانتەقێنێت، "هەندێكیان چەشنی بۆمبی توركی بوون، نەك ئێرانی."

لە 18ی تەمموزی 2009، بۆمبارانی ئێرانی كاك عوسمانی گوندی ژیلیەی بریندار كرد. گەنجێكە لە بیستەكانی تەمەنیدایە و خوێندكارە. لە كاتێكدا خەریكی مانەوە بوو لە چیاكەی نزیك داراو تۆپ بارانەكە كاتژمێر 9ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێكرد، لە كاتێكدا خەریكی بردنی ئاژەڵەكانی بوو دەیبردنە ئەوێ لە وەرزی هاویندا بۆ لەوەڕاندن. كاك عوسمان لە ملی و شانیدا بریندار بوو. برینەكانی بەردەوام ئازاری ئەدەن و بونەتە هۆی ڕاوەستاندنی لە خوێندن. باپیری عوسمان ڕایگەیاند كە جوتیارەكان وەرزی زاوزێ ی ئاژەڵەكانیان لە دەستچووە ئەمەش زیانێكی گەورە بوو بۆ جوتیارەكان. ئەو ووتی كە بایی 8000$ زیانی لێكەوتوە. ساڵی پار، سەرتاسەری خێزانەكان 240 سەر ئاژەڵیان هەبووە. ئەم ساڵ تەنها 200 سەریان هەیە، لە دەستدانی زۆرتر لە 40 سەر ئاژەڵا، كاتێك جەڵەبەكە بەشێوەیەكی ئاسایی پەروەردە دەبن، وەك لەوەی لە قەبارەیەكی هەمیشەییدا بمێننەوە، زاوزێ تازە بكەن.

ئامادە بون بۆ ڕاكردن بەشێكە لە ژیانی ئەوان. خاتوو هێرۆ ووتی كە خەڵكی ئێرە هەموو دەمێك ئامادەن ڕابكەن، "هەنگوینی باشم نەبوو بۆ كۆرپە نەخۆشەكەم، چونكە ئێمە شتەكانمان لە شوێنەكەی دیكە هەڵگرتوە، نەك لە ناو دێ، لە حاڵەتێكدا پێویستی كرد ڕۆژێك ڕابكەین." منداڵەكانیش هەمان بیركردنەوەیان هەیە. كاك ئارارات ووتی، "كاتێك گوێیان لە فڕۆكەیەك دەبێت، گرانە ئارامیان بكەیتەوە، منداڵەكان یەكسەر ڕادەكەنە دەرەوەی خوێندنگەكە و بەرەو ماڵەوە بێ گوێدانە مەترسیەكان. ئەوانیش ئەیانەوێت لەگەڵا خێزانەكانیان بمێننەوە