ژیانی كوندەكانی كوردستانی عێراق: كانی سپی

From Kanispi
چۆمان سنوری لەگەڵا ئێراندایە. سنوریشی لەگەڵا ناحیەكانی سەنگەسەر و ژاراوەش هەیە لە پارێزگای سولەیمانی. چیاكانی قەندیل لە مێژەوە شوێنی مانەوەی جوتیارەكانی كورد و داڵدەی چەكدارەكانی كورد بووە.

قەزای چۆمان 116 گوندی تێدایە. دانیشتوان نزیكە 28.000 دەبن. لێرە، تۆپ بارانی توركی لە كانونی یەكەمی 2007، كاریكردۆتەسەر 450 لە خێزانەكان.

لە 14ی شوباتی 2008، ڕێكخراوی CPTچاوی كەوت بە كاك ئیدریس لە شارۆچكەی چۆمان. ئەویش كەسێكی ئاوارەی ناوخۆیە لە گوندی كانی سپی و ئێستا دانیشتوی شارۆچكەیە. كاك ئیدریس ووتی كە كانی سپی كەتۆتە سەر زەویەكی بەراو لە ناو ووڵاتێكی شاخاوی نزیك لە سنوری ئێران. لە 2007 و 2008، موشەكەكانی ئێرانی ئامانجیان لە گوندەكە گرتبوو، ڕەشەووڵاخێكی زۆریان كوشت، ئاگریان بەردایە بەروبومەكان و منداڵانیان تۆقاند، بۆیە خێزانەكان ئێستا لە دوری 14كم لە چۆمانەوە گوزەران بەسەر دەبەن.

لە 23ی ئابی 2009، ئێران دەستیكرد بە تۆپ بارانكردن لە كاتژمێر 6ی پاش نیوەڕۆ هەتاكو نیوەشەوی ڕۆژی دواتر. تۆپ بارانكردنی ناوبەناو بۆ ماوەی 5 ڕۆژی دواتر بەردەوام ببوو. تۆپەكان لە هیچ بینایەكیان نەدابوو، بەڵام هەموو كێڵگەكانی ئەو چواردەورەیان تەنی بوو. لە 22ی تشرینی یەكەمی 2009، ڕێكخراوی CPTسەردانی كانی سپی كرد. كاك ئیدریس و هاوڕێكانی پاشماوەكانی دەرزەنێك موشەكی كۆكراوە لە تۆپ بارانی خەستیان پیشانی ڕێكخراوی CPTدا. ئەوانیش ڕونیان كردەوە كە بەروبومەكانیان فەوتاوە چونكە خۆیان لەوێ نەبون ئاویان بدەن. بەروبومی شیر پیس ببوو، و بە ئاستەنگ لە ئاژەڵەكاندا بوون. كەس ئازاری پێنەگەیشتبوو، بەڵام گوندنشینەكان تۆقاندبوو.

كاربەدەستێكی ناوخۆیی ڕایگەیاند كە زیان تەنها بەر جوتیارەكان نەكەوتووە، بەڵكو بەر تێكڕای كۆمەڵگە كەوتوە. "كاتێك خەڵك پێویستیان بوو ماڵەكان و گوندەكەی خۆیان چۆڵ بكەن، وازیان لە زەوی كشتوكاڵی، و هەنگەكان، و بێستانەكان، و گوێزەكان، و سەوزەواتەكان هێنا – هەموو بەروبومەكانی چەشنی چاك. ئەمە بووە هۆی ئەوەی كۆمەڵگە زۆرتر لەم بەروبومانە هاوردە بكات، كە زیان بە ئابوری دەگەیەنێت. ئەگەر بیانەوێ بگوێزنەوە ناو شار، زۆر جار ئیشیان دەست ناكەوێ و پێویستیان بە یارمەتی حكومەت دەبێ. ڕێژەی ئەو خێزانانەی ئاوارەببون لە ئاكامی تۆپ بارانەكان ساڵانە 15-20.000$ زیانیان لێدەكەوێت. كوردەكان بایی یەك تریلیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتوە لە (تۆپ بارانەكانەوە). تۆپ بارانەكان هەڕەشەش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن. توركیا و ئێران نایانەوێت (حكومەتی هەرێمی كوردستان) لە دۆخێكی جێگیردابێت، و ئەیانەوێ هێزی خۆیانی پیشان بدەن."

كاربەدەستەكە ووتیشی كە لە ناوچەی قەندیل، ئەو گوندانەی كەوتونەتەبەر تۆپ بارانكردن بریتین لە ئێنزا، و ڕازگەیی، و مارەدوو. ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بریتین لە وێزە، و كانی سپی، و ماران، و ئێنزا، و ماوەتاوا، و كۆدۆ، و لۆلان، هۆرنا، و دەربەند