ژیانی كوندەكانی كوردستانی عێراق: بامەڕنی

From Turkish Base,barmane area

قەزای ئامێدی: شارۆچكەی بامەڕنی

بامەڕنی نزیكەی 24 كم (15میل) لە سنوری توركیاوە دورە. 29 گوندی لەسەرە بە 1.715 خێزان لە دەوروبەری بامەڕنی.

دوو بنكەی توركی لە دەرەوەی بامەڕنین: بنكەیەكی پچوك دانراوە لەسەر گردێك، هەر لە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچكەكە و بنكەیەكی بەرین دانراوە لەسەر ڕێگایەك بە دووری كەمتر لە نیوكیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچكەكە. هەموو جموجۆڵێكی هاتووچون بۆ ناو و دەرەوەی بامەڕنی لەلایەن ئەم دوو بنكەیەوە چاودێری دەكرێت. هەردوو بنكەكە لە ساڵی 1996 دروستكران، لە ماوەی شەڕی ناوخۆ لە نێوان هەردوو حیزبە سەرەكیەكەی كوردی، بە ڕێگەی ڕیكەوتنێك لەگەڵا پارتی دیموكراتی كوردستان. گوندنشینێك ڕایگەیاند، "ڕێكەوتنەكە بەسەرچووە، بەڵام هێزە سەربازیەكەی توركیا پەسەندی ناكات چۆڵی بكات." سەرچاوەیەك ڕایدەگەینێت كە هێزەكەی توركیا موچەیەكی یەكجاری بە بڕی 300$ داوە بە هەریەك لە خاوەن موڵكەكان بۆ كرێ. ئەوان پەیمانیان دابوو هەموو ساڵێك 300$ بدەن، بەڵام هیچ موچەیەكی كرێ ی زۆرتر نەدراوە.

بنكەكانی سەربازی كاریگەریان هەبووە لەسەر خەڵكی ئاسایی لە بامەڕنی. هەراسان كردنیش بریتی بوون لە:
ساڵی دوو جار، هاوین و پایز پێش دورینەوە، سەربازەكانی توركی كێڵگەكانی چواردەوری بنكەكە بە ئاگری تانكەكان دەسوتێنن. تازەترین ڕوداو ڕویدابێت لە ماوەی چوار هەفتەی مانگی تشرینی یەكەمی 2009 بوو. نزیكەی 100 داری سێو و هەڵوژە لەلایەن هێزەكەی توركیاوە سوتێنرا.

سەربازەكانی توركیا تەقە لە جوتیاران دەكەن لەبەرئەوەی ماڵاتەكانیان دەهێننەوە زۆر نزیك دەبنەوە لە بنكەكە. كۆمەڵێك سەگی سەر بە هێزی توركیا بە ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە. سەگەكان پەلاماری ئاژەڵەكانی جوتیارەكان دەدەن. لە ساڵی 2008، سەگەكان 10 سەر مەڕیان كوشت. سەگەكان زۆرجار بە درێژایی ئەو ڕێگەیە دەسوڕێنەوە منداڵانی پێدا تێپەڕ دەبن بۆ خوێندنگە.
هەموو ڕۆژێك هێزەكەی توركیا تانكەكان لێدەخوڕێ لە بنكەكەی خواروی شارۆچكەكە، بە درێژایی ڕێگە سەرەكیەكە بۆ ناو بنكەی چاودێری لەسەر گردەكە، خەڵكی دەتۆقێنن.

پیاوێكی مەسیحی ڕایگەیاند كە لە ماوەی بەهار یان هاوینی 2008، ژمارەیەك بۆمب تەقیونەتەوە لە نزیك ئانیشكی (گوندێكە لە نێوان بامەڕنی و ئامێدی)، و كە نزیكترین دانە لە دووری نزیكەی 200 مەتر لە گوندەكەوە كەوتوە. كاتێك تەقینەوەكە ڕویداوە هاوسەرەكەی لە ترسا بوراوەتەوە و ئەویش بردویەتی بۆ خەستەخانە

لە كوێ پەیمان هەبێت، مەرگەساتی لێ یە

From barmane area