ژیانی كوندەكانی كوردستانی عێراق: كانی ماسی

From Turkish Military Base,Kani Mase area


"ئێمە كەسمان ناوێت لێرە چاودێری هەموو شتێك بكات ئێمە دەیكەن. دەمانەوێت بتوانین ئازاد بین بچینە هەر گوندێك، بە بێ ترس. ئێستا، ئەگەر ئاژەڵێك جیابێتەوە لەوانی دیكە، جوتیارەكان ئازاد نین بچن بگەڕێن بەدوایاندا. ئەگەر بچن، هێزی سوپای توركی لەوانەیە تەقەیان لێبكات."

لە كانی ماسی، كاك نادر بە ڕێكخراوی ووت: "توركەكان بنكەكانیان لە نزیك شارەكە لە 1996ەوە دامەزراند. توركیا ئێستا بەردەوام بۆردومان و تۆپ بارانی چوار گوندی خۆجێیی كردوە – دوانی مەسیحیەكان و دوانی موسڵمانەكان."

توركیا بۆردومان و تۆپ بارانی گوندی سەردەشتی مەسیحی كرد لە ماوەی 3-10ی كانونی یەكەمی 2008. تەنها نۆ خێزان ماونەتەوە لە ناو گوندەكە، هەرچەندە پەنجای دیكە گەڕاونەتەوە بۆ وەرزی دورینەوە لە هاویندا.

گوندی كارا، لەو لایەی دیكەی چیاكە لە سەردەشتی، لە ساڵی 1997ەوە دروستكرایەوە، بەڵام لە ساڵی 2000 چۆڵكرایەوە لەسەر حسابی بۆمبارانی توركی. دایكی خێزانێك بە ڕێكخراوی ووت: "ئێمە گەنم، جۆ، مەڕ، مانگا، دار، هەموو شتێكمان هەبوو... هەروەكو ئەنفال وابوو. ئێمە هەر یەكسەر هەڵهاتین. ئێمە زۆر ئەترسین."

گوندی هێلوەی موسڵمان لە سەردەشتی دیارە. هێلوە چۆڵكرا هەر كە مەخفەردەرەوەی توركیا لەسەر چیاكە لەسەریەوە جێگیركرا.

یەكماڵە گوندێكی موسڵمانە. هەموو دانیشتوانەكەی چۆڵیانكردوە لەسەر حسابی بۆمباران، و تۆپ باران لە بنكەی توركی نزیك لەو ناوە. یەك جوتیار هەموو 10-15 ڕۆژ جارێك دەگەڕێتەوە بۆ بژاركردنی باخەكەی و پاككردنەوەی دارەكانی میوەی خۆی. لە كۆی 150 خێزانی پێشتر لەو گوندە دەژیان، 20-30 كەس ناوبەناو دەگەڕێنەوە ئیش لە زەویەكانیان دەكەن.

گوندی مێركەجیای مەسیحی تەنیشت یەكماڵەیە. كاك عەلی بە ڕێكخراوی ووت: "ئەم گوندە سێجار هێرشی كراوەتە سەر لە 1994 بۆ 1996. سوپای توركی هاتنە ئێرە بۆ سەر ماڵەكەی ئێمە لە 1994، براكەمیان برد و ئازاریاندا. قۆڵیان شكاند و كیسەیەكی نایلۆنیان كرد بەسەریدا بۆ ئەوەی بیخنكێنن... دواتر ڕایكرد بەڵام لەو كاتەوە ناساغە."

دوای 1996، خەڵك دوبارە گوندەكەیان دروستكردەوە و 200 خێزان هاتنەوە ماڵەكانی خۆیا هەتاكو زستانی 2007، كاتێك توركیا هێرشەكانی دەستپێكردەوە. هەر 200 خێزانەكە ماڵەكانیان چۆڵ كردەوە و سیانزە پیاو ماونەتەوە ئاگایان لە موڵكەكان بێت.
لە تروانیش، ڕێكخراوی تەنها چاوی كەوت بە وێرانە. كاك داراوە، ڕێبەرێكی خۆجێیی، ووتی كە گوندەكە لە 1998 بە سەختی هێرشی كراوەتەسەر. دەستیشی ڕاكێشا بۆ مەخفەرە سەربازەیەكەی توركی لەو نزیكانە و ووتی مەخفەرەكە چاودێری جموجمۆڵی مرۆڤەكان دەكات.

لە 25ی نیسانی 2009، ڕێكخراوی سەردانی ئەم ناوچەیەی كردەوە. گوندشینەكان هێشتا بێزاربون لە بونی بنكەی توركی لە كانی ماسی. ئێستا، بەبێ تێبینی، سەربازەكانی توركی لە شەودا خاڵەكانی پشكنین لێدەدەن. لە بۆنەیەكدا لە زستانی 2006-2007، خێزانێك لە خاڵی پشكنینەكە ڕاگیرا بوو لە كاتێكدا خەریكی هێنانی ئەندام خێزانێكی ناساغ بون بیبەن بۆ خەستەخانە لە كانی ماسی. خێزانەكە زۆری بۆ هێنرا بوو پەیوەندی بە ئاسایشەوە، جیهازی ئاسایشی كوردی، بكات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە چونەكەی بۆ خەستەخانە. لە بۆنەیەكی دیكەدا،تەقەمەنی دانرابوو لەسەر ڕێگەكەی دەچێت بۆ ناو گوندەكە. ئاسایش بانگ كران بەڵام نەیانتوانی بزانن كێ كەرەسەی تەقینەوەكەی داناوە. زنجیرەی ڕوداوەكە هەستێكی پڕ لە ترسی چاند لە نێو گوندنشینەكان، پێیانوابوو كە لەلایەن هێزەكەی توركیاوە چێنراوە.
قایمقامی كانی ماسی بۆچونێكی پێچەوانەی دەربڕی، ئەو پێیوابوو كە هێزەكانی توركی لە ناوچەكە كێشەیان نەناوەتەوە، هەروەها كە توركەكان تەنسیقی ئیشەكانی خۆیان لەگەڵا هێزی پێشمەرگە دەكەن و هەماهەنگن لەگەڵا حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە كوێ پەیمان هەبێت، مەرگەساتی لێ یە
From Kani Mase area