رستەیەكی دووبارەكراوەی بێ هیوا
داواكارییەكی بەپەلە لەناو ئاوارەكانی كامپی مەخمووردا دەنگیدایەوە، لەوانەی كە رێكخراوی (CPT) بەمدواییە چاوپێكەوتنی لەگەڵدا كردبوون. "ئێمە تەنها ئاشتیمان دەوێت." چاومان بەنزیكەی (30) ئەندامی خێزان كەوت لەشاندی ئاشتی كامپەكە، ئاماژەیەكی نیازپاكی بوو بەرامبەر بەوەی كە پێی دەوترا "سیاسەتی كرانەوەی" توركیا بەرامبەر بە مەسەلەی كوردی لەمانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا. لەپاش ئەوەی نزیكەی یەك ملیۆن كەس پێشوازییان لە شاندە بیستو شەش ئەندامییەكە كرد، لەگەڵا (8) هەشت ئەندامی (PKK)دا، لەكاتی گەڕانەوەیاندا بۆ كوردستانی باكوور (باشووری توركیا)، دەستبەجێ دەستگیركرانو پاشان ئازادكران بەڵام لەژێر چاودێریداو ئێستا توركیا حوكمی پازدە ساڵی بەسەر هەریەكەیاندا دەسەپێنێت. ئەندامانی خێزانەكان لەهەموو تەمەنێك بوون، ژنو پیاو، وهەر كەسێك بیویستایە قسەبكات دەرفەتی دەدرایە. ئەوە بەڵگەبوو لەسەر ئەوەی پەیوەندییەكانی ناو كامپەكە چۆن كاری دەكرد.
"ئێمە دەمانزانی كە لەوانەیە دەستگیربكرێن یان بكوژرێن." یەكێك لە كوڕە گەنجەكان، كە باوكی ئەندامێكی شاندی ئاشتی بوو، پێی وتین. پیاوێكی بەتەمەنتر، كە چاوەكانی پڕبوون لەفرمێسك، وتی "ئێمە بەدەست جەنگی توركیای دژ بەئێمە ماندووبووین." ئافرەتێكیش ئەم پرسیارەی كرد "ئایا داواكردنی ئێمە بۆ مافە سەرەتاییە مرۆڤایەتیەكانمان شتێكی زۆرە؟".
لەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەندامانی شاندی ئاشتییەكە كرابوون بریتیبوون لە "بڵاوكردنەوەی پروپاگەندە بۆ رێكخراوێكی نایاسایی"و "بەشانوباڵهەڵدانی تاوانو تاوانكاران"دا. پێدەچێت لەسایەی سیستەمی یاسایی توركیدا كە هەركەسێك داوای كەرامەتو مافەكانی خۆی بكات ئەوا بە هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەت دەژمێردرێت. لەڕاستیدا، قایمقامی شاری (سِعِرْد)، سەلیم صادق، بەم دواییە بەتۆمەتی بەكارهێنانی ووشەی "كوردستان" لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بە ساڵێكو دە مانگ زیندانی تاوانباركرا گوایە هەستاوە بە پڕوپاگەندەكردن لەبەرژەوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)
بڕوانە
[http://bianet.org/english/freedom-of-expression/121608-1-year-and-10-months-in-jail-for-mayor-selim-sadak]
لەلێدوانێكی گروپەكەدا وتیان "بەحكومەتەكانتان بڵێن كە پشتگیرییان بۆ توركیا رابگرن." جەنگی بێدەنگی حكومەتی توركیا دژی كوردەكان زیادەڕەوی زۆری تێداكرا. "ئێمە تەنها ئاشتیمان دەوێت،" زۆر بەڕاشكاوانە بەئێمەیان ووتو بێزاربوون لەو تۆمەتانەی كە هەژدە ساڵا لەمەوبە لەماڵەكانیان دەربەدەریكردن.
لەمانگی شوباتی ئەم ساڵدا، پارێزەر (ئیبراهیم بیلمەز) لەزاری بریكاردەرەكەیەوە (عبدالله ئۆچالان) لە كۆنفرانسی شەشەمی نێودەوڵەتییدا سەبارەت بە یەكێتی ئەوروپاو توركیاو كورددا وتی "ئەوەی ئامانجی ئێمەبوو لەگەڵا گەیشتی گروپەكانی ئاشتی بریتیبوو لە نیشاندانی ئەوەی سەرەڕای هەموو ئێشوئازارەكانیان بەڵام كوردەكان هێشتا ئامادەن بۆ ئاشتی... بەڵام ئەمە پشتگوێخرا. دەوڵەت هیچ رێزگرتنێكی نییە لێرە. جەنگێك لەئارادایەو خەڵكی دەمرن، پیاوانی دەوڵەت پێویستیان بەوەیە بۆ ئاشتی ئامادەبن وەك چۆن هەمیشە بۆ جەنگ ئامادەن."
لەدەرەوەی ئەو باڵەخانەیەی كە ئێمە چاوپێكەوتنمان تێداكرد، پەیكەری ئافرەتێكی لێبوو كە منداڵێكی بەباوەشەوەبوو. كاتێك كە پرسیارمان دەربارەی ئەو واتایەكرد كە ئەو پەیكەرە دەیبەخشێت، پێیان وتین "لەكاتی هەڵهاتنیان لەدەست سوپای توركیا كیانیان لەدەستداوە. ئێمە پێش هاتنمان بۆ ناوچەی مەخموور هەوڵمانداوە لەشەش جێگەی دیكەدا بمێنینەوە. وەرزەكە وەرزی زستان بوو، وخەڵكێكی زۆر لەسەرما رەقبوونەوەو لەڕێگا مردن."
با هەموو ئەوانەی لەناو حكوومەتی توركیادانو هەموومان پێكەوە گوێ لەو رستەیە بگرین كە هەمیشە دووبارە دەكرێتەوە "ئێمە تەنها ئاشتیمان دەوێت." با پێكەوە هەموو شتێكمان بخەینە مەترسییەوە، وەك ئەوەی شاندی ئاشتی كامپی مەخموور كردی، تەنها لەپێناوی دادپەروەریو كەرامەتدا