خالد قادر محمد


خالد قادر محمد
بەڕێوەبەری سەنتەری لاوانی رانیە

كاتێك كەسێك دەڕوانێتە چاوەكانی (خالد قادر محمد)، هیچی تر زیاتر لەئاگری سۆز‌و خۆشەویستی بۆ خەڵكەكەی نابینیت. كاتێك كەسێك گوێی لە چیرۆكەكەی دەبێت، ئەو كەسە سەرسوڕماو دەبێت لەوەی كە چۆن ئەو سۆز‌و خۆشەویستییەی هەرگیز بەهۆی ئەو ئێش‌وئازار‌و توندوتیژییەی كە دژ بە خۆی‌و میللەتی كورد كراوە نەكوژاوەتەوە.

ناوبراو لەساڵی 1975 لەشاری رانیە لەدایكبووە‌و گەورەترینی (11) براو خووشكە. تەنها چەند یادگارییەكی كەمی منداڵی لەبیرماوە. "ئەو نەوەیەی كە منی تیایدا لەدایكبووم لەكاتێكی سیاسی ناهەمواردا هاتۆتەكایەوە. لەسایەی حوكمی رژێمی بەعسدا ژمارەیەكی زۆری كورد كوژراون‌و ئازاردراون‌و گیراون‌و سەرنگوومكراون." "لەبەر ئەوەی من گەورەترینی ماڵەوە بووم، دەبوایە من لێپرسراوبم لە خوشك‌و براكانم، بەتایبەتی لەو كاتەوەی كە باوكم نەخۆشكەوت لەو كاتەی كە من هێشتا گەنج بووم." "هەوڵمدا كە فێریان بكەن‌و من خۆم خوێندنم جێهێشت لەپێناو پەیداكردنی پارە بۆ خێزانەكەم. هەستام بە فرۆشتنی جگەرە لەسەر عەرەبانەی دەستی لەناو بازاڕدا." "زۆرم حەز لەخوێندنەوە بوو، هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر كەم كتێب بەزمانی كوردی هەبوون، بەڵام كتێب هەبوون كە بەزمانی عەرەبی نووسرابوون لەگەڵا ژمارەیەكی زۆری رۆژنامەی عەرەبی. هەتا بۆمكرا خەریكی خوێندنەوە دەبووم."

لەساڵی 1989دا، خالد بەجوانی ئەو رۆژەی بیر دێتەوە كە لەلاین رژێمی بەعسەوە دەستگیركرا. خالد‌و هاوڕێیەكی بەناوی عمر لەژێر هەڕەشەی چەكدا لەلایەن سەربازەكانی سەددامەوە بران بۆ یەكێك لە زیندانە بەدناوەكانی سەددام لەشاری كەركوك. "بەناو حەوت دەرگادا بردمیان بەرەو ژێزەمینی بەندینخانەكە‌و لەوێ‌ دۆزەخم بەچاوی خۆم بینی پاشان بردیانم بۆ بەغدا " خالد ساڵێكی تەمەنی خۆی لەو دۆزەخەدا بەسەربرد.

پاش سەری كەنداو خالد و بەشێكی زۆری زیندانیەكان لەبەندینخانە ئازادكران پاشان بەفەرمانێك داوایان لێكرا پەیوەندیی بەهێزی سەربازی بەعسەوە بكەن، بەڵام خالد خۆی لەچیاكاندا حەشاردا تا راپەڕینەكەی ساڵی 1991. خالد ئەو رۆژەی بیردێت كە راپەڕین دژی رژێمی سەددامی تیادا بەرپابوو لەشاری شاری رانیە. لە 5/3/1991 ژن‌و پیاوو منداڵا رژانە سەرشەقامەكان‌و ژیانی خۆیانیان دەستكەوتەوە. بۆ ماوەی مانگێك خەڵكی زۆر خۆشحاڵبوون‌و هەموو پێكەوە لەماڵەوە كۆببوونەوە. بەڵام كاتەكە زۆر كەمی خایاند كاتێك ناچاركران هەڵبێن لەپاش شكستهێنانی راپەڕینەكە.

خالد لەسەفەرێكی دوورودرێژدا بەرەو ئێران بەڕێ كەوت‌و لەڕێگا ژمارەیەكی زۆری خەڵكی بینی بەمردوویی. ژمارەیەكی زۆری خەڵكی پیر‌وپەككەوتەو منداڵا بەدرێژایی شەقامەكە لەملا‌و لەولا كەوتبوون‌و مردبوون.

لەپاش ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان هەستا بەدامەزراندنی ناوچە دژەفڕینی باكوور، خالد‌و خێزانەكەی لەگەڵ زۆربەی ئەوخەڵكەی كە ئاوارەبوبوون گەڕانەوە. پاش چەند سالێك خالید زیاتر لە پێویستی دەستكەوتنی پارە دەبوایە شوێنی حەوانەوەو فێركردن بۆ لاوانی رانیە دابینبكات. بەكاركردن لەگەل گروپێكی لاوانی هونەرمەند، خالد داوای لە ksc كرد ‌و سەنتەری لاوانی رانیەی كردەوە كە "سەرەتا بەژوورێك دەستمانپێكرد‌و هەندێك كورسی‌و قەنەفەی شكاوی تێدابوو كە حكوومەتی پێی بەخشیبووین." سەرەتا بەكردنەوەی كۆرسێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزیی پاشان بە كۆرسێكی فێربوونی دروومان دەستمانپێكرد." "پاشان كۆمپیوتەرێكمان دەستكەوت‌و پەنجا فێرخوازمان هەبوو بۆ فێربوونی بەرنامەی وێرد لەسەر ئەو تاكە كومپیوتەرە." لەپاشاندا خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتیشمان دەستكەوت. مامۆستاكان خۆبەخشانە خزمەتیان دەكرد‌و كۆرسەكانیان دەوتەوە.

خالد ئێستا بەڕێوەبەری سەنتەری لاوانی رانیەیە‌و ئێستا ماوەی نۆ ساڵە لەو سەنتەرەدایە. سەنتەرەكە پۆلی هونەر‌و پرۆگرامی كۆمپیوتەر‌و مۆسیقا‌و وەرزشی هەیە. ئەم سەنتەرە سەربەخۆیی خۆی هەیە بەڵام لە لایەن رێكخراوێكی كوردیەوە بەناوی منداڵپارێزی كوردستان سەرپەرشتی ‌وهاوكاری دەكرێن . رۆژانە خزمەت بە نزیكەی 200 لاو دەگەێنێت. چاوەكانی خالد لەخۆشی‌و سەربەرزییدا دەبریقێنەوە كاتێك لاوەكان ئامادەدەبن لەسەنتەرەكەیدا.

خالد مێژووی خۆی دەزانێت‌و گرنگی لەیادنەكردنی ئەوەی خەڵكەكەی لەكوێوە هاتوون دەزانێت بۆ ئەوەی بتوانێت داهاتوویەكی باشتر دابینبكات. دەیەوێت ببینێت كە میللەتی كورد بۆی نەنووسراوە لەمێژوودا بسڕدرێتەوە.

هەروەها خالد هەوڵدەدات دەستی میللەتەكەی بگەێنێت بەدەستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چونكە باوەڕی وایە كە ئێمە هەموو یەك خێزانین لەمرۆڤایەتیدا‌و پێویستمان بەوەیە كە پەیوەندییەكی مرۆڤانەی راستەقینە پێكەوەمان ببەستێتەوە. هێشتا كاتەكە ناهەموارە بۆ كوردەكان. "هێشتا چەند گروپێكی توندڕەو شۆڤینی هەن كە باوەڕیان وایە گەلی كورد هیچ مافێكی ژیانی نییە." خالد دەزانێت كە كوردەكان هێشتا شەڕێكیان لەبەردەمدایە بۆ مانەوەیان. "لەگەڵا ئەوەشدا، ئەم شەڕە بەچەك‌و تفاق ناكرێت، بەڵكو لەڕێی دۆزینەوە‌و بنیاتنانەوەی خۆمان دەبێت‌و گەنجەكانیش دەبێت هەڵگری ئەم مەشخەڵە بن."

خالد هاوڕێ‌و راوێژكارێكی مەزنی تیمەكانی رێكخراوەكەمانە بۆ بەدەنگەوە هاتن‌و یارمەتی دانی ئاوارەكانی تۆپبارانی بناری قەندیل. پەیوەندییەكەمان تا دێت بەهێزتر‌و قوڵتردەبێت. ئێستا دەستمان لەدەستی یەك ناوە‌و هیوادارین كە خێزانی مرۆڤایەتی بدۆزینەوەو بنیاتی بنێینەوە