شوانه‌کان و مه‌ڕه‌کان و سه‌ربازه‌کان ..
له‌ڕۆژێکی باراناوی ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزه‌دا، تیمه‌که گه‌شتیان کرد بۆ سه‌ر به‌رزایی دۆڵه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چاویان بکه‌وێت به‌و دوو شوانه‌ی که نزیکه‌ی سێ هه‌فته‌یان له گرتووخانه‌ی ئێران بردبووه سه‌رله مانگی نۆی ڕابردودا. ئه‌و دوو برایه که ته‌مه‌نیان له نێوان بیست بۆ بیست و پێنج ساڵ ئه‌بێت، ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌له‌وه‌ڕاند له دوری نزیکه‌ی سێ کیلۆمه‌تر له سنوری ئێرانه‌وه کاتێک ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه که له لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی سنوری ئێرانه‌وه فڕێنراون. تیمه‌که ویستیان به‌سه‌رهاته‌که‌یان ببیستێت.
تیمه‌که چاوپێکه‌وتیان له‌گه‌ڵ دوو براکه ئه‌نجامدا، نه‌ریمان وتاهرقادر، له گوندێکی بچکۆله‌دا که هاوکارێکی تیمه‌که له‌وێ ژیابوو وه خزمیشیانبوو. (شایانی باسه له‌به‌ر ئه‌و بارانه به‌هێزه‌ی که له ناوچه‌که‌دا ئه‌باری دوو براکه نیگه‌رانی ئه‌وه بوون که نه‌توانن بچنه ناو گونده‌که‌یان، وه‌هه‌روه‌ها زیاتر له کاژێرێک به پێ ڕۆیشتنه خواره‌وه بۆ بینینی سی پی تی) . له‌گه‌ڵ چا خواردنه‌وه و له پاڵ ڕۆشنایی په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچووک و زۆپایه‌کی نه‌وتدا، براکان به‌سه‌رهاته‌که‌ی خۆیان گێڕایه‌وه. هاوکاره کورده‌که‌ی تیمه‌که، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، کاری وه‌رگێڕانی ده‌کرد.
به ووته‌ی تاهیر و نه‌ریمان، ئه‌وان مێگه‌له‌که‌یان ده‌له‌وه‌ڕاند که نزیکه‌ی هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ بووه له نزیک کێله شین، له ناوچه شاخاویه‌کانی سیده‌کان. هه‌موو هاوینێک ئه‌م خێزانه ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به کار هێناوه بۆ له‌وه‌ڕاندن. له به‌ره به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژی مانگی نۆدا، نه‌ریمان به‌شێک له مێگه‌له‌که‌ی برد بۆ ناوچه به‌رزتره‌کان، هه‌رچه‌نده دو براکه جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌ر سه‌ر به کوردستانی عێراقن. هه‌ر له‌و به‌یانیه‌دا سێ سه‌ربازی ئێرانی به‌سه‌ر شاخه‌که‌دا هاتنه خواره‌وه‌و پرسیاریان له نه‌ریمان کرد که خه‌ریکی چیه له‌و ناوچه‌یه. ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه که ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌کانیانه، بۆیه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا بن. کاتێک تاهیر له دووره‌وه براکه‌ی بینی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کاندا، یه‌کسه‌ر هات بۆ لای. سه‌ربازه‌کان هه‌ر که سه‌رنجی تفه‌نگه‌که‌ی تاهریان دا ، پرسیاری ئه‌وه‌یان کرد که بۆچی چه‌کداره. براکان وتیان که ئه‌و چه‌که‌یان پێویسته بۆ پارێزگاری کردن له مه‌ڕوماڵاته‌کانیان له گیانله‌به‌ری دڕنده. به پێی ووته‌ی براکان، سه‌ربازه‌کان داوایان کردووه که تاهر چه‌که‌که‌یان بداتێ، ئه‌میش به قسه‌ی کردوون. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ش چاویان به‌ستوونه‌ته‌وه و به ڕێ‌ڕۆیشتن بردوویانن بۆ بنکه سه‌ربازیه‌که‌ی خۆیان له‌سه‌ر شاخه‌که.
براکان ئه‌وه‌یان به تیمه‌که ڕاگه‌یاند که له بنکه‌که‌یان لێیان دراوه له لایه‌ن سهربازهکانهوهو له خواردنیش بێبه‌ری کراون. هه‌رکه دایکیان به‌م هه‌واڵه‌ی زانیبوو، یه‌کسه‌ر چوبووه سه‌ره‌وه بۆ بنکه‌که تاوه‌کو داوای به‌ربوونیان بکات. کاتێک سه‌ربازه‌کان دیبوویان به‌ره‌و ئه‌وان دێت، چه‌ند گوله‌یه‌کیان به‌سه‌ر سه‌ریدا ته‌قاندبوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له ڕۆیشتن. براکان ئه‌وه‌یان وت که له ناو بنکه‌که‌یاندا چاوی دایکیان به‌سته‌وه و ده‌ستیشیان له دواوه که‌له‌پچه کرد. به‌و جۆره هێشتیانه‌وه تا هه‌شت کاژێر، ئنجا ئازادیان کرد.
براکان به تیمه‌که‌یان ڕاگه‌یاند که دوو ڕۆژ له‌و بنکه‌یه‌ی سه‌رسنور به ده‌ست به سه‌ری ڕایانگرتوون، پاشان گواستویاننه‌ته‌وه بۆ زیندانی سیخوڕی سیاسی له ناو ئێران، که له‌و شوێنه‌دا جیا کراونه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵکراوه. ئه‌وان وتیان که پرسیاریان لێ کراوه، ئایا ئه‌وان ئه‌ندامی (په‌که‌که یان پژاک) ن، بۆچی چه‌کیان هه‌ڵگرتووه، چی‌یان کردووه به‌و شێوه‌یه نزیک بوونه‌ته‌وه له سنور. ئه‌وه‌یان بۆ تیمه‌که باسکرد که تا چه‌ند هه‌ردووکیان ترساون له‌وه‌ی که ڕه‌نگه هه‌رگیز ئازاد نه‌کرێن، یان له‌وانه‌شه بکوژرێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیان داوه که خۆیان به ئازا و نه‌ترساو پیشان بده‌ن. دواجار بردبوویانن بۆ زیندانی گشتی، که له‌وێش دوو ڕۆژ هێڵراونه‌ته‌وه. وتیان که نانخواردن و بار و دۆخی ئه‌وێ باشتر بووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نه‌بووه په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به هیچ که‌سێکه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان. باوکیان پشتی به هه‌ندێک خزم و ناسیاوی خۆی به‌ستبوو له ناو ئێران که شوێنی کوڕه‌کانی بۆ بدۆزنه‌وه. له کۆتاییدا که بۆی ده‌رکه‌وت چ ڕێگایه‌کی له‌به‌رده‌ستدایه، پاره‌ی دا به پارێزه‌رێکی ئێرانی که سه‌ردانیان بکات له ناو زیندان. براکان ئاماژه‌یان به‌وه کرد که ته‌نها ئه‌و سه‌ردانه شه‌ش ملیۆن دیناری عێراقی (5000 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی) تێچووه له‌سه‌ر باوکیان، به‌ڵام پارێزه‌ره‌که توانی براکان له زیندانی سیخوڕیه‌وه بگوازێته‌وه بۆ زیندانی گشتی له ئێران‌دا. دوای دوو ڕۆژ هه‌دوو براکه ئازاد کران وه توانیان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆیان ده‌رکه‌وت که له ماوه‌ی ده‌ستبه سهرییهکهیاندا، سی سه‌رمه‌ڕ دیار نه‌ماوه، که ئه‌وه‌شیان مه‌زه‌نده کردووه به حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی (نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زارو دووسه‌د و په‌نجا دۆلاری ئه‌مه‌ریکی). نرخی سه‌ر مه‌ڕه‌کان له‌گه‌ڵ کرێی پارێزهرهکهشدا،ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و کۆسپ و ئه‌زموونه ناخۆشه‌یان بووه هۆی زه‌ره‌رێکی ئێجگار گه‌وره که له بواری داراییشدا لێیان که‌وتووه.
تیمه‌که به نه‌ریمان و تاهریان ڕاگه‌یاند که به نیازن سه‌ردانی جێگری کۆنسۆڵی ئێران بکه‌ن له سلێمانی، تاوه‌کو پێی بڵێن ده‌رباره‌ی دۆسیه‌که‌ی هه‌ردوکیان. به‌م دواییانه تیمه‌که سه‌ردانی نوێنه‌ری کۆنسۆڵیان کرد بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی که له‌سه‌ر سنوره‌کان هه‌ن. نه‌ریمان په‌یامێکی هه‌بوو که تیمه‌که بۆی بگه‌یه‌نێت: " ئێمه ته‌نها ئه‌مانه‌وێت که بتوانین مێگه‌له‌کانمان بله‌وه‌ڕێنین بێ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مان لێ بکه‌ن، یان بمان ترسێنن به سه‌رباز، بێ ئه‌وه‌ی دوودڵی ئه‌وه بین که هه‌ر سات نا ساتێک ده‌کوژرێین'' .