ترێ ی شیرین یان تاڵاوی نه‌وت
پاش ئه‌وه‌ی CPT له ڕێگه‌ی هه‌واڵه‌کانه‌وه به‌وه‌ی زانی که چه‌ند گوندێک له ناوچه‌ی شه‌قڵاوه ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشانانیان ئه‌نجام داوه دژی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان که له ناوچه‌که‌یاندا کار ده‌که‌ن ، محمد پاش چه‌ند هه‌وڵێک توانی په‌یوه‌ندی بکات به‌و خه‌ڵکانه‌وه ، له ڕۆژێکی خۆره تاوی گه‌رمی مانگی ڕه‌مه‌زاندا که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و ناوچه‌که‌یان که نزیکه‌ی ۳ کاتژمێر له شاری سلێمانی یه‌وه دوور بوو.
کاک میرۆ ئه‌و که‌سه بوو که پێشوازی لێ‌کردین و زۆر به حه‌ماس و دڵخۆش بوو به بینینمان ته‌نانه‌ت خۆی و خێزانه‌که‌ی و دوو منداڵی به‌ڕۆژوبوون ئه‌وان خاوه‌نی چوار منداڵ بوون . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕۆژوش بوون به‌ڵام له خزمه‌تکردنی ئێمه‌دا به‌رده‌وام بوون به هێنانی ئاو و چاو و میوه کاڵه‌کێکی زۆر خۆشمان خوارد که له ناوچه‌که‌ی خۆیان چاندبوویان ، پاشان چه‌ند پیاوێکی به‌ڕێزی تر هاتنه لامان و باسی چیرۆکی خۆیان بۆ کردین که چۆن تووشی چه‌نده‌ها ناڕه‌حه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی بوونه‌ته‌وه .
کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی ئه‌مریکی له مانگی چواره‌وه ده‌ستی کردووه به لێدانی بیر له‌و ناوچه‌یه که سێ گوند له خۆ ده‌گرێت و نزیکه‌ی ۵۰۰ ماڵ تێیدا نیشته‌جێن و چه‌ند نه‌وه‌یه‌کیان به‌ڕێکردووه ، زۆرینه‌ی خاکی ناوچه‌که‌یان بۆ مهڕعا به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌م کۆمپانیایه له ناو باخ و ڕه‌زی گوندنشینان که‌مپ و بیرهنهوتیهکانی دامه‌زراندووه و زه‌ویه‌کانیان داگیرکراوه که به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین نه‌وه کاری تێدا کردووه .
به‌هۆی دروستکردنی که‌مپ و لێدانی ڕێگا له چوارده‌ری کاری کۆمپانیاکه ۷۰ دۆنم ڕه‌زوباخی موختاری ئه‌و گونده تێکدراوه ئه‌و به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه فرمێسک به چاویدا ده‌هاته خواره‌وه و باسی ئه‌وه‌ی کرد که ته‌نانه‌ت شۆفێری شۆفڵی کۆمپانیاکه‌ش له کاتی تێکدانی باخه‌که‌یدا ده‌گریان چونکه ئه‌وان له‌وه تێگه‌یشتبوون که بڕی ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه چه‌ندن که ده‌که‌وێته‌وه به‌ڵام ناچارن ئه‌و کاره بکه‌ن . له مانگی ئایاردا پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌زو باخه‌که‌ی تێکبدرێت له‌گه‌ڵ گوندنشینان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا ڕێگری له‌وه‌بکه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و کاری کۆمپانیاکه‌یان ڕاگرت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستگیریان کرد و هێزی ئاسایش و پۆلیسیان نارد بۆ پارێزگاریکردنی له کۆمپانیاکه ، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان له گوندنشینان کرد به‌وه‌ی که نابێت قسه بۆ میدیا و ڕۆژنامه‌نووسان بکه‌ن ، به‌ڵام گوندنشیان له‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌ترسان و به‌رده‌وامن له کاروکاسبی و ژیانی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌یان ، هه‌رچه‌نه کۆمپانیاکه ئه‌وه‌ی خستۆته به‌رده‌میان که ئه‌و زه‌وی و زارهیان به کرێ ی ۵ ساڵ لێوه‌ربگرێت بۆ هه‌ر دۆنمێک ۱۰۰$ بۆ یه‌ک ساڵ که ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه به‌رده‌وام ڕه‌تده‌کرێته‌وه که بڕه‌پاره‌یه‌کی بێ مانایه بۆ ئه‌و به‌ها ئابووریه‌ی که زه‌ویه‌کانیان هه‌یه‌تی که به هه‌زاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت که‌چی ده‌یانه‌وێ به‌و بڕه که‌مه ڕازیان بکه‌ن .
تاوه‌کوو ئێستا گوندنشینان ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و نایانه‌وێ وه‌کوو خێرێک پێیان بدرێت ، ئه‌وان به دوای ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیان بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کانیان و زۆر سوپاسی CPT کرد بۆ سه‌ردانی کردنیان .
کاک میرۆ و هاوڕێ یه‌کی پێشڕه‌ویان کردین بۆ ئه‌وه‌ی به باشی شوێنی کاری کۆمپانیاکه ببینین ، کۆمپانیاکه ته‌نها یه‌ک ڕێگه‌ی هێشتبۆوه که گوندنشیشنان لێوه‌ی هاتووچۆ بکه‌ن هه‌موو ئه‌وڕێگایانه‌ی که ده‌چنه سه‌ر باخ و بێستانه‌کانیان داخرابوو گوندنشینان ده‌بێت هه‌موو کات داوای ڕێگه پێدان له کۆمپانیاکه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌وێ که زۆرجاریش ڕێگه‌یان پێناده‌ن یاخود ده‌بێت به‌بێ به‌کارهێنانی سه‌یاره بچن .
ئه‌وه‌ی بینیمان ڕه‌ز و باخ و بێستانێکی گه‌وره و فراوان بوو که به‌داخه‌وه جۆره‌ها ترێ و میوه‌ی به‌تام و شیرین به داره‌کانه‌وه بوو که له‌به‌رئه‌وه‌ی ناهێڵرێت لێبکرێته‌وه خه‌ریکه ووشک ده‌بن .
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی کۆمپانیاکه که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرله‌ندی بوو به‌لایه‌وه سه‌یربوو که ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ ده‌یه‌وێت سه‌ردانی باخی ترێ و بێستانه‌کان بکات پاش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێدایین له‌گه‌ڵ کاک میرۆ و هاوڕێکه‌ی به‌ڕێکه‌وتین و سه‌رکه‌وتین به‌ره‌و گرد و دۆڵه‌کان که به ڕاستی سروشتێکی جوانی هه‌بوو ناوچه‌که ئه‌و هه‌موو ڕه‌زو باخه‌مان بینی ، بینیمان که چه‌ندین بورجی هه‌ڵکه‌ندنی بیره نه‌وت بوونیان هه‌بوو چه‌ندی ن کابینه‌و ئهفیس و شوێنی کارکردنی کۆمپانیاکه هه‌بوو ، کاک میرۆ ده‌ستی کرد به لێکردنه‌وه‌ی چه‌ند بۆڵه ترێ یه‌ک که به‌ڕاستی زۆر به‌تام و شیرین و خۆش بوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیشی پێداین له‌گه‌ڵ خۆمان بیهێنینه‌وه به ده‌م خواردنی ترێ و لێکردنه‌وه‌ی باسی جوگرافیا و مێژووی ناوچه‌که‌ی بۆ ده‌کردین ئێمه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کمان گرت ، کاتێک گه‌ڕاینه‌وه ئۆتۆمبیلێکی پڕ له چه‌کدار به ڕوویه‌کی تووڕه‌وه ڕێگه‌یان لێگرتین و په‌نجه‌یان له‌سه‌ر میلی کڵاشینکۆفه‌کانیان بوو که زێره‌ڤانی بوون ڕائیدێک داوای لێ‌کردین که کامێراکانی بده‌ینێ پاشان ویستی وێنه‌کان بسڕێته‌وه له‌م کاته‌دا کاک میرۆ که‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵی تا وه‌کوو بۆی ڕوونبکاته‌وه که ئێمه کێیین و بۆچی لێره‌ین ، ئێمه‌ش به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی ڕێکخراوه‌که‌مان نیشاندا که بۆ کارکردن له کوردستان ڕێگه‌پێدراوین پاشانیش کارمه‌ندێکی کۆمپانیاکه هاته لایان تاوه‌کوو ڕوونی بکاته‌وه که ئه‌وان ڕێگه‌یان پێداوین بێینه ئێره . کاک میرۆ له سندووقی سه‌یاره‌که چه‌ند بۆڵه ترێ یه‌کی ده‌رهێنا پێشکه‌شی زێرهڤانیهکانی کرد و پێی ڕاگه‌یاندن که هاتوون وێنه‌ی ئه‌و ڕه‌زو باخانه‌یان گرتووه پاشان ڕێگه‌یان پێداین برۆین .
ئێمه و کاک میرۆ زۆر دڵخۆش بووین که به سه‌لامه‌تی ده‌ربازبووین لێیان و توانیشمان ئه‌و شوێنه ببینین و چه‌ندین وێنه‌مان گرت ، پاشان پرسیارمان له کاک میرۆ کرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که دواتر تووشی لێپرسینه‌وه نابن به‌ڵام ئه‌و ووتی '' ئێمه له هیچ ناترسین ئه‌وان چی ده‌که‌ن با بیکه‌ن ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین ئێمه خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بین که ئێوه بتوانن له‌گه‌ڵمان بن و هاوڕێیه‌تیمان بکه‌ن '' .