ئێمه مێژوو ده‌نووسینه‌وه ..
باو و باپیرانمان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک لێره ژیاون و کاریان کردووه به‌ڵام ئێستا ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه که سه‌رچاوه ئاویه‌کان ووشک ببن و له‌ناو بچن و ئێمه‌ش ناچاربین ئێره جێبهێڵین .
کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی که باره‌گاکه‌ی له ئه‌مریکایه ده‌ستی به گه‌ڕانی نه‌وت کردووه له سه‌رووی گونده‌که‌وه که به هه‌مان شێوه له چه‌ند گوندێکی ناوچه‌که خه‌ریکن ئه‌گه‌ر هاتوو به ته‌واوه‌تی کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه له کۆتاییدا ده‌بێته مایه‌ی پیس بوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی نزیکه‌ی بیست گوند و له‌ناو ده‌چن .
ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی که میوانداریان کردین کاک له‌تیف که ده‌رچووی کۆلیژی یاسایه و کاک پشتیوان که خوێندکاره له کۆلیژی زانسته ئیسلامییه‌کان و چه‌ند هاوڕێیه‌کی چالاکوانیان پێکه‌وه له گرووپێکدا کار ده‌که‌ن به ناوی '' ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ژینگه و مافه گشتییه‌کان '' که ئه‌و ڕۆژه بۆ یه‌که‌م جار کارێکی مه‌یدانیان ڕێکخستبوو که ئامانج لێی کۆکردنه‌وه‌ی گوندنشینان بوو له چوار ڕیانێکی سه‌ره‌کی که شه‌قامی سه‌ره‌کی ناحیه‌ی سه‌رکه‌پکان بوو هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان بانگێشت کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵاتداران ، که‌داوایان ده‌کرد حکومه‌ت ئه‌و ڕێگه پێدانانه له‌و کۆمپانیایه وه‌ربگرێته‌وه ، ئه‌و عه‌قدانه‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌ت و کۆمپانیاکان ئیمزاکرابوون به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای هاووڵاتیان کراوه به پێی ووته‌ی خۆیان .
گوندنشینان داوایان ده‌کر کۆمپانیاکه ناوچه‌که‌یان جێبهێڵن . ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاشتی خوازین و ده‌مانه‌وێت به شێوازی ئاشتیانه کاربکه‌ین دژی کۆمپانیاکه . ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین گووتاره‌کانمان یه‌کبخه‌ین ، ئه‌م گرووپه داوایان له CPT کرد له‌گه‌ڵیان بین و هاوڕێیه‌تیان بکه‌ین .
له پاشنیوه‌ڕۆدا گرتبوونه‌وه‌که ئه‌نجامدرا ، که زیاتر له سه‌د گوندنشین له ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان به‌شداریان کردبوو
زۆرینه‌یان پیاو بوون .
ته‌نها CPT وه‌ک تاکه ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ له‌وێ ئاماده‌یی هه‌بوو. سه‌ره‌تا هاووڵاتیان له ته‌نیشتی شه‌قامه‌کانه‌وه وه‌ستابوون به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی کۆمپانیه‌که له گه‌ڕانه‌وه‌دا بوون له شوێنی کاره‌کانیان به‌چه‌ند پارچه دارێک ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که‌یان گرت و هاتووچۆیان لێگرتن و هاووڵاتیان به به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێک هاتنه به‌رده‌میان له‌وانه : '' ئاو ناگۆڕینه‌وه به نه‌وت گه‌شتوو گوزار نه‌وتی سه‌رزه‌وییه '' . '' بۆ گیرفانی به‌رپرسان سرووشتمان مه‌که‌ن وێران '' .
پاشان گوندنشینان بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن دووان که میدیاکارانی سه‌ربه‌خۆ و حزبی پێکهاتبوون . نزیکه‌ی کاتژمێرێک ناڕه‌زاییه‌تیه‌که‌یان به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و کاته‌ی هێزه ئه‌منیه‌کان گه‌یشتنه شوێنه‌که بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگاکه ، سه‌ره‌تا ڕێگه به ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان درا بۆ ڕۆیشتن پاشان ئۆتۆمبیلی کۆمپانیاکه پاشان نوێنه‌ری کۆمپانیاکه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌منی له مزگه‌وتێکی نزیک به گرتبوونه‌وه‌که چوونه کۆبوونه‌وه‌وه . نوێنه‌ری کۆمپانیا ئه‌وه‌ی به گوندنشینان ووت که ده‌یانزانی که ئه‌وان به پێی ڕێگه‌پێدانی حکومه‌ت کارده‌که‌ن . یه‌کێک له گوندنشینان ئه‌وه‌ی به CPT ڕاگه‌یاند که ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره توانیبێتمان ئه‌و خه‌ڵکه لێره کۆبکرێته‌وه ئه‌مه له مێژوودا ده‌نووسرێته‌وه .