خۆشی و ئاهه‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به توندوتیژی له‌که‌دار ده‌کرێت
.
زۆری ئه‌م جۆش و خرۆشه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
که هیوایه‌کی زۆر له گۆڕانکاری سیاسی به‌ڕێوه‌یه له ده‌رئه‌نجامه‌کانی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نوێ یه . هه‌رچه‌نه زۆرێکیش ترسیان له‌و گۆڕانکاریانه
هه‌یه که دێته ئاراوه ، خه‌ڵکی پێیان وایه که ئه‌مجاره یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستان بۆ یه‌که‌م جارتووشی شکست ده‌بێت به‌رامبه‌ر
ڕکابه‌ره‌که‌ی که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه . یه‌کێتی نیشتیمانی که له
لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت و سه‌رکرده‌ی ئه‌م
حیزبه چه‌ند مانگێکه به هۆی جه‌ڵته‌ی مێشکه‌وه له مانگی
دیسهمبهروه که‌س نه‌یتوانیه‌وه بیبینێت . که له ساڵی ۱۹۹۱خۆی و
پارته‌که‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانی کردووه ، بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان که له لایه‌ن جێگری یه‌که‌می ئه‌و کاته‌ی تاڵه‌بانیه‌وه
سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی مۆدێرنی نوێخواز و به‌ده‌ر
له‌و شێوه ته‌قلیدی و بنه‌ماڵه‌ییه‌ی که هه‌بووه . خه‌ڵکێکی زۆر له
کوردستانی عێڕاق تینوی گۆڕانن . هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان وایه ئه‌م گۆڕانه
هیوایه‌ک ده‌بێت بۆ دانانی سنوورێک . خه‌ڵکێکی زۆر له‌مه تێگه‌یشتوون و
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌رده‌وام له گهشهسهندنایه و به‌ره و فراوانی
ده‌چێت ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کێشمه‌کێشانه پێده‌چێت نه‌هێڵرێت ئه‌م
پرۆسه‌یه به شێوازێکی ئاشتیانه به‌ڕێوه بچێت و دژایه‌تی بکرێت .
تا ئێستا هیچ تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیر نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و
پۆلیسانه‌ی له‌وێ ئاماده‌ییان هه‌بووه نه‌یانتوانیوه ئه‌و کاره ئه‌نجام
بده‌ن ، به‌ڵام هاونیشتیمانیان که‌سێکیان ناسیوه‌ته‌وه که کاتی خۆی له
خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی ۲۰۱۱ ته‌قه‌ی له خه‌ڵکی کردووه و ئێستاش به
فه‌رمانی ئه‌و ئه‌و هێرش و توندوتیژیانه ئه‌نجام ده‌درێن ، به پێی چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌کیش CPT له‌وه ئاگادار کراوه‌ته‌وه که یه‌کێتی نیشتیمانی
چه‌کی به‌خشیوه‌ته هه‌واداران و لایه‌نگرانی خۆی
.
.
.