گه‌ڕان بۆ دادپه‌روه‌ری
له مانگی ئایاری ۲۰۱۳ ڕێکخراوی لێبوردنی
نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندی به تیمه‌که‌مانه‌وه کرد له سلێمانی که داوایان لێ‌کردین
له نزیکه‌وه چاومان به پارێزه‌ر کاک عمر بکه‌وێت که له که‌یسێک ئاگاداره که
پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرته‌کانیان ئاماژه‌یان پێداوه ، کاک
عمر به CPT
ڕاگه‌یاند که براکه‌ی له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر کراوه که
له‌و سه‌رده‌مه (حاکم قادر حه‌مه جان ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووه , به ناوی(حاجی حسێن قوله‌ره‌یسی ) که تووشی چه‌ندین
ناڕه‌حه‌تی بووه به هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵدا کراوه له زیندان ، به
چاوبه‌ستراوی هێڵراوه‌ته‌وه‌و لێیدراوه‌و زۆری ئه‌وه‌ی لێکراوه که چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک
واژۆ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵرێت بیبینێت یان بیخوێنێته‌وه یاخود بۆیان خوێندۆته‌وه
و داوایان لێکردووه واژۆی بکات ، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیکردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوور
بووه له ڕاستییه‌وه و ویستوویانه خه‌ڵکی تر تێوه‌بگلێنن . پاشان ئازاد ده‌کرێت ، حاجی حسێن سه‌فه‌ر ده‌کات
بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ئه‌و کێشه ته‌ندروستی وبرینداریانهی
که تووشی هاتووه له ماوه‌ی زیندانیکردنه‌که‌یدا .
ئه‌و کاته‌ی حاجی حسێن له ئه‌ڵمانیا بوو ، CPT چه‌ند لایه‌نێکی تری بینی که به جۆرێک له جۆره‌کان
ئاگاداری که‌یسه‌که بوون وه‌ک ڕێکخراوێکی تری نێوده‌وڵه‌تی ، CPT ئه‌وه‌شی زانی که ئه‌م که‌یسه په‌یوه‌ندی به که‌یسێکی
گه‌وره‌تره‌وه هه‌یه ، CPT توانی که‌سێکی تریش ببینێت که ئه‌ویش به هه‌مان
شێوه ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یه‌کی خراپ بووبۆوه ، هه‌روه‌ها CPT توانی له نزیکه‌وه به ڕێز خاتوو ساکارهاوسهری
قائیم قامی پێشوو ببینێت که له که‌شێکی ته‌مومژاویدا له زیندان گیانی له ده‌ست
دا .
ئه‌و کاته‌ی حاجی حسێن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوو ، که‌یسه‌که‌ی
ته‌میز ده‌کرێته‌وه ، بۆیه حاجی حسێن بڕیار ده‌دات به ویستی خۆی بگه‌ڕێته‌وه تاوه‌کوو
به شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه و یاساییانه که‌یسه‌که‌ی له ڕێگه‌ی دادگاوه کۆتایی
پێبێت ، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ، خۆی ته‌سلیم کردوو خرایه‌وه زیندان .
کاک عمر داوای له CPT کرد که سه‌ردانی براکه‌ی بکه‌ین له زیندان ، له
به‌رواری ۲۹ ی سێپته‌مبه‌ر سیان له
ئه‌ندامانی CPT
و کاک عمر و دوو پارێزه‌ر سه‌ردانمان کرد ، هه‌روه‌ها داوای له CPT کرد که له ڕۆژی دادگایه‌که‌دا ئاماده‌بین بۆ ڕۆژی
دواتر واته ۳۰ مانگ . پێیان وابوو که
پێده‌چێت دواهه‌مین دانیشتنی دادگا بێت و هه‌موو ئه تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی کرابوو
ڕه‌ت بکرێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسی له‌وه هه‌بوو که له کاتی گواستنه‌وه‌ی
له زیندانه‌وه بۆ دادگا کاره‌ساتێکی نه‌خوازراو ڕوو بدات و به زیندووی بگه‌یه‌نرێته
دادگا ، CPT
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌که گفتوگۆیان کرد پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن
پێیان ڕاگه‌یاند که ئێمه وه‌ک ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مانه‌وێت له نزیکه‌وه
چاودێری ئه‌م که‌یسه بکه‌ین و به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ین .
بۆ ڕۆژی دواتر له دادگا زۆر به په‌رۆشه‌وه بووین که حاجی
حسێن ببینین و دڵنیابین که به سه‌لامه‌تی ده‌گاته دادگا پاش ئه‌نجام دانی چه‌ند
دانیشتنێک بۆ چه‌ند که‌یسێکی جیاواز دواجار سوپاس بۆ خوا حاجی حسێن سه‌ره‌ی هاتوو بینیمان
، حاجی حسێن باسی له چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی خراپی کارمه‌ندانی زیندانه‌که کرد که پێشتر
چۆن به زه‌بری هێز وویستوویانه دانبنێت به‌و تۆمه‌تانه‌ی که بۆی هه‌ڵبه‌سترابوو
، CPT تێبینی ئه‌وه‌ی کرد
که ئه‌ستووری ئه‌و فایله‌ی که‌یسه‌که‌ی چه‌نده گه‌وره‌بوو که له به‌رده‌م دادوه‌ره‌که‌دا
بوو ، پارێزه‌ره‌که‌ی به CPT ڕاگه‌یاند که ڕاپۆڕتی پزیشکی دکتۆره‌کانی ئه‌ڵمانیایان
خستۆته به‌رده‌م دادوه‌ر ، داواکاری گشتی سه‌رنجی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه ڕاکێشا که جیاوازی
له ووته‌کانی حاجی حسێندا هه‌یه ، حاجی حسێن باسی له‌وه کرد که ئه‌و واژۆیانه‌ی
کراون هی ئه‌و نییه‌و زۆر جیاوازه له واژۆی خۆی ، دادوه‌ر بڕیاری دواخستنی که‌یسه‌که‌یدا
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڵێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌ڕسوڕمان بۆ حاجی حسێن ، هه‌ستی به
ترس و بێ هیوایی ده‌کرد کاتێک هۆڵی دادگای به‌جێهێشت ، حاجی حسێن به CPT ڕاگه‌یاند که ئه‌و دڵنیا نیه له داهاتووی خۆی
و ترسی له سه‌لامه‌تی گیانی هه‌یه هه‌ر بۆیه کاک عمر داوای له CPT کرد که به‌رده‌وام بن له پاڵپشتی براکه‌ی .
له شه‌شی ئۆکتۆبه‌ر جارێکی تر CPT سه‌ردانی حاجی حسێنی کرده‌وه له زیندان ، ئه‌مجاره
زیاتر هه‌ستی به دڵه‌ڕاوکێ و ترس ده‌کرد وه‌ک جارانی پێشوو به وته‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی
پاسه‌وانه‌کانیش به جۆرێک له جۆره‌کان گۆڕاوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ، وه‌ک پێویست مامه‌ڵه‌یه‌کی
یه‌کسانانه نابینێت و جیاوازی ده‌که‌ن و له ژێر فشارێکی دهروونيدا بووه .
وابڕیاره له ۱۳ تشرینی یه‌که‌م
دانیشتنی داهاتووی دادگا ئه‌نجام بدرێت , به‌ڵام له ۸ی ئۆکتۆبهرئهوهمان
بیست که پێده‌چێت که‌یسه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای ته‌ممیزی هه‌ولێر بکرێت که ئه‌مه‌ش
بۆته مایه‌ی ترس و بێ هیوایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه که چه‌ند مانگێک بخایه‌نێت
. CPT داوای ئازادکردنی
حاجی حسێن ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه نێو خێزانه‌که‌ی ، هه‌روه‌ها CPT داوا له دادگا ده‌کات که به جدییه‌وه ته‌ماشای
ئه‌و ڕاپۆرته پزیشکیانه بکات که حاجی حسێن به هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپه‌وه تووشی ناڕه‌حه‌تی
و ئازارچه‌شتن هاتووه . هه‌روه‌ها CPT داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ده‌کات که ڵێکۆڵینه‌وه‌ی وورد لهوڕهفتارو خراپ مامه‌ڵانه بکات که حاجی حسێن ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه له زیندان و په‌لکێشی ئه‌و
که‌سانه بکات بۆ به‌رده‌م دادگا که به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردووه.