به‌شداربووانی وۆركشۆپی ناتوندوتيژی خوازيارن زياتر فێربن :
له وه‌رزی به‌هار و هاوينی ۲۰۱۳ تيمه‌كانی بنياتنانی ئاشتی مسيحیCPT زنجيره‌يه‌ك خولی راهێنانی ناتوندوتيژی له ۱۲ وۆركشۆپدا پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی چه‌مكی ناتوندوتيژی بۆ خوێندكاران و چينه جياوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌رێمی كوردستان .
به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رايه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، تيمه‌كه‌مان توانی له ۵ ئاماده‌يی به به‌شداری مامۆستايان و ۱۸۰خوێندكاری كوڕ و كچ ئه‌م وۆركشۆپه پێشكه‌ش بكه‌ن ، دواتر له‌چه‌ند سه‌نته‌ر و ناوه‌ندێكی تريش هه‌مان وۆركشۆپ پێشكه‌ش كرا له‌وانه : قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری و كافێ ۱۱ له سلێمانی ، سه‌نته‌ری ئامێز له هه‌ڵه‌بجه ، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگخانه له قه‌ڵادزێ ، گوندی داره‌به‌ن له ڕانیه .
له كۆتايی وۆركشۆپه‌كاندا CPT به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی وۆركشۆپه‌كه و راگۆڕينه‌وه و پێشنيازی به‌شداربووان له شێوه‌ی راپرسيه‌كدا چه‌ند پرسيارێكی ئاراسته‌ی به‌شداربووان كردبوو .
بۆ CPT هاندانێك بوو كاتێك وه‌ڵامی به‌شداربووانمان پێگه‌یشت كه به په‌رۆشه‌وه له‌م وۆركشۆپه ده‌يانڕوانی ، بۆیه به باشمان زانی كه له‌م ڕاپۆرته‌دا بير و بۆچونيان بخه‌ينه ڕوو تاوه‌كوو كه‌رتی په‌روه‌رده و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی لێ ئاگادار بكرێته‌وه . هيوامان وايه كه ئه‌وانيش به گرنگی يه‌وه بڕواننه داخوازيه‌كانيان سه‌باره‌ت به فراوانكردن و گه‌شه‌پیدانی ئه‌م جۆره خول و وۆركشۆپانه .