داری نه‌فره‌ت
دنيا
ئاوه‌ژوبۆته‌وه دره‌خت زه‌وی وێران ده‌كات، پالما حه‌زناكه‌م ناوت بهێنم،
بۆنی باروت وبۆكڕوزی جه‌رگی دايكانت لێدێت، كه‌ناوی تۆم بيست باسی چۆنيه‌تی
زيادكردنی داهات وبه‌كارهێنان وجێگره‌وی نه‌وت وزۆری به‌رهه‌م له‌كاتێكی
كه‌مدا به‌حه‌سره‌ته‌وه‌بوم بابه‌ته‌كه به‌مامۆستاكه‌م ببڕم وبلَێم چۆن
ده‌كرێت ئه‌م داره بهێنينه كوردستان؟ زۆربه‌حه‌سره‌تی دوا وته‌ی
مامۆستاكه‌م بوم كه بڵێت ئه‌مه بابه‌تی ئه‌مڕۆمان بو كه‌زۆر
به‌خۆشحاليه‌وه ئيتر ده‌توانرێت ئه‌م دره‌خته ببێته‌جێگره‌وه‌ی نه‌وت
وئه‌م هه‌مو پێشێلكاری وماڵوێرانيه ڕونه‌دات به‌سه‌رمرۆڤ ومرۆڤايه‌تيدا.
به‌لام مه‌خابن بابه‌ته‌كه
(but) ێكی تێ كه‌وت وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌مو خه‌ياڵه‌كانمی وردوخاشكرد: ئه‌م دره‌خته بوه‌ته هۆی ماڵوێرانی وده‌ربه‌ده‌ری زياد له (5000000)
پێنج مليۆن كه‌س له‌كۆلۆمبيا، هه‌زاران خێزان له‌كێڵگه‌كانی خۆيان‌دا
بونه‌ته كرێكار به‌بڕێك پاره‌ی كه‌م ، چيرۆكی پيرێژنێك وكوڕه‌که‌ی ناخی
هه‌ژاندم كه‌وتی؟ سێ مانگه خه‌ريكی ئيشين له‌م باخه‌دا كه‌چی ڕه‌نجمان
به‌باچو، ئاگريان به‌رداوه‌ته باخه‌كه‌مان ، هيچ به‌روبومێكمان
بۆده‌رنه‌چوه ، مناڵه‌كانم هيچ نيه بيخۆن، تائه‌توانيت وێنێمان بگرن،
وێنه‌ی هه‌مو شتێك بگرن، باهه‌مو عاله‌م بزانێت كه‌ئێمه‌چيمان
به‌سه‌رهاتوه. حكومه‌ت وسه‌رمايه‌داروخاوه‌ن مڵكه‌كان سێ ته‌وه‌ری گرنگی
جه‌نگێکی درێژخايانن هاوڵاتيانيش قوربانی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمايه‌ن.
ئه‌وه‌ی
هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ماڵوژيانی خاوه‌ن مافه‌كان وێران ده‌كرێت
وهيچ سودله‌خيروبێری وڵاه‌ته‌كه‌يان نابينن جگه‌له‌ده‌رده‌سه‌ری
ونه‌هامه‌تی وده‌ربه‌ده‌ری له‌پاڵ ئه‌ماندا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كه‌می خاوه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندين كه‌بۆئه‌وه‌ی پاره‌ی زياتر بنێنه گيرفانيان ويژدانيان
ونكردوه.