ئایا گوێ لە دەنگی خەڵک دەگرن پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت؟چیرۆکی دانا جمال





لە 12/10/2012  لە شارەزوور لە کوردستانی عێراق، دانا جمال خوێندکاری قۆناغی دوانزەهەم بریاری دا ئامادەی وانەی وەرزش نەبێت بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات بۆ تاقی کردنەوەی داهاتوو.
لەو چەند ساڵەی پێشوودا پلان دانەرەکانی خوێندنگا بڕیاری ئەوەیان دا کە رِواندني درەختەکانی گۆڕەپانی خوێندنگاکە پێویست نی یە کە وای لە خوێندکاران کرد کە بە دوای سێبەری٢ /١ ٢ مەتری دیواری بەردیندا بگەرێن.
دەسەڵاتی حکومەت بڕیاری دا کە پێویست نییە گوێ لەو دەنگانە بگرێت کە داوای چاک کردنەوەی بینا ڕووخاوەکانی خوێندنگاکان دەکەن، دانا باجی ئەمەی دا کاتێک کە دیواری سنووری خوێندنگاکە ڕووخا بەسەریا کاتێک کتێبەکەی دەخوێندەوە.

  لە ١٧/٢/٢٠١٤ تيمه كه مان له كوردستانى عێراق سەردانی  هەڵەبجەی تازەی کرد ،
  ئەو شارە لەلایەن
سەدام حسێنەوە دروست کرا لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ئەوەی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بسەلمێنێ کە ڕاپۆرتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە زیادەڕەوی یەکی زۆر بوو. ئێستا ، بیناکانی خوێندنگاکان کە سەدام فەرمانی کردبوو بە پەلە دروست بکرێن درزی تێ بووەو دەڕوخێن.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا خێزانەکەی دانا زۆریان هەوڵ داوە کە کەسێک بدۆزنەوە کە هەندێک بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوە تراژیدی یە بگرێتە ئەستۆ، هەرچۆنێک بێت ، هەموویان ڕەتیان دەکردەوە و یەکێکی تریان تاوانبار دەکرد . وەزارەتی پەروەردە 
  داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا دەکات کە بە تاوانباریان دەزانێت.
باوکی دانا ، جەمال حەمە عزیز فتاح ،داوایان لە تیمەکەمان کرد کە سەردانی محمد کەریم بکەین کە بەڕێوەبەری پەروەردەیە بۆ
 ئەوەی ئەو شوێنە ببینن کە دانا ئەو ڕۆژە لێ ی دانیشتبوو.  ئەو بە هیوای ئەوە بوو کە بە ئامادە بوونی کەسانی نێو دەوڵەتی سەرنج ڕادەکێشێتەوە بۆ چیرۆکی کوڕەکەی.
 کە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ناوخۆییە ، چاوپێکەوتنی لەگەل تیمەکە کرد ( کاک جمال و کاک محمد ) KNNدوای ئەوەی کەناڵی
ڕۆژنامەنووسەکە بە تیمەکەمانی گووت کە ئەوان چەند مانگێك پێش ئەو تراژیدیایە ڕاپۆرتیان لەسەر مەترسیەکانی ئەو خوێندنگایە نووسیووە.
بەڕێوەبەری پەروەردە وتوویەتی کە 11 ڕاپۆرتیان ناردووە بۆ حکومەت و داوای تەرخانکردنی پارەیان کردووە بۆ چاک کردنەوەو بنیات نانەوەی خوێندنگاکە. حکومەت پارەیەکی کەمی تەرخان کرد کە ‌هیچ نزیک نەبوو لەو بڕەی کە بۆ بنیات نانی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ خوێندن پێویست بوو.
بارودۆخەکە گۆڕا لە دوای مردنی کورە لاوەکە. حکومەت لەناکاو پارەی دابین کرد بۆ چاک کردنی خوێندنگاکە، دیوارە کۆنەکە روخێنراو  دیوارێکی نوێ لە جێگاکەی دروست کرا بۆ پاراستنی خوێندکارەکان. خوێندنگایەکی دواناوەندی نوێ بەناوی داناوە كه بە تابلؤيه كى  بڕۆنزی جوانەوە دروست کرا، بەڵام دانا تازە ڕۆیشت.
 کاک جمال وتی "ئێمە داوا ناکەین کەس بەند بکرێت یان بکوژرێت ، ئێمە تەنها داوای ئەوە دەکەین کەسێک بڵێت داوای لێبوردن دەکەم ، وە گوێ لە دەنگی خەڵک بگرن پێش ئەوەی تراژیدیایەکی تری وا ڕوو بدات."
باوکی کوڕە لاوەکە و برا بچکۆلەکەی تیمەکەیان برد بۆ سەر گۆڕەکەی لەسەر گردێک لە دەرەوەی شار .زەوی خێزانەکە بە دیوارێکی بەردینی بەهێز پارێزراوە و بە چەند درەختێکی جوان سێبەر کراون.