ده‌ربازبووان و خانه‌واده‌ی قوربانیانی بۆمبارانکراوی گوندی زارگه‌ڵی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌، باسی به‌سه‌رهاته‌ تراجیدیاکه‌یان ده‌که‌ن و داوای ئاشتی و دادگه‌ری ده‌که‌ن.
هه‌رله‌ساڵانی ۱۹۹۰وه تا ساڵانی۲۰۰۷بۆ۲۰۱۲ ،سوپای تورکیا هێرشی سه‌ربازیان ڕێکخستوه‌ وئه‌نجامداوه‌ ،بۆ سه‌رناوچه‌ شاخاویه‌کانی کوردستانی عیراق ،وه‌ له‌ئێستادا تورکیا به‌هاوکاری ئه‌مریکا، به‌ناوی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان هێرش ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی تێکچوون و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌ ژیانی هه‌زاران جووتیار و شوان و کۆمه‌ڵگاکانیان.
تۆپباران و بۆمبارانی فڕرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا بووه‌ته‌ هۆی کوشتنی چه‌ندین هاولاتی مه‌ده‌نی و بریندارکردن و تێکدان و سووتاندنی چه‌ندین زه‌وی و زاری کشتووکاڵی و ژه‌هراوی بوونی مه‌ڕوماڵاتیان.
کاتێ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ نێوان په‌که‌که‌ و حکومه‌تی تورکیا ده‌ستی پێکرد، بووه‌ هۆی هیواو ئومێدی خه‌ڵکی کورد که‌ خه‌ونی له‌ مێژینه‌یان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ گومانیان هه‌بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌زموونێکی تاڵی مێژوویان هه‌بووه‌.
هیواکان بۆ ئاشتی خامۆش بوونه‌وه‌، کاتێک حکومه‌تی تورکیا له‌ ژێرناوی هاتنه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕی دژی داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوری و شاخاوییه‌کانی کوردستانی عێڕاق و سه‌ره‌کیترین هێزی دژی داعش په‌که‌که‌ی کرده‌ ئامانج له‌ به‌رواری مانگی حه‌وتی ۲۰۱٥ .
له‌ کاتژمێره‌کانی به‌ره‌به‌یانی ۱ی ئابی ۲۰۱٥ فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا گوندی زارگه‌ڵیان بۆمباران کرد، ژنێکی به‌ته‌مه‌ن بووه‌ قوربانی و هاوسه‌ره‌که‌یی و ۳ که‌س له‌ خزمانی برینداربوون.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هاتن بۆ یارمه‌تی و ده‌ربازکردنی برینداره‌کان فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کان جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه‌و بۆمبیان فڕێدا و موشه‌کی تریان هاویشت بۆ ده‌ربازبووانی هێرشی پێشووتر، که‌ بووه‌ هۆی کوژرانی حه‌وت که‌سی ترو زیاتر له‌ هه‌شت بریندار.
ده‌ربازبووان و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی قوربانییه‌کان ئه‌م ڕووداوه‌ تراژیدیایه‌ باس ده‌که‌ن
...