هه‌واڵی گرنگی ئه‌مڕۆ ..
هێزه ئه‌منییه‌کان، ڕێگریان کرد له گرتنی وێنه‌و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه ئاشتی خوازه‌که‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له شاری سلێمانی.
ئه‌م به‌یانییه هێزه ئه‌منییه‌کان، میدیاکاران و ڕۆژنامه‌نوسان و فۆتۆگرافهرانیان ناچار کرد له یه‌ک شوێن کۆببنه‌وه له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی مامۆستایان که نزیکه‌ی ۷۰۰-۸۰۰ که‌س به ئاشتیانه کۆبوبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی.
هێزه ئه‌منییه‌کان ڕێگریان له میدیاکاران و ڕۆژنامه‌نووسان و چاودێرانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کرد که ڕوماڵی بارودۆخه‌که بکه‌ن، ئه‌مه له کاتێکدا که ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پۆلیسی چالاکه مه‌ده‌نییه‌کان و ئاسایش بڵاوه پێکرابوون بۆ ڕێگری کردن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی مامۆستایان که له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی ۲ کاتژمێر گردبوونهوهوخۆپیشاندان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواکردنی مافه‌کانیان.
سیان له هێزه ئه‌منییه‌کان ڕێگریان له ئه‌ندامێکی چاودێری ڕێکخراوه‌که‌مان کرد بۆ گرتنی وێنه و ڤیدیۆ و ویستیان ئه‌ویش بخه‌نه پاڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که کۆکرابوونه‌وه و ڕێگریان لێکرابوو بۆ ڕووماڵ کردن.
به‌ڵام هاووڵاتیان توانیان له ڕێگای مۆبایله‌کانیانه‌وه ڕه‌وشی بارودۆخه‌که بڵاوبکه‌نه‌وه.