ئازادی ڕادەربڕین لە ژێر هەڕەشەدا

دادگاکانی کوردستانی عێڕاق، لەڕێگەی بەکارهێنانی یاساوە، قسەکردن لەگەڵ کۆنسۆڵخانەی ئەمریکاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ، بە کاری سیخوڕی لە قەڵەم دەدات

ڕاپۆرتێک دەربارەی دادگاییکردنەکەی ڕۆژی ١٥-١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ی ڕۆژنامەوانان و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەڤەری بادینان: شێروان شێروانی، شڤان سعید، ئەیاز کەرەم، هاریوان عیساو گوهدار زێباری

پوختە 

لە بەرواری ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، دادگای تاوانەکان هەولێر بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن" و "پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و چالاکی دژ بە سەقامگیری و ئاسایشی نەتەوەیی"، بە پشتبەستن بە ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان،  پێنج ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تاوانبار لە قەڵەمدا. هەریەک لە ڕۆژنامەوانان شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و چالاکوانان شڤان سەعید و هاریوان عیسا بە شەش ساڵ زیندانی سزادران. 

ئەندامانی تیمەکانی بوونیاتنەری ئاشتی، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بۆ مافی مرۆڤ، لە ڕۆژانی١٥ و ١٦ ی شوباتی ٢٠٢١چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکە بوون.

سی پی تی نیگەرانی قوڵی لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم  پرۆسە دادگاییکردنە نادادپەروەرانەیە لەلا دروستبووە. کە هیچ بەڵگەو هۆکارێکی قایلپێکەر لەناو هۆڵی دادگادا پێشکەشنەکرا کە سزاکەیان بسەلمێنێ. بەم بڕیارە دادگا ئەوەی سەلماند، کە قسەکردن لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی کۆنسۆڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەربارەی بارودۆخی مافی مرۆڤ تاوانی سیخوڕین، کە ئەمە مەترسسیە بۆ سەر چالاکی و توانای بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە کاریگەرانە لەم ووڵاتەدا کاردەکەن.  

لەم ڕاپۆرتەدا ئەو بەڵگانە باسیان لێوەدەکرێت کە پێشکەش بە دادوەر کران و لەسەر ئەو تۆمەتانە ڕادەوەستین کە بە پشتبەستن پێیان، دادوەر سزای شەش ساڵ زیندانی، بۆ هەریەک لە شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا دەرکرد.

cptik